ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بەشداربووانی رێپێوانی درێژمەودا یادی شەهیدانیان بەرزڕاگرت
گەنجان کە کە سێهەم رۆژی رێپێوانەکەیاندا لە دۆرتمۆند درێژە پێدا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان چالاکییەکیان سازکرد. لە یادەکەدا بەڵێن درا کە تێکۆشانی شەهیدان باشتر بەرەوپێش ببەن. -
ژینا ئەمینی لە سیدنی یادکرایەوە
ژینا ئەمینی لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەک یادکرایەوە. -
کۆمەڵکوژیی لە عەفرین، لە زیوریخ شەرمەزارکرا
کوردان لە زیوریخ کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیان لە عەفرین شەرمەزار کرد. -
شەپۆلی نوێی تەقینەوە لە لوبنان: ٩ کەس مردن و زیاتر لە ٣٠٠ کەس برینداربوون
لە شەپۆلی نوێی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و ئاگادارکردنەوە لە لوبنان، لانی کەم ٩ کەس مردن و زیاتر لە ٣٠٠ کەس بریندار بوون. -
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە لجێ بەردەوامە
ڕاگەیاندرا لە گوندی پێچاری ناوچەی لجێی ئامەد ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. -
دەوڵەتی ئێران ٥ کوردی دەستبەسەر کرد
دەوڵەتی ئێران لە سنە و دیواندەرە ٥ کوردی دەستبەسەر کرد و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە. -
"دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەش و بەهێز دەکەین"
لە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی کورکچولەر، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش و بەهێز. -
ڕێپێوانی درێژ لە سێیەمین ڕۆژدا لە دۆرتموند بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری بێلفێلدی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی سێیەمدا لە دۆرتموند بەردەوامە. -
کۆمیسیۆنی زمان و کەلتووری کەنەکە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی ئاشکرا کرد
کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و پەروەردەی کەنەکە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی تایبەت بە زمانی کوردی ئاشکرا کرد، تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر کاروخەبات بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی. -
فەد-کورد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی فرانکفۆرت: وەرن پەیامێکی مێژوویی بدەین
فەد-کورد بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووریی کورد، گوتی: "وەرن لە گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکە پەیامێکی مێژوویی بدەین". -
ئادەم ئوزون بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد: لە ئیمراڵی یاساکان جێبەجێ ناکرێن!
سیاسەتمەداری کورد، ئادەم ئوزون لە کۆنفرانسی کۆنسەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد، ڕایگەیاند لە ئیمراڵی سیستەمی ئەشکەنجە دامەزراوە و بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبەجێ سەردانی ئیمراڵی بکات. -
ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد لە دووەم ڕۆژدایە
ڕێپێوانی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دووەم ڕۆژدا لە هام بەردەوامە. -
پارێزەران بەمەبەستی دیدار له گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێیان تۆمار کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر خۆی و زیندانیانی دیکە نازانرێت، بەمەبەستی دیدار داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: گۆشەگیری ئیمراڵی ئیتر بووە بە رۆژەڤی جیهان
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت ئاماژەی بە راگەیەندراوی ١٥٠٠ پارێزەر لە ٣٥ وڵات کرد و رایگەیاند: "گۆشەگیری لە ئیمراڵی بووە بە رۆژەڤی جیهان. دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت". -
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر - ٢
دەسەڵاتداری ئاکەپە کە لە ساڵی ٢٠١٣پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسردا پچڕاند، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لیبیا دەستی بە شەڕی بەرژەوەندییە هەرێمیەکان کرد. -
کۆماو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون فیستیڤاڵی فرانکفۆرت
کۆماو بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی کەلتووریی کورد لە فرانکفۆرت. -
ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان: لە ژینا تا نارینەکان، لێپرسینەوە دەکەین!
ژنان لە دووەمین ساڵیادی بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕژانە گۆڕەپانەکان، گوتیان: "لە جەمیلە تا لەیلا، لە ژینا ئەمینی تا نارین، دژی سیاسەتی سزانەدانی تاوانباران لە گۆڕەپانەکان دەبین". -
لە هێلسنکی چالاکیی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەنجامدرا
بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ناوەندی هێلسنکی چالاکی ئەنجامدرا. -
کەجەئێ_ئە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی فرانکفۆرت
کەجەئێ_ئە بانگەوازی لە هەمووان کرد بەشداربن لە فیستیڤاڵی فرانکفۆرت کە ٢١ ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت، گوتی: "بەشداربوون لەم فیستیڤاڵە ئەرکێکی وڵاتپارێزانەیە، دەبێت هەموو وڵاتپارێزێک بە ئەرکی خۆی هەستێت" -
لەبەردەم زیندان گۆشەگیری شەرمەزارکرا
خزمی زیندانیان لە ئەزمیر لە بەردەم زیندان کۆبوونەوە و گوتیان: "تا دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام نەدرێت، تێکۆشانمان بەردەوامە. درێژە بە دۆزەکەمان دەدەین". -
گەنجانی ڕێپێوانی درێژی ئازادی: ئازادی بە بەرخۆدانەوە دێتەئاراوە
لە شاری بیلێفیڵدی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕیبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژ دەستیپێکرد و گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا وتییان: "ئازادی بە بەرخۆدانەوە دێتەئاراوە." -
زیاتر لە ١٥٠٠ یاساناس لە سەرتاسەری جیهانەوە لەبارەی ئیمراڵی بانگەوازیان راگەیاند
بەمەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ١٥٠٠ پارێزەر و رێکخراوی بواری یاسا نامەیەکیان ئاراستەی وەزارەتی دادی تورک کرد. -
دوای دوو ساڵ لە سەرهەڵدان؛ لێپرسینەوە لە کوژرانی خۆپیشاندەران و پێشێلکارییەکان نەکراوە
سەرباری تێپەڕبوونی دوو ساڵ بە سەر سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، هیچ لێپرسینەوەیەک لە بارەی کوژرانی خەڵکێکی زۆر لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان ئەنجام نەدراوە. لەولاشەوە گوشارە پراتیکی و یاساییەکان زیاتر بوون. -
تەژەکە-ئە، سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد نامەیەکی بۆ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا نارد
بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە نامەیەکدا کە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ناردووە، داوای لێکردوون لە بەرامبەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. -
لە فیستیڤاڵی مارسیلیا خاوەندارێتی لە "هەڵمەتی ئازادی" کرا
چوارەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کوردی شەهید سینان دێرسیم بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئەنجامدرا.