کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەستەنبوڵ و ڕوحا ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی
ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بەردەوامە. لە ئەستەنبوڵ ٥ گەنجی هەدەپە و لە ڕوحاش سیاسەتمەدارانی دەبەپە و هەدەپە دەستگیرکران. -
ئاگر لە دارستانەکانی سەوڵاوا کەوتووەتەوە
ئاگر لە دارستانەکانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە کەوتووەتەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵکی ناوچەکە چوون بۆ کوژاندنەوەی. -
لە حەفتانین زەریایەک لە شێوەی سپارتایی
زەریا لە حەفتانین لە شێوەی سپارتاییەکان بوو. گەیشتە واتای بەرخۆدانی هەمیشەیی و لە جەنگی حەفتانیندا چووە باوەشی خاک. -
'گەریلا ئەرک و بەرپرسیاری مێژوویی خۆی جێبەجێ دەکات'
فەرمان بۆتان فەرماندە لەناو هەپەگەدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک حسابی ئەوە دەکات ئەگەر بتوانێت حەفتانین بگرێت، هەموو باشووری کوردستان کۆنتڕۆڵ دەکات و وتی، ئەوان بە مۆڕاڵ و ئیرادەیەکی گەورەوە بەرگری دەکەن و دەست لە هیچ شوێنێک هەڵناگرن. -
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چەند شارێکی تورکیا چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە هەر یەک لە شارەکانی کۆجاعەلی، بورسا، دەنیزلی و ئەستەنبول، دوو کارگە و دوو ئۆتۆمبیل و ناوەندێکی گەورەی دروستکردنی موبیلیاتیان سووتاند. -
تەڤگەری ئازادی لە دژی داگیرکەری داوای دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشی کرد
تەڤگەری ئازادی لە بارەی بارودۆخی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوڵبوونەوەی قەیرانەکان و بە تایبەت هێرشە داگیرکەریەکان بۆ سەر باشوری کوردستان، پڕۆژەیەکی چاکسازی پێشەکەش کرد و داوای دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشی کرد. -
٦٩ پارلمانتەری پەرلەمانی ئەوروپا هۆشداریان دایە تورکیا
٦٩ پارلمانتەری پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەکیان بۆ جۆزێف بۆریل نوێنەری تایبەتی سیاسەتەکانی ئەمنی و کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نارد و داوایان کرد کە دەبێت پشتگیری لە کردەوە نایاسایەکانی ئاکەپە نەکرێت. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوای ئەشکەنجەدان، کەسێکی مەدەنی شەهید کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین دوای ئەوەی کەسێکی مەدەنی رفاند، لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهیدی کرد. -
'گەریلا بووەتە مۆتەکەی سوپای تورک'
جانفەدا تۆڵهڵدان گەریلای یەژاستار کە لە جەنگی حەفتانیندایە وتی،"کۆپتەرەکان هەموو ڕۆژێک هەرێمەکە بۆردومان دەکەن. هەموو کاتێک بە ترسی چالاکی گەریلا دەژین، هاتوون بۆ حەفتانین بەڵام دەبێتە گۆڕسانیان." -
هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە مێردین شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند،"هاوڕێکانمان باز و کاوە بێ دوودڵی بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەرخۆدانیان کرد و گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەردا." -
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە کوشتنی پاڵمە دەستپێکرد
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: ناحەقیەکی گەورەیان لە پەکەکە کرد. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٢٢ ساڵەیان بە کوشتنی پاڵمە دەستپێکرد. -
هێزەکانى گەریلا لە چەندین ناوچە گورزیان لە داگیرکەران دا
هێزەکانى گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ٢ داگیرکەر سزا دراون و چەندینی تریش بریندار بوون. -
