کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: ناسنامەی٤ شەهیدى خواکورکی ڕاگەیاند
هەپەگە شەهیدبوونی ٤ گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٩/ ١٦ی گەلاوێژ لە خوارکورک شەهید بوون و ڕایگەیاند: "لە گۆڕەپانی ئەرمووش دوژمنیان تێکشکاند و ڕۆحی بەرخۆدانیان لە مێژوودا نووسی". -
داغ دەپرسێ، چیا ئامەد پەلەیەتی لەبەر ئەوەی دەرسیم چاوەڕێیەتی
چیا ئامەد کە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە دەرسیم شەهید بو، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ خەلیل داغ پرسیاری لێ دەکات و دەڵێت 'کوردستان لە کوێیە'؟ ئەویش وڵامی دەداتەوە و دەڵێت،"ئەو شوێنەی کە تۆحەزی لێ بکەی ئەوشوێنە کوردستانە." -
٤٠هەمین ساڵیادى فتواکەى خومەینى لە دژى رۆژهەڵاتى کوردستان
ئەمڕۆ ٤٠ ساڵ بەسەر فتواکەى خومەینى دامەزرێنەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیى ئێران، بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتى کوردستان و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان تێدەپەڕێت. -
ناوی کەسە دەستگیرکراوەکانی ئامەد بڵاوکرایەوە
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دوای ئەوەی شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان-یان زەوتکرد، گەڵیک کەسێشیان دەستبەسەر کرد و تاکو ئیستا تەنها لە ئامەد ٧٧ کەس دەستبەسەر کراون. -
مزراکلی ئاگادارکردنەوەکەی واژۆ نەکرد و رایگەیاند: بەڵگەنامەکە هیچ رەواییەکى نییە!
هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، سەلجوق مزراکلی بەڵگەى ئاگادارکردنەوەی دەستبەرداربوون لە کارەکەی واژۆ نەکرد و وتی: "ئەوە بۆ من دەبێتە بێ شکۆیی". -
پۆلیسی تورک لە بەردەم بینای شارەوانیى ئامەد هێرشی کردە سەر گەل
بۆ ئیدانەکردنى زەوتکردنى شارەوانییەکانى هەدەپە، گەل لە بەردەم بینای شارەوانیى گەورە شاری ئامەد کۆبوونەوە و پۆلیسیش هێرشی کردە سەر گەل. -
هەدەپەییەکان بەرەو بینای شارەوانیى ئامەد دەستیان بە رێپێوانکرد
دواى ئەوە رژێمى تورک دەستیگرت بەسەر شارەوانیى گەورە شاری ئامەد دا، پەرلەمانتارانى هەدەپە، هاوسەرۆکانى شارەوانییەکانى هەدەپە و بەرێوەبەرانى هەدەپە بەرەو بینای شارەوانیى گەورە شاری ئامەد دەستیان بە رێپێوانکرد. -
تیرۆری قەیوم لە دژی هەدەپە: بە لانیکەمەوە ٤١٨ کەس دەستگیرکراون
لە ئۆپەراسیۆنی قەیومی ڕژێمی ئاکەپە لە دژی شارەوانییەکانی هەدەپە لە ٢٩ شاردا، بە لانیکەمەوە ٤١٨ کەس دەستگیرکراون. -
پۆلیسی دەوڵەتى تورک بارەگای هەدەپەى لە ئامەد گەمارۆدا
دەسەڵاتى ئاکەپە – مەهەپە ئەمڕۆ دەستیان بەسەر گەورە شارەوانییەکانى ئامەد و وان و مێردینى هەدەپەدا گرت و ماوەیەکیش لەوە پێش بە پۆلیسەکانیان بارەگای هەدەپەیان لە ئامەد گەمارۆدا. -
وێنەی داگیرکەری لە مێردین
لە دوای ئەوەی قەیوم بەسەر شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد، مێردین و وان سەپێنران، زۆرێک لە ناوچە و شارەکان و بینای شارەوانییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە گەمارۆدراون. -
مەقامبێژی گەورە گەلی کورد مێقداد محەمەد کۆچی دوایی کرد
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ مەقامبێژی گەورەی گەلی کورد مێقداد محەمەد عومەر ناسراوە بە (مامۆستا مێقداد) لە ماڵەکی خۆی لە شاری کەرکووک کۆچی دوایی کرد. -
ئەحمەد تورک: لە سەردەمێکداین ناهەقی لەوپەڕی لوتکەدایە
ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری مێردین ناڕەزایی لەبارەى دەستبەرسەرداگرتنى شارەوانیى مێردینەوە نیشاندا و وتی: "لە سەردەمێکداین، کە ماف نییە و ناهەقی لەوپەڕی لوتکەدایە". -
سەرلەنوێ شارەوانییەکانی هەدەپە گەمارۆ درانەوە
شارەوانییەکانی گەورە شارەکانی ئامەد، وان و مێردین لەلایەن ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە دەستیان بەسەرداگیرا و بە چەند بازگە و بەربەستێکیش شارەوانییەکانیان گەمارۆ دا. -
لەچوارچێوەی پاکتاوکردنی سیاسیدا چەندین کەس لە ئامەد دەستگیرکران
لە ئامەد لە چوارچێوەی هەڵكوتانە سەر ماڵان ژمارێکی زۆری سیاستمەداری هەدەپە و دەبەپە دەستگیرکران. -
قەیوم ماڵ و موڵکی شارەوانیی ڕادەستی دامودەزگاکانی دەوڵەت کردووە
قەیومی ڕژێمی ئاکەپە شارەوانیی جەزیری خستووەتە ژێر قەرزێکى ٢٦٠ ملیۆن لیرەوە. ماڵ و موڵکی شارەوانی، کە بەهاکەیان ملیۆنان لیرە دەبێت ڕادەستی دامودەزگاکانى دەوڵەت کردووە. -
مزراکلی هاوسەرۆک شارەوانیى ئامەد: دەست بەسەر ئیرادەى گەل دا گیراوە
سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری ئامەد لەلایەن دەسەڵاتى ئاکەپە و مەهەپەوە لەسەر کارەکەى دوورخرایەوە و لە شوێنەکەیدا قەیومێک-یان دانا. مزراکلی رایگەیاند "دەست بەسەر ئیرادەى گەل دا گیراوە". -
شارەوانییەکانى ئامەد و وان و مێردین لەلایەن ئاکەپەوە دەستیان بەسەردا گیرا
هاوسەرۆکانى شارەوانیى گەورە شارەکانى ئامەد، وان و مێردین لە کارەکانیان دوورخرانەوە. ئەم بەیانییە دەرگای بیناى شارەوانیى گەورە شاری ئامەد شکێنرا و پۆلیس بیناکانى ئەو ٣ شارەوانییەی گەمارۆ داوە. -
سەرەڕای رێگرییەکانی ئاسایشی سلێمانی خەڵاتی رۆژنامەوانیى وەدات حوسێن دابەشکرا
بڕیاربوو ئەمڕۆ وەک ساڵانی ڕابردوو ساڵیادی وەدات حوسێن لە سلێمانی ڕابگیرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگای نەدا ساڵیادەکە بکرێتەوە. سەرباری ئەوەش لە بارەگای ڕۆژنیوز مەڕاسیمێک ڕێکخرا و خەڵاتی وەدات-یش بەخشرا. -
یەبەشە/ یەژەشە و کەسوکاری گیانبەختکردووان لەسەر مەزاری شەهیدان کۆبوونەوە
فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری گیانبەختکردووان مەزارگەی گیانبەختکردوانیان بەسەر کردەوە. -
حەمرین دێرسیم: دەوڵەتی تورک گەورەترین پشتیوانی داعشە و گەلی رۆژئاواش خۆی دەپارێزێت
حەمرین دێرسیم ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە لەبارەى هەڕەشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان وتی "گەلی رۆژئاوا دەستکەوتەکانیان و خۆیان لە دژی دەوڵەتى تورک دەپارێزن". -
لە شرنەخ تیرۆری دەوڵەتی تورک؛ ١٠ کەس دەستگیر کران
لە شرنەخ پۆلیسی تورک هەدەپەیان کردە ئامانج و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیر کرد. -
شاخی بردە ژورەکەی خۆی و خۆی برد بۆ شاخ
ئەو ئایدنەی کە دەیوت،"کاتێک شاخ بێنیت بۆ ئەو شوێنەی لێی دەژیت، ئەوە لەگەڵ گەریلا دەژیت"، شاخی بردە ژورە بچوکەکەی و دواتر بەرەو شاخ بەڕێکەوت. ساڵی پار لە هەرێمی ئەرزەروم بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. -
کچان و کورانی خۆبەخشی شاری کەرکوک قوتابخانەکانی شارەکە نۆژەندەکەنەوە
بە دروشمی 'ئێوەش هاوکارمان بن لە پڕۆژەی بنیادنانەوەی قوتابخانەکان' کچان و کورانی خۆبەخشی شاری کەرکوک قوتابخانەکانی شارەکە نۆژەندەکەنەوە -
دیار غەریب: دەبێت وانە لە ئەزموونە بەهێز و لاوازەکانى کۆماری کوردستان وەربگرین
لەبارەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بۆچوونەکانی ئۆجالان و دوایین وتەکانی قازی محەمەد و شیکاری مێژوویی شەهید دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی گشتیی کەجەکە سەبارەت بە گرنگیی کۆماری مەهاباد و کاریگەرییەکانی دەخەینەڕوو. -
باران بێریتان: پەژاک پێشەنگایەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
باران بێریتان ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە بەرنامەیەکی ئاریەن تیڤی دا باسی لە گرنگی و پێویستی پرۆژەی پارتەکەیانی کرد و وتی: ئێمە بە پرۆژەیەکی چارەسەری هەوڵدەدەین کێشەی لایەنەکان چارەسەر بکەین و یەکێتییەک لە نێوانماندا دروست بکەین