ژنان
دوایین ھەواڵ
-
یاسای ژنان دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری دروستکراوە-١
یاسای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤دروستکراوە. یاساکە لە ٢٧ ماددە پێکهاتووە، مافەکانی ژنان دەپارێزێت و مسۆگەری دەکات. هەروەها گۆڕین و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێ. -
لە ئێلح یادی ئەو ژنانە کرایەوە کە بەدەستی دەوڵەتی تورک کوژابوون
٦ ژنی کوردی شۆڕشگێڕ کە بەدەستی دەوڵەتی تورک لە پاریس و سلۆپی تیرۆرکرابوون، لە ئێلح یادکرانەوە. -
ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان: شەشی کانونی دووەم لە گۆڕەپانەکان دەبین
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەپێناو بەشداری لە رێپێوانەکەی ٦ی کانونی دووەم لە دژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بانگەوازیان راگەیاند. -
ڤیان لەیلا: ڕێکخستن بەردەوام پێویستی بە تێکۆشانە
ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک وتی:"پێویستە لەدژی ئەو ژیانەی کە سیستەم دەیسەپێنێت تێکۆشانێکی ڕێکخراو بکرێت. یەکسانی، ڕێز و متمانە نەبێت، ئیرادەی ئازادیش بوونی نییە". -
ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری سۆسیۆ پۆلەتیک: لە ساڵێکدا ٣٨٥ ژن کوژراون
ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری سۆسیۆ پۆلەتیک ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٨٥ ژن کوژراون، ٣١٠ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
"ساڵی رابردوو ٣١٥ ژن لە تورکیا کوژراون"
پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوستنی ژنان رایگەیاند، کە ساڵی رابردوو لە تورکیا ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٢٤٨ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵیان لەبارەی ژینا بڵاوکردبووەوە، لەزیندان سزای نوێ دەدرێن
ڕاگەیەندرا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵیان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی باوکردبووەوە و بەهۆیەوە زیندانی کرابوون، پەیوەندی تەلەفونی و سەردانی بنەماڵەکانیان لێقەدەغەکراوە. -
کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت
بڕیارە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە دروشمی 'بە ژیان ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی' لە ستۆکهۆڵی پایتەختی سوید بەڕێوەبچێت. -
عەداڵەت کایا: داواکاری ژنان بۆ کاندیدبوون پەیامێکە
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، عەداڵەت کایا، ڕایگەیاند، داواکاری ژنان بۆ کاندیدبوون پەیامێکی گرنگە بۆ ئەو سیستمەی هاوسەرۆکایەتی ژنان و دەستکەوتەکانی دەکاتە ئامانج. -
تەژەکە: کۆمەڵکوژی و پیلانگێڕییەکانتان ناتوانن ڕێگری لە شۆڕشی ژنان بکەن!
تەژەکە-ئە: بە دەسەڵاتداران دەڵێین هەموو کۆمەڵکوژی و پیلانەکانتان لە ئیمرالیەوە تا پاریس ناتوانن ڕێگری لە پێشکەوتنی تێکۆشانی گەلی کورد و شۆڕشی ژنان بگرن. -
ژن نیوز: لە ساڵی ٢٠٢٣ لاینکەم ٣٢٠ ژن کوژراون
بە پێی ئامارێکی ژن نیوز، لە ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٢٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٨٩ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە. -
گەریلای ئاپۆیی و ژنی ئازاد، شۆڕشگێڕێكە كە گووتە و كرداری وەكو یەك وایە
"هەڤاڵ رووناهی بۆئەوەی بەهەرنرخێك بووە، پاراستنی دەستكەوتەكانی بزوتنەوەكەی و بەتایبەتی خەباتی ژنان و نەتەوەكەی بكات. بڕیاری چالاكی گیانبازی دەدات. شۆڕشگێڕانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەبێت بزانن، لەپاشخانی شۆڕشەكەیاندا، شۆڕشگێڕانێكی وەكو شەهید رووناهی زۆرن" -
کەژەکە: شۆڕشی ژن و مرۆڤایەتی سەردەکەوێت
کەژەکە بەبۆنەی ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە، بانگەوازی لەو کەسانە کرد کە هیوای ژیانێکی واتادار دەخوازن، دژی دەوڵەتی دەسەڵاتدار شۆڕشی ژن هەڵبگیرسێنن. -
شەڕدا ئازادی، گەریلای یەژا ستار: بە ڕۆحێکی فیداییانەوە تێدەکۆشین
شەڕدا ئازادی، یەکێک لە گەریلاکانی یەژا ستار ڕایگەیاند، گەریلا هێزی خۆیان لە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرن و وتی:"لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە پێشەنگایەکی بەهێزتر و ڕۆحێکی فیداییانەوە، تێدەکۆشین". -
"ژنان بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین گورزیان لە دەسەڵات دا"
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار پەمان ڤیان دەستنیشانی کرد کە ژنان بە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین گورزیان لە ڕژیم دا و وتی کە شۆڕش تەنها لە کوردستاندا سنوردار نەبووە بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. -
زۆزان چەولیگ: خۆمان بۆ ٢٠٢٤ ئامادە کردووە!
لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار زۆزان چەولیگ رایگەیاند، کە یەژاستار بە هێزی جەوهەری خۆی ئەمساڵی کردووەتە ساڵێکی مێژوویی بەرخودان و وتی، "خۆمان بۆ ساڵی نوێ ئامادەکردووە". -
تەژەکە: با لە هەموو شوێنێک ببینە دەنگی گەلی ڕۆژئاوا
تەژەکە، لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک داوای چالاکیی لە هەموو ژنان کرد و پەیامی"با لە هەموو شوێنێک دەنگی گەلی ڕۆژئاوا بین" بڵاوکردەوە. -
وریشە مورادی ئەندامی کەژار لە زیندانی ئێڤینە
راگەیەندرا، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) وریشە مورادی کە نزیکەی ٥ مانگ بوو بێسەروشێونکرابوو، لە زیندانی ئێڤینی تاران زیندانی کراوە. -
رەژاک: بە تێکۆشانمان سیستمی پیاو-دەوڵەت دەڕوخێنین
رەژاک لە یەکەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: "بە تێکۆشان و ئیرادەمان سیستمی پیاو-دەوڵەت دەڕوخێنین". -
بالیکایا: ئێمە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان خاوەن ئیرادەین
لە ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، سەڤەراڵ بالیکایا ڕایانگەیاند، کە بە پێی پێوەرەکانی ئیدارەی ڕێوەبەری هەرێمە دیمۆکراتیەکان، بڕیاریان داوە هێڵی ئازادی ژنان لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکاندا جێبەجێ بکەن. -
سزا بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسەدا سەپێندرا کە سەبارەت بە مەرگی ئارمیتا گیراوند لێکۆڵینەوەی دەکرد
دادگایەک لە ئێران سزای زیندانیکردنی سەپاند بەسەر ڕۆژنامەنووس سارا مەعسومی. مەعسومی لێکۆلینەوەی دەکرد دەربارەی مەرگی منداڵی کورد ئارمیتا گیراوند کە لە مانگی خەزەڵوەری ڕابردوودا کوژرا. -
لە پاکستان ژنان رژانە شەقامەکان: بە سەدان ژن و منداڵ دەستبەسەرکران
لە پاکستان ژنان لە دژی ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی دەوڵەت لە بەرامبەر بەلوچەکان ئەنجامیانداوە، رژانە شەقام. پۆلیسەکان بە سەدان ژن و منداڵ دەستبەسەر کران. -
فیگن شاهین لە ناو چالاکی مانگرتن لە خواردنەوە: ئێمە سەردەکەوین
فیگەن شاهین، کە لە زیندانی شاکران مانی لە خواردن گرتووە، وتی:"دەبینە وەڵام بۆ ئەم پرۆسەیە. سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت''. -
کەژەکە: تا بکوژان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و باجەکەی دەدەن، دەبێت گەلەکەمان لە سەرپێ بێت
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە: "ژنان، گەنجان و هەموو گەلەکەمان دەبێت لە دژی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم نەک هەر لەو رۆژەدا، بەڵکوو تا ئەو کاتەی لێپێجینەوە لە بکوژان دەکرێت، دەبێت لە ئەوروپا، باکور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات لە سەرپێ بن و گوڕ بە تێکۆشان بدەن". -
نێرگز محەمەدی ڕەتی کردەوە کە بەشداری بکات لە دانیشتنی دادگا
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نێرگز محەمەدی، ڕەتی کردەوە کە بەشداری بکات لە دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیە نوێیەی کە لەسەری کراوەتەوە.