کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هه‌په‌گه: سوپای توركیا له شرنه‌خ و به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له شرنه‌خ و به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. -
كه‌ژه‌كه: كه‌ناڵی «كوردستان٢٤» سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاوڕێ به‌سێ هۆزات، له دژی هه‌موو ژنه‌شه‌ڕڤانه ئازاده‌كان، ژنانی پێشه‌نگ و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئازاد بن. -
فڕۆكه جه‌نگی و سیخووڕییه‌كان به ئاسمانی مه‌خمووردا ده‌سووڕێنه‌وه
جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕی و جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان زیادی كردووه. -
یەرەکە: گەریلا لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامى هێڕشەکانى دوژمن دەداتەوە
یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لەبارەى وەڵامی گەریلا بۆ هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هێزەکانیان رایگەیاند، گەریلا لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکانى دوژمن دەداتەوە. -
خەبات هەولێری: شەهید هەڵمەت ڕووحی شاراوەی ڕیبەر ئاپۆیە
خەبات هەولێری ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە هاوڕێ وهاوڕێبازی شەهید هەڵمەتە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرك تیڤی دا باسی لە قۆناغەکانی ژیان و تێکۆشانی شەهید دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت) کرد. -
لە کەرکوک یادی پۆلێك مامۆستای شەهید بەرز ڕاگیرا
لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٠٨ / ٧ی گەلاوێژ پۆلێک مامۆستا و هاونیشتمانیانی کەرکوک بە خوێنی خۆیان کوردستانی بوونی کەرکوکیان سەلماند. -
'نابێت میری ئێزدیان لەلایەن هێزێکی سیاسییەوە دیاری بکرێت'
ئەنجوومەنی دیموکراتیک و خۆسەری شەنگال و سەرۆک عەشیرەکانی ئێزدی رایانگەیاند، "میرێکی ئێزی کە لەلایەن هێزێکی سیاسییەوە هەڵبژێردرابێت قبووڵ ناکەین. ئێمە لەو بڕویەدا نین کە بتوانێت نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی ئێزدی بکات." -
تیرۆرەکانی ڕابردوو پێمان دەڵێن؛ ژیانی رۆژنامەنووس زوبێر برادۆستی لە مەترسیدایە
ماوەی ٨ ڕۆژە زوبێر برادۆستی پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لەلایەن هێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)وە دەستبەسەرە و ئاسایش هەڕەشەی لە خانەوادەکەی کردووە، کە نابێت لەسەر کوڕەکەیان قسە بکەن. -
هێزەکانى عێراق رێگەیان نەدا هاووڵاتییانى مەخمور بە رێپێوان بەرەوە هەولێر بڕۆن
هاووڵاتییانى مەخمور بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆکانى پەدەکە لەسەر کامپەکەیان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئەم بەیانییەدا خواستیان بە رێپێوان بەرەوە هەولێر بڕۆن، بەڵام پێش ئەوەى لە کامپەکە بڕۆنە دەرەوە لەلایەن هێزەکانى عێراقەوە بە زرێپۆش رێگرییان لێ‌کرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گریلای شەهیدی شەڕەکەی ماکۆی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ئاکامی شەڕ لە دژی هێزی پاسدارانی ئێران لە رۆژی ٢ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١١ی پووشپەڕ لە ناوچەی چاڵدێران لە ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون. -
سەماوە و قەندیل و کوردکوژی! - شیکاری
عەبدوڵای مەلا نوری لە شیکارییەکیدا لەبارەى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان رایگەیاند، نابێت هێز و لایەنە سیاسییەکانی باشوور رۆڵی جاش و موستەشارەکانی سەردەمی بەعس بۆ تورکیا لە دژی پەکەکە و کورد بگێڕێن. -
دانیشتوانی مەخمور لەدژی داگیرکەریی تورک و گەمارۆی پەدەکە ڕێپێوان دەکەن
