ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان زیاتر دەبن
پێنی کورد و ناوەندی نەخیل و بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان و گوتیان: "چاپەمەنی ئازاد ناوەستێت. ئێمە بەرامبەر داگیرکەر و هاوکارەکانیان بێدەنگ نابین". -
کەجەدەکە-ئە: با دژی کۆمەڵکوژییەکەی سلێمانی هەڵوێست وەربگرین
کەجەدەکە-ئە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر شەهیدکردنی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە هەموو وڵاتێک چالاکی شەرمەزار کردن ئەنجام بدەن و هەڵوێست وەربگرن". -
"هێرش بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان، هێرشێکی ترسنۆکانەیە"
هاوپەیمانیی ڕۆژنامەنووسانی ژن و فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرد و گوتیان: "بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ مەبن". -
مەجلیسی ژنانی دەبەپە: خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد هەردەم دەبنە دەنگی ڕاستی
مەجلیسی ژنانی دەبەپە هێرشی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازادی شەرمەزار کرد و گوتی: "خەباتکارانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، لەسەر ڕێگەی ڕاستی پێنووسی هەڤاڵەکانیان هەڵدەگرنەوە و هەردەم دەبنە دەنگی ڕاستی". -
"کەس ناتوانێت دەنگی ڕاستی کپ بکات"
مەکەگە و دەفەگە هێرشی سەر ڕۆژنامەوانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "ئازادی چاپەمەنی یەکێکە لە پایەکانی کۆمەڵگەی دیموکرات. هیچ فشار و هەڕەشەیەک ناتوانێت ڕۆژنامەوانانی ڕێگەی حەقیقەت و ڕاستی کپ بکات". -
ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ ی ئیهەدە: لە ئیمراڵی یاسا پێشێل دەکرێت
ئیهەدە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە گۆشەگیری ئیمراڵی یاساکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی پێشێل دەکرێت. -
زیندانی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کرا: تێکۆشان بەردەوامە
شوکرو ئاکباش پاش ٣٠ ساڵ زیندانیکردن ئازاد کرا و پەیامی "دۆخی وڵات لەبەرچاوە، تێکۆشان بەردەوامی هەیە"دا. -
ئەو ئۆتۆمبێلەی بوردوومان کرا، هی کۆمپانیای چەترە و ناسنامەی هەر دووشەهیدەکە ڕاگەیەندرا
راگەیاندرا، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوردومانی کردووە و ٢ ڕۆژنامەنوس ژیانیان لەدەستداوە و ٦ ڕۆژنامەنووسیشی دیکەش بریندار بووە، ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای میدیایی چەتر بووە و ناسنامەی هەر دوو شەهیدەکەش ڕاگەیاندرا. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار لە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی، داواکاریی نوێیان پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی ئیمرالی کرد. -
ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: چەندین کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا؛ پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ چەندین کەسی دەستگیرکرد. -
لە بالکەسیر ٣ کرێکاری بیناسازی بە هۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی دەستبەسەر کران
لە ناوچەی ئاڵتەیلولی بالکەسیر، ٣کرێکاری بیناسازی بەهۆی گوێگرتن لە مۆسیقای کوردی لەناو پارکێکەدا، بە بیانوی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی" و "بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پۆلیس" دەستبەسەر کران. -
بانگەواز لە ئیزمیر: لە دژی گۆشەگیری و شەڕ بڕژێنە گۆڕەپانەکان!
رێکخستنی دەم پارتی لە ئیزمیر لە دژی شەڕ، داگیرکەری و سیاسەتی گۆشەگیری بانگەوازی کرد کە لە ١ی ئەیلولدا هەمووان بڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەرلەنوێ داواکارییان بەرزکردەوە. -
ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئاستەنگ کرا
ناونیشانی “mezopotamyaajansi38.com”ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئاستەنگ کرا. -
لە چالاکیی دانیشتن لە ژنێڤ ڕێککەوتنی بەغدا و ئەنقەرە شەرمەزارکرا
لە چالاکی ئەم هەفتەیەی دانیشتن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و عێراق شەرمەزار کرا. -
دەم پارتی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر "بنکەکانی داگیرکاری"
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان تیشکی خستەسەر سیاسەتی داگیرکاری و گوتی: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە زیادکردنی بنکەی سەربازی کێشەکان چارەسەر نابن". -
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسێدارەدانی لە ئێران شەرمەزار کرد
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ئێران لەنێو مانگێکدا لانی کەم ٨٧ کەسی لەسێدارەداوە. -
بنەماڵەی شەنیاشار تێکۆشانەکەیان گواستەوە بۆ پەرلەمان
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار تێکۆشانی دادپەروەرییان گواستەوە بۆ بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان. -
پەژاک: پشتیوانی لە سەرهەڵدانی کارمەندانی تەندروستی لە ئێران دەکەین
کۆمیتەی تەندروستی پەژاک پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی کارمەندانی تەرندروستی لە ئێران دەربڕی و رایگەیاند: پێویستە هەموو رێكخراو و دام و دەزگا تەندروستیەكان لەبەرامبەر بە قڕكردنی ژنان و كۆمەڵگە هەڵوێست نیشان بدەن. -
کۆمەڵکوژی پیرسوس گەیشتە ١٠٩ هەمین مانگ
دەسپێشخەریی بنەماڵەکانی پیرسوس لە ١٠٩ هەمین مانگی کۆمەڵکوژی پیرسوس پەیامیاندا: "پێداگرین لەسەر ئەوەی تا بکوژان دادگایی نەکرێن و دادپەروەری دابین نەکرێت، تێکۆشانی دادپەروەری بۆ پیرسوس بەردەوام دەبێت". -
کەمپەینی "سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان" لە زیندانەکانی ئێران بەردەوامە
دژی لەسێدارەدانەکانی دەوڵەتی ئێران، هەموو سێشەممەیەک زیندانیانی سیاسی چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن، چالاکییەکە لە ٣٠یەمین هەفتەیدا بەردەوام بوو. -
بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتی کۆمار بەسەرکایەوە
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتی کۆماری بەسەرکردەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ ئاگریان لە سێ ئۆتۆمبێل بەردا
جەناگوەرانی ئالان مەلازگری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ٢ شوێنی جیاجیای ئیستەنبوڵ چالاکییان بۆ سڵاوکردن لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامداوە و ئاگریان لە دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک بەرداوە. -
دادگای فیدراڵی سکاڵای لایەنەکانی نزیک لە تورکیا دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک ڕەتکردەوە
دادگای فیدرالی سکاڵای بەرەی تورکمانی بەپشتیوانی عەرەب و پەدەکە دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و دانانی پارێزگارێکی کورد ڕەتکردەوە. -
پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لە ئیمرالی، سەردانی (سی پی تی)یان کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە جارێکی تر سەردانی سی پی تییان کرد و تیشکییان خستە سەر ئەو رێکارەی لە ئازەربایجان بەکاریان هێنا، بەڵام لە ئیمرالی بەکاری ناهێنن. لەو چوارچێوەدا پارێزەران داواکاری تایبەتیان پێشکەش کرد.