ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەکان بۆدیدارلە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیریدایە و زیندانییەکانی دیکەی ئەوێ، بەمەستی دیدار لە ئیمراڵی داواکاری نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد. -
دایکێک داوای ئێسکەکانی کوڕەکەی دەکات
ئاینور تاش کە کوڕەکە لە عەفرین شەهید بوو، برایەکیشی یەکێک لە زیندانیانی نەخۆشە و گوتی: "ئێسکەکانی کوڕەکەمم دەوێت. بۆ چارەسەر وەرگرتنی برا نەخۆشەکەم داوا دەکەم یاسای سزای جێبەجێکردنەکەی هەڵبوەشێتەوە." -
فورات: لە دەوری بەڕێز ئۆجالان کۆدەبینەوە و دەستی بە هێز دەکەین
حەسەن باسری فورات بۆ یەکێتی بانگەوازی کرد و گوتی: "لەگەڵ بانگەوازە نوێیەکەی بە ڕێز ئۆجالاندا دەبێت دەستی ئەو بە هێزبکەین، لە دەوری ئەو یەکبگرین و ئەم تێکۆشانە لەگەڵ دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە ئەنجام بگەیەنین." -
سەزای تەمەلی: کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەتی داد بەردەوام دەبن
سەزای تەمەلی، سەرۆکی فراکسیونی دەم پارتی، لەسەر دیدارەکەیان لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری داد هەڵسەنگاندنی ئەنجامدا و وتی: "بارودۆخ بە گشتی ئەرێنییە و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن." -
باقرخان پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنێت بە ماڵان
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و شاندەی هاوڕێێ سەردانی ماڵانیان کرد و پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان ڕاگەیاند. -
جینۆسایدی ئەرمەنییەکان یادکرایەوە: دەست لە نکۆڵی هەڵبگرن
١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە چەند شارێک یادکرایەوە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازی دادپەروەری کرا و داواکرا کۆتایی بە نکۆڵی بهێنرێت. -
بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی جەهەپە داواکاریی پێشکەش کرا
دوو نوێنەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ٢١ هەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە کە ٦ ی نیسان ئەنجامدرا، داواکارییان پێشکەش کرد. -
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە مافی کوردان لەبەرچاوبگیرێت
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان نوێل بارۆ پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی، ڕایگەیاند کە دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردان بە تەواوەتی لەبەرچاوبگیرێت. -
داوای ئازادیی و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ ئەنوەر یانک زیندانی نەخۆش کرا
شوکریە یانک، هاوژینی ئەنوەر یانک، زیندانی نەخۆشە قورسەکان لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر، لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی (ئیهەدە) بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا. -
مۆڵەتی چارەسەری بە ئەمرەجان دەمیر زیندانی نادرێت
ئەمرەجان دەمیر لە زیندانی کاڤاکی سامسون بەدیل گیراوە، سەرەڕای دەیان داواکاری بۆ چارەسەری، ڕەوانەی پزیشک ناکرێت. -
دەم پارتی: هاوبەشی ئێش و ئازارەکانی ١١٠ساڵەی ئەرمەنەکانین
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی بەبۆنەی ١١٠ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنەکانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ دژوەستانەوەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کرد. -
شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد: ئیدی دەبێت بارودۆخی بەڕێز ئۆجالان بگۆڕدرێت
شاندی دەم پارتی کە لەگەڵ وەزارەتی دادی تورکیادا کۆبووەوە لە ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە کۆبوونەوەکە گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەمان بەوەدا هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالان بابەتی سەرەکییە و ئیدی پێویستە گۆڕانکاری بەسەردا بهێندرێت." -
ڕژێمی ئێران فشارەکانی لەسەر مامۆستایانی ئاینی زیاد کردووە
چەند ڕۆژێکە فشارەکان بۆ سەر مامۆستایانی ئاینی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستی پێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا، مامۆستایەکی ئاینی کورد لە کرماشان دەستگیر کرا، هەروەها مامۆستایەکی دیکەش لە سەقز سزای زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندرا. -
بەبیانوی فاکس ناردن بۆ ئیمراڵی سزای تاکەکەسی بەسەر سورگەچدا سەپێندرا
حسێن سورگەچ زیندانی نەخۆش کە لە زیندانی تەکیرداغ سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا سەپێندرا، زانراوە سزاکە بە بیانووی فاکسێکەوە بووە کە سورگەچ هەوڵی داوە بۆ وەیسی ئاکتاشی بنێرێت لە زیندانی ئیمرالی. -
پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
لە زیندانی بۆلوو، ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیادی کردووە
لە زیندانی جۆری Fی بۆلوو بە هۆکاری نادیار ڕێگری لە ئازادکردنی ئەو زیندانیانە دەکرێت کە سزاکانیان تەواو بووە. -
کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزارەتی داد دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەم پارتی و وەزیری داد، یڵماز تونچ دەستیپێکرد. چاوەڕان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا قسەلەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و 'مافی هیوا' بکرێت. -
یوکسەل گەنچ: گەلی کوردستان ئامادەی ئاشتییە
ڕێکخەری ناوەندی بەدواداچوونی مەیدانی سیاسی- کۆمەڵایەتی (SAMER)یوکسەل گەنچ ئاماژەی بەوەدا کوردان بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن گوتی: "کورد ئامادەی ئاشتیین، پێویستە دەسەڵاتداریش هەنگاوبنێت." -
کەنەکە: پێویستە کۆمەڵکووژی ١٩١٥ وەک جینۆساید بناسرێت
کەنەکە کۆمەڵکووژی ١٩١٥ی سەر گەلی مەسیحییە خۆجێیەکانی شەرمەزار کرد کە بەدەستی عوسمانییەکان ئەنجام درا و داوایکرد هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان ئەو کۆمەڵکووژییە قبوڵ بکەن. -
جارێکی دیکە لە دەریای مەڕمەڕە بومەلەرزە ڕوویدا
لە دەریای مەڕمەڕە جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦پلەی ڕێختەر ڕوویدا. -
دایکانی ئاشتی: خواستمان ئاشتییە و ڕەخساندنی ئاشتی پێویستی بە هەردوولایە
دایکانی ئاشتی پەیوەست بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەیان بەوەدا تاوەکو ئێستا دەسەڵاتداری هەنگاوێکی ڕوونی نەناوە و گوتیان: "ئاشتی بە یەک لایەن ناهێندرێتەئاراوە. دەسەڵاتداری گەر دڵسۆزی پرۆسەکەن با هەنگاوی سەرەتا زیندانییە نەخۆشەکان بەردەن." -
کاتی کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و وەزیری داد دیاری کرا
سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە. -
ژوورەکانی بازرگانی داوای کردنەوەی دەروازەی سنووری ڕۆژئاوایان کرد
١١ ژووری بۆرسە و بازرگانی باکووری کوردستان پێکەوە داوای کردنەوەی دەروازەی سنووری ناوچەی نسێبینی مێردین دەکەن کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە داخراوە. -
پارێزگاری ئەستەنبوڵ ڕایەگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ١٥١ کەس برینداربوون
پارێزگاری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند؛ لە بوومەلەرزە یەک بە دوای یەکەکانی ئەستەنبوڵدا هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام ١٥٢ کەس بریندار بوون. -
تەرمی هەشت کەسی ڕووداوەکەی جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرا
ڕۆژی شەممە لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕیگەی گشتی جۆلەمێرگ-وان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، دوای گەڕانەوەی تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی وان بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران.