کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەرکوک؛ پێشەڵکارییەکان لە دژی رۆژنامەنووسانی کورد بەردەوامە
رۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک نیگەرانن لەو پێشێڵکاریانەی کە لەلایەن دەسەلاتی سەربازی شارەکە بەرانبەریان ئەنجام دەدرێت. -
هەپەگە: گەریلا لەچەلێ و خواکورک سوپای تورکیان کردە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە چەلێ و خواکورک لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چەندین چالاکییان ئەنجامدا.لەوچالاکییانەدا بەدەیان سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون." -
ماوەی ١١ رۆژە پێشمەرگەیەکی دێرین دەستگیرکراوە و هیچ هەواڵێکی نییە
پێشمەرگەی دێرین فەقێ هۆشیار و هاوڕێکەی دڵشاد جەبار ١١ ڕۆژ پێش ئێستا دەستگیرکراون و هیچ سۆراغێکیان نییە. -
جەمیل بایک: بایک: بەبێ ڕێبەر ئاپۆ کێشەی شەڕ چارەسەر نابێت
بایک سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕێگریکردنی دیداری ئۆجالان دوای هەڵبژاردن و وتی: "تاوەکو گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی نەیەت هیچکات لە تورکیا دیموکراتیبوون بەدی نایەت و کێشەکانی شەڕیش هیچکات چارەسەر نابن". -
ئەرزینجان: نەک تەنها دژبەریکردن، بەڵکو بونیاتنانیشە
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە رایگەیاند، "هەڵمەتی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆیش راپەڕە' تەنها هەڵمەتێک نییە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییەکان و وتی، لە هەمان کات دا دروستکردنى ئەڵتەرناتیڤیشی تێدایە. -
لە حەسکێف پیاسەی بە کۆمەڵ تاوانە؛ ١٩ کەس دەستگیرکران
رژێمى تورک بە کۆمەڵ رۆیشتنى هاووڵاتییان بۆ سەردانکردنى شوێنە مێژووییەکانى حەسکێف بە تاوان راگەیاند. ١٩ گەنج بە پاساوی ئەوەى "بە کۆمەڵ پیاسەیان کردووە" لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیانکرایە سەر و لێیاندراو و دەستگیر کران. -
پزیشکانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک هاوکاری بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە کۆ دەکەنەوە
قوتابیان و پزیشکانی نەتەوە جیاوازەکانی بەشی پزیشکی ددان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییان ڕاگەیاندووە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە. -
گیڤارا: لە دژی داگیرکاری بڕیاری ژیانێکی نوێم دا
"بۆ تۆڵە سەندنەوەی شەهیدان و لەناوبردنی داگیرکاری من بڕیاری ژیانێکی نوێمدا. بۆ وڵامدانەوەی داگیرکاری لەسەرعەفرین ڕوومکردە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا." -
قەرەیلان: ئەگەردەوڵەتی تورک لە باشوور شکەست بدەین ئەوا ڕژێم هەڵدەوەشێتەوە
مووراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل وتی: "ئەگەر لە باشوری کوردستان لەناویان ببەین، لە ئەنکەرەش لەناودەچن. ئەو ڕژێمە فاشیستە هەڵدەوەشێت". -
هەپەگە: لە باگۆک و خواکورک ١٨ ئەفسەر و سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی باگۆکی مێردین لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی کە ٥ ئەفسەری پلە بەرزی سوپای تورکی تێدابووە چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە رایگەیاند لە چالاکییەکەی باگۆکدا ٥ ئەفسەر و ٤سەرباز و لەخواکورک ٩سەربازی سوپای تورک کوژران. -
فڕۆکەی سیخووری بەسەر ئاسمانی کەمپی مەخمووردا دەسوڕێنەوە
لە بەرەبەیانییەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە سەرئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخمووردا دەسوورێتەوە. -
لە خواکورک شەڕ لە نێوان هێزى گەریلا و سوپای تورکی داگیرکەر روویدا
لە خواکورک شەڕ لە نێوان گەریلاکانى هێزی پاراستنى گەل (هەپەگە) و سوپای تورکی داگیرکەر روویدا. -
فەرماندە ئەمنییەکانی کەرکوک لەگەڵ موختارەکانی شارەکەیان کۆبوونەوە
کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ موختارەکانی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی رێکخرا. -
پارتی پێشمەرگە و چەکی قورسی رەوانەى شێلادزێ کرد
پێشمەرگە زێرەڤانییەکانی پاتری دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەکی قورس دا رەوانەى شێلادزیى دهۆک کران. -
ئەو گەریلایانەی سەرەتا چوونە شەنگال قسە دەکەن..