سزای ٩ ساڵ زیندانیکردن بەسەر هاوسەرۆک شارەوانیی سووری ئامەد دا سەپێنرا
دادگای ەوڵەتى تورکی داگیرکەر سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگی زیندانیی بەسەر جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى سووری ئامەد دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەى دووخرابووە و شارەوانییەکەى لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو. -
فڕۆکەى جەنگی و چاودێری بەسەر مەخموردا دەسوڕێنەوە
لە بەیانیی ئەمڕۆەوە فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەى چاودێری بەسەر ئاسمانی مەخمورەوە دەسوڕێنەوە. -
ئەو سەرکردەیەی بە چەکی مەزن و خیانەتی مەزن شەهید کرا
به بڕیارێكی سهرپێی سهرانی قیاده موهقهته کۆمەڵێک شؤرشگێر و سەرکردەی نیشتیمانی کورد لە ناویشیاندا عەلی عەسکەری بە خائین و بهكرێگیراو تۆمهتبار دهكەن و بڕیاری كوشتنیان دهدەن و به چهمكی "مرۆڤی مهزن دهبێ به چهكی مهزن بكوژرێن" شەهید دەکرێن. -
بێریتان جودی: سەرکەوتن لە چالاکییەکانی گەریلادایە
بێریتان جودی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پاژک رایگەیاند "بە بۆردومانانەکانیان خۆیان گەیاندووەتە سەر هەندێک گرد، بەڵام ئەوە سەرکەتن نییە. سەرکەوتن لە چالاکیی گەریلادا شاراوەیە". -
ژمارەی ٢٠٦ی گۆڤاری ستێرکا جوان کەوتە بە دیدی خوێنەران
ژمارەی ٢٠٦ی مانگی تەموزی گۆڤاری گەنجانی کورد لە ئەوروپا ستێرکا جوان کەوتە بە دیدی خوێنەران. گۆڤارەکە بە کۆمەڵێک بابەتی بە پێز و نوێی وەکو بواری ئایدۆلۆجی، سیاسی، کلتوری و مێژوویی بە چاپ گەیێنرا. -
دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان ٢٠ گوندی ئاسووریەکانی چۆڵکردووە!
یەکێتی ئاسوریەکانی ئەوروپا رایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، ٢٠ گوندی ئاسووری و کەلدانیەکانی چوڵکراون، هاوکات بۆ ئەنجامدانی "چالاکی بەپەلە" بانگەوازیەک بڵاو کرایەوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو شارەوانیە دەستگیر کران
هەر یەک لە سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ویستیان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانیدا بکەن، دەستگیر کران. -
هەپەگە: ٧ سەربازی تورک کوژران و ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتانین و گەڤەڕ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٧ سەربازی تورک کوژران و ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا. -
لە وان قەدەغەی چالاکیەکان ١٥ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە
لە وان ماوەی قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانەکان جارێکیتر درێژکرایەوە. -
بەهۆی تاوانی قڕکردن لە KE و DMMEلەدژی تورکیا سکاڵا تۆمارکرا
١٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی نێونەتەوەیی ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی قڕکردنیان ئەنجامداوە و لە کۆنسەی ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵاین دژی تورکیا تۆمار کرد. -
خەڵکی سلێمانی بە گەرمی پێشوازی لە کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورک دەکات
کەمپەینی کۆکردنەوەى ئیمزا بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەفەربەریی حەفتانین دا بەرێوەدەچێت و بەردەوامە. -
پێشبڕکێی تۆپی پێ لە قەندیل بۆ یادی دیار غەریب
بۆ یادی هەڵمەت (دیار غەریب) لە بناری قەندیل پێشبڕکێی تۆپی پێ دەستیپێکرد. -
هەستەکانى گەریلایەک لە شاخی پارتیزانی حەفتانین
بێریتان زاگرۆس لە حەفتانین وتی: هەر هەڤاڵێک دەبێتە گەردونێک و بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، لە باوەشی دەگرێت، تاوەکو پێش دەچن دەبنە بروسکە و بە مێشکی دوژمندا دەتەقنەوە.