کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
وتەبێژی دەستەى ئاشتی: کاتێک ئۆجالان دەڵێت ئاشتی دەوڵەت دەڵێت شەڕ
نورەدین تورگوت وتەبێژی دەستەی ئاشتی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر بانگەوازی ئۆجالان گەڕایەوە بۆ تورکیا وتی: "هەرچەندە بۆ ئاشتی هەوڵ بدەین، بەڵام دەوڵەت نیازی رێککەوتنى نییە. هەر کاتێک ئۆجالان دەڵێت ئاشتی، دەوڵەت بە قەیومەکانییەوە دەڵێت شەڕ". -
ساریساچ: ئاکەپە و مەهەپە لە دژی ئیرادەى ملیۆنەها کەس کودەتایان ئەنجامدا
پەرلەمانتاری هەدەپەی وان موڕاد ساریساچ رایگەیاند، دانانی قەیوم نیشانەی بێچارە بوونی ئاکەپە و مەهەپەیە و راشیگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە لە دژی ئیرادەى ملیۆنەها کەس کودەتایان ئەنجامدا. -
دەلیلا دەنگی ئازادی بوو
تێکۆشین جودی ئەندامی کۆمیتەی رۆشنبیری و هونەری پەکەکە هونەرمەند دەلیلای بەبیر هێنایەوە و وتی: "دەلیلا دەنگی ئازادی بوو. دەبێت هەموو هونەرمەندان بە ڕۆحی دەلیلا لە دژی فاشیزم تێبکۆشن". -
له داقوق تەرمی ٦ هاووڵاتیی رووداوی هاوەنبارانەکەی سەر ئەو شارە بەخاکسپێردران
لە ئەنجامی هێرشیکی چەتەکانی داعش بۆ سەر قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک ٦ هاووڵاتی کوژران و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون -
لە حەفتانین ١٥ سەربازی تورک کوژران
میدیاکانى تورک بڵاویانکردەوە، لە شەڕدا لە حەفتانین ٣ سەربازیان کوژراون، بەڵام بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان لەو شەڕەدا ١٥ سەربازی تورک کوژراون و ١٥ سەربازی تریش بریندار بوون. -
لە ئامەد و جۆلەمێرگ ۹ پۆلیسی هێزی تایبەت و کۆنترایەگ کوژران
هەپەگە ئاشکرای کرد: بانگەشەی ڕژێمی تورکیا سەبارەت بەوەرگەڕانی زرێپۆشێکی پۆلیس ئامەد و گیان لەدەستدانی ۲ پۆلیس ناڕاستە، بەڵکو لە چالاکیدا زرێپۆشەکە لێیدراوە و لەئاکامیدا ۷ پۆلیسی سەر بە هێزی تایبەت کوژران. هاوکات لە جۆلەمێرگیش۲ پۆلیس و کۆنترایەک کوژراون. -
دۆخی کامپی شەهید ڕوستەم جودی مەخمور لە ڕاپۆرتێکدا
ڕاپۆرتێک لە سەر کەمپی مەخمور بۆ ڕەوشی تەندروستی و مرۆیی زیاتر لە پازدە ھەزار کەسی پەنابەری سڤیل و ئەو گەمارۆیەی لە سەریەتی. -
نەپەگە "ئۆپەراسیۆنى شۆڕشگێڕیى" هێزى گەریلاى لە جودی پیرۆزکرد
فەرماندەیى بڕیارگەی ناوەندی پاراستنى گەل (نەپەگە) لە راگەیاندراوێکدا "ئۆپەراسیۆنى شۆڕشگێڕیی" هێزەکانى گەریلای پیرۆزکرد، کە لە رۆژانی ١٨-٢١ی ئابدا لە هەرێمى چیای جودی لە دژی هێزە داگیرکەرەکانى تورک ئەنجامیاندا. -
بەرخودانى ئامەد لە ٧هەمین رۆژدایە؛ هەدەپەییەکان لەسەر شەقامن
بەرخودانى ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکان لە رۆژی حەوتەمدایە. هەدەپەییەکان دیسانەوە و سەرلەنوێ لە شەقامی لیسەی ئامەد کۆبوونەوە. -
سەرۆکى پارتی کۆمۆنیستى کوردستان: دەبێت کورد دژی قەیوم یەکبگرێت
سەرۆکی گشتیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە - KKP) لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە وتی، کورد دەبێت لەهەرچوار پارچەدا لەدژی ئەو داگیرکارییە یەکبگرێت. -
کۆدار: شەهیدانى ژینگە هێماى بەرزی وڵاتپارێزی و مرۆڤدۆستین لە کوردستاندا
کۆمیتەى ئیکۆلۆژیک (ژینگە)ی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) بە بۆنەى یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردن و شەهیدبوونی شەریف باجوەر و هاوڕێ ژینگەپارێزەکانییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
زەردەشتیانی کوردستان لە سلێمانی جەژنی پەیمانیان پیرۆز کرد
جەژنی پەیمان بە جەژنی خاک و پێکەوە ژیان ناسراوە و لە سلێمانی لە نزیک ئەشکەوتی قسقاپان بۆ پێنجەمین ساڵ ئەو جەژنە پیرۆزکرا. -
گەنجانى باشوور خۆیان لە دژی داگیرکەری رێکدەخەن
گەنجانى باشووری کوردستان لە دژی هێرشەداگیرییەکان بەرەو خۆبەڕێکخستنکردنى هاوبەش دەچن. -
هاووڵاتییانی کەرکوک لادانی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی باکوری کوردستانیان ئیدانە دەکەن
هاووڵاتییەکی شاری کەرکوک دەڵێت: ئەو کارەی ئاکەپە خۆسەپاندنێکی نایاساییە بەسەر ئیرادەی گەلی کورددا. -
وەرزی چنینی توتن لە شەنگال
توتنی کەرسێ یەکێکە لە جۆرە باشەکانی توتون و لە سەرەتای مانگی شەش لە شەنگال دەچێنرێت. لە ئێستادا جوتیاران بەرهەمەکانیان کۆدەکەنەوە. -
هەپەگە: لەچالاکی گەریلادا چەندین سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە دژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا چەندین سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران. -
دیمەنی بەرخۆدان ئەمڕۆ لە ئامەد
ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ساتەکانی بەرخۆدانی ڕۆژێکی لە ئامەد تۆمار کرد. -
ناوەندی پاراستنى گەل چالاکییەکەى قلەبانی شرنەخی پیرۆز کرد
فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل چالاکییەکەى ٢١ی ئابی هێزەکانى گەریلای لە نێوان گوندەکانى ئاکر و ئۆسیان لە قلەبانی شرنەخ لە هەموو فەرماندەکان و شەڕڤانانی بەشداربووی ئەو چالاکییە پیرۆز کرد. -
هاوسەرۆکانى شارەوانیى وان: دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان کودەتایە بەسەر دیموکراسیدا
هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورە شاری وان، بەدیعە ئوزگۆکچە ئەرتان و موستەفا ئاڤجی لەبارەی کودەتای ١٩ی ئاب / ٢٨ی گەلاوێژەوە قسەیان کرد. -
رۆژهەڵاتى کوردستان بەرەو یەکگرتوویى سیاسی دەڕوات
هێزە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە هەوڵی دروستکردنى کار و هەنگاوی هاوبەشدان بۆ رۆژهەڵاتى کوردستان. -
سەرۆکی فراکسیۆنى هەدەپە: سولەیمان سۆیلو-ی وەزیری ناوخۆ درۆ دەکات
ساروخان ئۆلوچ سەرۆکى فراکسیۆنى هەدەپە رایگەیاند، دەوڵەت رۆژێک لە دواى هەڵبژاردن بڕیاری دانانی قەیومی داوە و ئەوەى سولەیمان سۆیلو دەڵێت، دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکان کارێکى یاساییە، درۆ دەکات. -
بەرخۆدانی گەل لە ئامەد بەردەوامە
کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی گەل و پارلمانتارانی هەدەپە لەدژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین بەردەوامە، گەل شەقامەکان چۆڵ ناکەن. -
گەڕان بەدوای ڕاستیدا: دیدار ئاندۆک
دیدار ئاندۆک کە بە گەریلایەتی، بە لەخۆبردوویی و ورەبەرزییەکەیەوە، هەموو هاوڕێ گەریلاکانی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە، لە ١ی ئایاری ٢٠١٩/١١ی بانەمەڕگەیشتە کاروانی شەهیدان. -
رۆژنامەنووسانی کەرکوک:ئەردۆغان تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەتێکی ڕەها دەبات
رۆژنامەنووسانی کەرکووک پاڵپشتی شارەوانییەکانی هەدەپە دەکەن و بە تووندی ئیدانەی کودەتاکەی ئاکەپە دەکەن. -
مۆپ: دەبێت تێکۆشان لەدژی دەستبەسەرداگردنی شارەوانییەکان بەرفراوانتر بکرێت
پارتی ئازادی مەزۆپۆتامیا ناڕەزایی خۆی نیشان دا لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین، ڕایگەیاند: "دەبێت ئەم تێکۆشانە هاوبەشەی دیموکراسی گەلان لە هەموو شوێنێک بەرفراوان بکرێت".