ژنان
دوایین ھەواڵ
-
له دژی كۆمهڵكوژیی ژنان له سویسرا خۆپیشاندان بهڕێوهچوو
له شاری زوریخ زیاتر له ههزار ژن رژانه سهر شهقامهكان و له پێناو راكێشانی سهرنج بۆ سهر تاوانی توندوتیژی دژی ژنان و به فهرمی ناسینی چهمكی كۆمهڵكوژی ژنان چالاكیان ئهنجامدا. -
تەرمی گەزەر لە نەخۆشخانە وەرگیرایەوە
تەرمی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی تورک بە گۆماناوەی گیانی لەدەستدابوو، لەلایەن ژنانەوە بە دروشمی 'شەهید نامرن' لە پزیشکی داد وەرگیرایەوە. -
ژنە گیراوێکی سیاسی لە گرتوخانەی تورکدا گیانی لەدەستدا
ژنە گیراوی سیاسی بە ناوی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی ژمارە ١ی سیاسی کاندرادا بەندکرابوو، گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی گرتوخانەکە رایگەیاند کە گەزەر خۆی کوشتووە. -
لە تورکیا و باکوری کوردستان لە مانگی ڕابردوودا ٢٩ ژن کوژراون
کەجەدەپە رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٩ ژن لە تورکیا و باکوری کوردستان کوژراون. زۆربەی ئەو ژنانەش لە ماڵەوە کوژراون. -
ڕەژاک بەردەوامە لە سیمینارەکانی بۆ هۆشارکردنەوەی کچان و کوڕانی کەرکوک
لە کەرکوک لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەڕەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، رەژاک بەردەوامە لەپێشکەش کردنی سیمینار لە قوتابخانەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی کچان و کۆڕانی شارەکە. -
"لە تەواوی جیهان توندوتیژی دژی ژنان ڕوو لەزیادبوونە"
لە ٦١هەمین ساڵرۆژی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان،، چالاکوانی ژنان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە تەواوی جیهان توندوتیژی دژی ژنان ڕوو لەزیادبوونە. -
چالاکییەک بۆ دایک و کوڕە کۆچبەرە کوژراوەکە لە کۆڵن رێکخرا
هەفتەى رابردوو هاوسەرێکی جیا بووە، دایک و کوڕێکی کوشت. ژنان بۆ ئیدانە کردنی ئەو تاوان و کوشتارە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکییەکیان رێکخست. -
ڕەژاک بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە زنجیرەیەک سیمیناری لە کەرکوک ئەنجامدا
بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)، لە شاری کەرکوک زنجیرەیەک سیمیناری ئەنجامدا. -
ژنێک لە وان کوژرا
ژنێک بە ناوی نورجان ت. لە ناوچەی ئەردیشی وان لە کاتی جیاکردنەوەى هاوسەر و خەوزیدا لە یەکتر، کە لە مشتومڕدا بوون، بە چەک کوژرا. -
ژنان لە فرانکفۆرت دژ بە توندوتیژیی سەر ژنان رژانە گۆڕەپانەکان
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی ژنانی کورد – ئەوروپا لقی هێسن (YJK-E Hessen) ڕێپێوان و گردبونەوەیەک بە بەشداریی ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەچوو. -
لە لەندەن چالاکیی پشتیوانی بۆ ژنانی زیندانیکراو رێکخرا
دەستپێشخەریی ژنانی کورد بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، نامەی 'پشتیوانییان' بۆ ئەو ژنانە نارد، کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا دیلکراون. -
لە ئێلح، دیلۆک و مێردینی باکوری کوردستان سێ ژن کوژران
ئەمڕۆ لە شارەکانی ئێلح، مێردین و دیلۆکی باکوری کوردستان سێ ژن کوژران. -
فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپەى ئێلح: ئێمە لە ئێوە و لە شایەتحاڵەکانتان ناترسین