دانیشتوانی کامپی شەهید جودی لە مەخمور لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و گەمارۆی پەدەکە بۆ سەر کامپەکە دەستیان بەڕێپێوانێکی شکۆدار و گەورە کرد. -
گەریلاکانى هەپەگە لە چەلێ لە سوپاى تورکیان دا و چەندین سەرباز کوژران
گەریلاکانى هەپەگە ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٣ی گەلاوێژ لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە سەربازانى سوپای تورک-یان دا. -
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کە لە سێرت شەهید بوونە
ناوەندی ڕاگەیاندن هەپەگە ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەکی گوڵان لە ناوچەی قەلانێس-ی سێرت بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ٣ گەریلا شەهید بوون، ناسنامەی شەهیدانی ئاشکرا کرد. یەکیک لە گەریلاشەهیدەکان خەڵکی شاری دیواندەرەی رۆژهەڵاتی کوردستانە. -
کەنداڵ ئامانۆس لە کۆلێژی پزیشکییەوە بۆ ناو ریزەکانی گەریلا
ئێمە لەگەڵ دوکتۆر کەنداڵ ئامانۆس سەبارەت بە سیستمی تەندروستی لە چیا و پرۆسەى چارەسەری گفتوگۆیەکمان کرد. -
گەمارۆی سەر مەخمور بەردەوامە
دوای رووداوی ریستورانتی هۆقەباز، کە عوسمان کۆسە بەرپرسی دەزگای سیخوڕیى تورک "میت" کوژرا و ماوەی ١٠ رۆژە کامپی پەنابەرانی مەخمور ئابڵۆقە دراوە. -
باپیرەیەکى ٨٠ ساڵی ماوەى ٢٣ ساڵە لە زینداندایە و چاوەڕێی دادپەروەرییە
محەمەد ئەمین ئۆزکان (ئاپێ دەدۆ) تەمەن ٨٠ ساڵ، ماوەى ٢٣ ساڵە بە ئیدعای " کوشتنی گەورە جەنەڕاڵ بەختیار ئایدن" لە زینداندایە و هێشتاش چاوەڕێ دادپەروەرییە. -
میللەت پرێس: پێشمەرگەکانى پارتی بران بۆ پشتیوانکردن لە ئۆپەراسیۆنى تورکیا لە دژی پەکەکە
ماڵپەڕی میللەت پرێس بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) هێزەکانى خۆی لە نزیک بەنداوى موسڵ گواستووەتەوە بۆ ناوچەى نەهلە لە سنووری بارزان و برادۆست بۆ ئەوەى پشتیوانی و بەشداری بکەن لە ئۆپەراسیۆنى داگیرکەریى دەوڵەتى تورک دا. -
یەرەکە: رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ راستییەکان پەردەپۆش دەکات
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، رژێمى داگیرکەری ئێران بە بانگەشەى درۆ راستییەکان پەردەپۆش دەکات. -
هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر، ٩ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون. -
داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی زیندانییان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه
داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه. -
هه‌په‌گه: بڕوا به درۆكانی ده‌وڵه‌تی تورك مه‌كه‌ن!
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندییمان پێشتر ڕایگه‌یاندووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به چالاكییه‌كه‌ی دژبه میت له هه‌ولێر نییه. له‌به‌رئه‌وه هه‌واڵی لێدان له ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا، هیچ واتای نییه. -
هێرشەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانی قەزای داقووق به‌رده‌وامن
گوندە کوردنشینەکانی خوارووی کەرکووک بەردەوام لەژێر هێرشن هه‌م له‌لایه‌ن داعش هه‌م لەلایەن عەرەبە هاورده شۆڤێنییه‌كان. -
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی یه‌به‌شه\یه‌ژه‌شه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا
هێزه‌كانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی نهین، گۆلات و خانا شاهوانیی شه‌نگال-یان له پاشماوه‌كانی داعش پاك كرده‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا. -
خانەوادەی ئۆجالان بۆچاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد
بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانى داواکارى گشتیی بورسایان کرد.