فەرماندەی گەریلا جیگەر گۆیی و گەریلای یەژا ستار زینەب بۆتان، لەناو ئەو دەستە گەریلایەدا بوون کە ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤/١٢ی گەلاوێژ چەتەکانی داعش هێرشیان کردبووە سەر شەنگال، چووبوونە شەنگال، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF قسەیان کرد. -
یەرەکە ناسنامەی ٤ گریلای شەهیدی لە جوانڕۆ بڵاوکردەوە
یەرەکە رایگەیاند، لە ٧ی تەمموز / ١٦ی پووشپەڕ لە هەرێمی جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ گەریلا شەهید بوون. -
جەمیل بایک باس لە هاوڕێیەتیى خۆی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس دەکات
جەمیل بایک هاوسەرۆکى کەجەکە بە بۆنەى شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایى شاعیری گەورەى کورد شێرکۆ بێکەس باسی لە هاوڕێیەتیى خۆی لەگەڵ بێکەس و هەڵوێست و کەسایەتیى و هەستی هاوبەش و تێکۆشانەکەی و رۆڵی شاعیران و ئەدیبان کرد. -
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال یاداشتێک ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرا
ئەمڕۆ کەمپینی "دژی داگیرکاری و ژن کوشتن و بێدەنگی بشکێنە" لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێڕاق لە شاری سلێمانی بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال گربونەوەیەکیان ئەنجام دا. -
کامپی مەخمور لە ژێر بۆردومان و گەمارۆدا ئامێزی تووشبوانی ئۆتیزمە
لەگەڵ ئەوەی کامپی مەخمور لە هەلو مەرجی ئاوارەیی، گوشار سیاسی و گەمارۆی توندی پەدەکەدایە، بەڵام هاووڵاتییانی ئەو کامپە لە هەوڵەکانیان ماندوو نابن. کۆمەڵگەی ئەو کامپە نەخۆشەکانی دۆستن درۆم و ئۆتیزم دەگرنە خۆ و ناوندنەی تایبەتیان بۆ دەکەنەوە. -
هەپەگە یادی شەهیدانی تەندورەکی کردەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای بەرز راگرت، کە لە ١٣ی تەمموز و ٢٧ی تەمموز لە ناوچەی تەندورەکی هەرێمی ئاگری لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ئارتەشی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون. -
گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکییەکەى تەپەی خودێی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیى گەریلاکانى لە ١٩ی تەمموز لە دژی بارهەڵگرێکى سوپای تورک، کە لە تەپەى خودێ لە ناوچەى ئاڤاشین دەچوو بۆ لیواى رووبارک لە ناوچەى شەمزینانی جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران. -
هەپەگە: ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە دوو چالاکی یەک لەدوای یەکی گەریلادا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی 'قلابان'ی شڕنەخ ٢٠ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و چەنین سەربازی تریش برینداربوون. -
چاودێرانی سیاسیی کەرکوک: پێویستە بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ببەسترێت
چاودێرانی سیاسی شاری کەرکوک داوا لە حزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد دەکەن بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەی کورد ببەستن. -
منداڵانی ئێزدی لە دۆخێکی زۆرسەختدا دەژین
فوئادی تەمەن ٨ ساڵ، منداڵێکی ئێزدییە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤/١٢ی گەلاوێژ لەگەڵ دایک و باوکی کەوتبووە دەست چەتەکانی داعش و ٣ ساڵ لەناو چنگی داعشدا مانەوە، وتی: "چەندین کەسیان بەبەرچاوی ئێمەوە سەربڕی. سەختترین ئەشکەنجەیان دام، چەندین ڕۆژ بێ خواردنیان هێشتمەوە". -
کەنەکە: برینەکانی شەنگال بە یەکێتییەکی نەتەوەیی ساڕێژ دەبێت
کەنەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان ئاماژەی بەوە کرد، کە هێشتا برینەکانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ساڕێژنەبوون، دەشڵێن: پێویستە پرسی ژنی ئێزدی بەردەوام لە رۆژەڤدا بێت.