ڕێگای گوندی ئاکومای پارێزگای ئێلح بە هاوکاریی پۆلیس و جەندرمە لەلایەن شایەتحاڵەکانەوە داخرا بۆ رێگریکردن لە سەردانی تەژا و هەدەپە بۆ ئەو گوندە، بەڵام رێگرییەکەیان بێ ئەنجام بوو. ئوجا لە ناو ژنانی گوندەکەدا وتی، "لە ئێوە و لە شایەتحاڵەکانتان ناترسین". -
لە فرانکفۆرت بە پێشەنگایەتیی ژنان چالاکی لە دژی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو
ژنان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەت بە خۆ پاراستن لە چەکی کیمیایی و ماسک و بە بەرزکردنەوەى وێنەکان، سەرنجیان خستە سەر تاوانە دژ بە مرۆڤانەیەتییەکانی دەوڵەتی تورک. -
ژنێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو
لە شاری قۆنیا پیاوێک ژنێکی بە ناوی نورییە ئونڤەر کوشت و لە قەیسەریش ژنێک بەهۆی توندوتیژیی هاوسەرەکەیەوە بریندار بوو. -
تەژەئا: سیاسەتی چاوترساندن و چەوساندنەوە قبوڵ ناکەین
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەبارەی ئەندامیان غەریبە گەزەر کە لە زیندان ئەشکەنجەدراوە رایگەیاند، سیاسەتی چاوترساندن و چەوساندنەوە قبوڵ ناکەن. -
لە حکومەتی کەنەدا ژنان لە پێشەوەن
لە حکومەتى کەنەدا و لە چوارچێوەی کابینەى هاوسەنگیی زایەندیدا میلانی جۆلی بوو بە وەزیری دەرەوە و ئانیتا ئاناند-یش بوو بە وەزیری بەرگری. -
ژنانی ئەفغانی لەدژی دەسەڵاتی تالیبان ڕاپەڕین
دوای ئەوەی تاڵیبان قەدەغەی کارکردنی ژنانی ڕاگەیاند، ژنانی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکانی کابول و ناڕەزایەتییان دەربڕی. -
لە عەفرین ٨٤ ژن کوژراون
رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی عەفرین ئاماری تاوای شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ٨٤ ژن کوژراون و بە هەزاران ژنیش ڕفێنراون. -
دایە قەدریە ئەنجو یەکێک لە دایکانی رۆبۆسکی کۆچی دوایی کرد
دایە قەدریە ئەنجو یەکێک لە دایکانی رۆبۆسکی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. دایە قەدری دایکی حەمزە ئەنجو بوو، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەگەڵ ٣٤ هاووڵاتیی -
لە شاری هەمەدان ژنێکی کورد کوژرا
ژنێکی کورد بە ناوی لەیلا شەکیبا خەڵکی شاری سنە، کە دانیشتوی شاری هەمەدانە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. -
حومەیرا ئارموت: گوشارێکی زۆر لەسەر ژنان هەیە
حومەیرا ئارموت هاوسەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، گوشارێکی قورس لەسەر تێکۆشان و دەستکەوتەکانی ژنان هەیە و وتی، "سیاسەتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت و هەوڵ دەدەن ژناو بەرەو لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر ببەن". -
لە پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان دواکەوتوویی بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێکی گەنج
لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی گەنجی بەهۆی گوشارەکانی بنەماڵەکەیەوە خۆی کوشت. -
کەژار هێرشی بە کرێگیراوانی رژێمی ئێران بۆ سەر ژنان ئیدانە دەکات
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) هێرشی بە کرێگیراوان و دەستدرێژیکاران و هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بۆ سەر ژنان ئیدانە کرد. -
داوا دەکرێت رۆژنامەنووس نورجان یاڵچین ٢٠ ساڵ زیندانی بکرێت
دەوڵەتی تورک دەیەوێت سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردن بەسەر رۆژنامەنووس نورجان یاڵچین دا بسەپێنێت.