ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: ڕووڕەشی بۆ دوژمن و نۆکەرانیان
کەنەکە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "لە خوێنی بەناهەق ڕژاوی هاوڵاتییان بێدەنگ نابین، ڕووڕەشی و شەرمەزاری بۆ دووژمنان و داگیرکەران و نۆکەرانیان". -
ڕۆژنامەنووسانی کورد لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق چالاکیان ئەنجامدا
خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد لەسەر بانگەوازی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژن (ڕۆژین) لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە بروکسل کۆبوونەوە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزارکرد و داوای لێپرسینەوەیان کرد. -
ئەمینە شەنیاشار: بەڵگەکانیان شاردەوە، یەڵدزی ئاکەپەیی بکوژە
چالاکی ئێشکگریی ئەمینە شەنیاشار لە پەرلەمان بەردەوامە، گوتی: "بەڵگەکانیان شاردەوە، خەلیل و بنەماڵەکەی بکوژن، دزن، هەمووان دەزانن". -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان بەرزکردەوە. -
گروپە نەژادپەرستەکانی تورکیا لە سەر تۆڕی تێلیگرام خۆیان رێکخستووە
گروپە فاشیستەکان لە تورکیا لەسەر هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا خۆیان رێکخستووە و ئەو گروپانە پەروەردەی چەکداری دەدەن، کەمپ دروست دەکەن و لە سەر پلاتفۆرمەکانی وەک تێلیگرام، ئیکس و ئینستاگرام پڕۆپاگەندە بڵاودەکەنەوە. -
ڕێکخراوەکانی گەنجان: تێکۆشانی ڕێکخراومان تێکناشکێت
مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی بۆ ئەو ١٢ گەنجەی کە ١ ی ئەیلول بە پاساوی ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ دەستگیرکران، گوتی: "هەڵپەڕکێی خۆمان دەکەینە مۆتەکەی ئەو کەسانەی لە ئازادیمان دەترسن". -
٢ زیندانی پاش ٣١ ساڵ ئازادکران
زیندانی سینان سوتپاک و عەدنان ئۆزبای پاش ٣١ ساڵ ئازادکران، زیندانییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان ئازادکران. -
لە ئەدەنە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا
لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" کە لەبەردەم زیندانی کورکچولەری ئەدەنە ئەنجامدرا، تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و داواکرا کۆتایی بە کارە نادیموکراتیکەکان بهێنرێت. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دەسپێکی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" ڕاگەیاندرا
ڕاگەیاندرا کەمپەینەکەی تەژەکە-ئە "تیشکەکانی خۆر" لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، تا ١٢ ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە کەمپەینەکە. -
چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژران، ١٤ ڕۆژە بەردەوامە. -
بانگەواز لە کۆمیتەی ئامادەکارەوە: بە ڕۆحی سەفەبەرییەوە بەشداری لە ڕێپێوانی درێژ دەکەین
بۆ ئەو ڕێپێوانە درێژەی لە ١٥-٢٠ ی ئەیلول لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، بانگەواز بەردەوامە. کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە. -
ماک لە چەولیگ ئاگری لە بارهەگرێکی سوپای تورک بەردا
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، لە ناوچەی دارا هێنێی چەولیگ ئاگریان لە بارهەڵگرێک بەرداوە کە کاری لۆجستیکی بۆ سوپای تورک دەکرد. -
گرووپی فۆرتسهایم ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ
لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا چالاکی ئێشكگریی ئازادی ئەنجام دەدرێت. لە هەفتەی ٦٣٧ دا، گرووپی فۆرتسهایم ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ. -
لە بروکسل بۆ ڕۆژنامەنووسە شەهیدکراوەکان چالاکی ئەنجام دەدرێت
یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) ڕایگەیاند ٥ ی ئەیلول لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە بروکسل چالاکی ئەنجام دەدەن و گوتی: "بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری دەوڵەتان و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان دەنگ هەڵبڕن". -
لە نۆکەندی ئینگلیز ١٣ پەنابەر گیانیان لەدەستدا و ٣ مناڵی تێدایە
بەرپرسانی دەریایی فەرەنسا ڕایانگەیاند ڕۆژی سێ شەممە ١٣ پەنابەر کە ویستیانە نۆکەندی ئینگلیز تێپەڕێنن، گیانیان لەدەستداوە. -
چالاکی شەنیاشارەکان لە پەرلەمان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار لە پەرلەمان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە، دایکە شەنیاشار گوتی هەتا کوڕەکەی ئازاد دەبێت و بەرپرسیاران دادگایی دەکرێن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت. -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان بەرزکردەوە. -
هەردوو شەهیدی ڕێگەی ڕزگاری بینگۆل و گۆیی یاد کرانەوە
پارتی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ/ هێزەکانی یەکگرتووی ئازادی (دەکەپە/ بۆگ) ئۆرهان جیهاد بینگۆل و تەکین گۆیی یاد کردەوە و رایگەیاند: "لە ئاست ماناداری شەهید بوونیاندا دەبیین؛ بێگومان تۆڵەیان دەکەینەوە." -
دەفەگە: لە مانگی ئابدا ٢ رۆژنامەوان کوژراون
دەفەگە رایگەیاند کە لە مانگی ئابدا گوشار و هێرشەکانی سەر رۆژنامەوانان زیادیکردووە و ٢ رۆژنامەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون. -
'ئاکەپە زیانی بە ئایین گەیاندووە و دەبێت مسوڵمانانی راستەقینە دژی بوەستنەوە'
بەپێی دواین لێکۆڵینەوەکانی میترۆپۆڵ دەریخستووە کاریگەرییەکانی ئایین لە تورکیادا لاواز دەبێت. لە بارەیەوە پەڕلەمانتاری دەم پارتی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئایین بەکاردەهێنێت، بۆیە بووە بە هۆکاری لاوازی ئاین. -
ڕێپێوانی ١ی ئەیلول لە ئامەد: بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی بەدوای سیاسەتمەدارانی بوێردا دەگەڕێت
چیدەم کلیچگون ئۆچار هاوسەرۆکی دەبەپە، لە میتینگ و ڕێپێوانی ١ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی کە بەهەزاران کەس بەشدارییان تێدا کرد وتی: "بەڕێز ئۆجالان بەدوای سیاسەتمەدارانی بوێر بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە دەگەڕێت." -
لە بەعاج مینێکی داعش تەقیەوە: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی بەعاجی موسڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی داعش پێنج کەسی سەر بە یەک خێزان ژیانیان لەدەستدا. -
'جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە'
هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان دەربارەی ١ی ئەیلول 'ڕۆژی ئاشتی جیهانی' پەیامێکیان بڵاوکردوە و وتییان: "تا ئێستا گەلێک قوربانی دراوە و ئازاری زۆر چێژراوە، جگە لە چەسپاندنی ئاشتی چارەیەکی دیکە نیە." -
هاووڵاتیەکی خەڵکی دهۆک لە تورکیا لە لایەن ١٢ کەسەوە هێرشی کرایەسەر و کوژرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی دهۆک دوای ئەوەی لە دوبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستەنبوڵ، لەلایەن ١٢ کەسەوە درایە بەر چەقۆ و کوژرا، لە ئێستاشدا خانەوادەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون. -
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە دراگویگنان بەڕێوەچوو
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دراگویگنان ڕێپێوانێک ئەنجام درا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکران.