ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بە هۆکاری درەنگکەووتنی تیمی فریاگوزارییەوە کەسێک لە چەلێ گیانی لەدەستدا
دوێنی لەسەر ڕێگایی نێوان جولەمێرگ و ناوچەی چەلێ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕویدا و بەهۆی درەنگکەوتنی تیمی فریاگوزارییەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. -
خالیدە تورکئۆغلۆ: گۆشەگیری لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیانییدا بڵاوبووەتەوە
پەڕلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلۆ باسی لە گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و وتی: "گۆشەگیری ئیمراڵی بەهەموو کایەکانی ژیان بڵاوبووەتەوە" و ئاماژەی بەوەدا بە سیاسەتی ڕێگای سێهەم دەتوانرێت گۆشەگیری بشکێنرێت. -
شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی ئایار لە لەندەن و ئەسینا یادکرانەوە و پەیامدرا: "بۆ یادکردنەوەی شەهیدان درووشمەکان بۆ کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک بەدی دەهێنین". -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار ١٠٠ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە. پەرلەمانتار مەدحەت سەنجار سەردانی چالاکییەکەی کرد و گوتی: "دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەم هاوارە و پێکەوە ئەم ڕەوشە ڕادەوەستێنین". -
هێرشی سەر دەم پارتی شەرمەزارکرا: ئێمە لەگەڵ گەلداین
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ڕحا هێرشی سەر بینای دەم پارتی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئێمە لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلداین". -
کەژەکە شەهیدانی مانگی ئایاری بە بیرهێنایەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە راگەیەندراوێک ئەو تێکۆشەرانەی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بەبیرهێنایەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهیدبوون. -
دایکانی شەممە بۆ خەلیل و قاسم ئالپسۆی کە لەلایەن دەوڵەتەوە 'بێسەروشوێنکران' کۆبوونەوە
دایکانی شەممە بۆ خەلیل ئالپسۆی و قاسم ئالپسۆی کە خزمی یەکتر بوون و لەلایەن دەوڵەتەوە 'بێسەروشوێنکران' کۆبوونەوە. -
خوێندکارانی زانکۆ سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ٩٩ ڕۆژە بەردەوامە، خوێندکارانی زانکۆ سەردانی بنەماڵەکەیان کرد و گوڵی ڕەشیان لەبەردەم وەزارەت دانا. -
جەلال باشلانگیچ یادکرایەوە: نوێنەرایەتی حەقیقەتی دەکرد
ڕۆژنامەوان جەلال باشلانگیچ لە ئیستەنبوڵ یادکرایەوە. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، باشلانگیچ نوێنەرایەتی حەقیقەتی دەکرد. -
خزمی زیندانیان داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریان کرد
لە چالاکیی خزمی زیندانیان بانگەوازی هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرا. -
لە مانگی نیساندا ١٦٣ کرێکار گیانیان لە دەستداوە
کۆمەڵەی تەندروستی و سەلامەتی کار ڕایگەیاندووە کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لانیکەم ١٦٣ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لە دەستداوە، کە لەو ژمارە پێنجیان منداڵ بوون. -
سکاڵای پەیوەست بە ٩ ڕۆژنامەوان ڕەوانەی دادگا کرا
سکاڵای پەیوەست بە دۆسیەی ٩ ڕۆژنامەوان ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ٢٥ی ئەستەمبوڵ کرا. -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمرالی داواکاریان پێشکەشکرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی گۆشەگیرکراو لە ئیمرالی بە مەبەستی دیدار داواکاریان پێشکەشکرد. -
لە ئامەد چەندین زیندانی بەزۆر گواستراونەتەوە
چەندین زیندانی لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵایی ژمارە ٢ی ئامەد بە بێ ڕەزامەندی خۆیان گواستراونەتەوە بۆ چەندین گرتووخانەی جیاواز. -
پارێزەر بیلمەز: وەزارەتی داد یەکسەر درۆ دەکات!
ئیبراهیم بیلمەز، لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسای سەدە، ڕایگەیاند، وەزارەتی داد گاڵتە بە کۆمەڵگا دەکات و وتی: "وەزارەت درۆ دەکات، ئەگەر گۆشەگیری نییە، با ڕوونی بکەنەوە کە پارێزەران چەند جار کۆبوونەتەوە" -
تەکین یولداش: ئولاش پێشەنگمان بوو
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆموونارانی شۆڕشگێڕ/تەڤگەری ئازادی یەکبوون (DKP-BOG) تەکین یولداش وتی: "هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ لە ژیانیدا شۆڕشێکی پێکهێنا و بە شێوە ژیانی و شۆڕشگێڕییەوە بوو بە پێشەنگمان. -
فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد
فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی کوزینە و چیای دڕەبی بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد. -
ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٩٨هەمین ڕۆژدا بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار لە ٩٨هەمین ڕۆژی ئیشکگریی دادپەروەریدایە. شەنیاشار جارێکی تر لە بەردەم وەزارەت داوای دادپەروەری کرد. -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی فەرمانگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٨ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ نەبیستراوە داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
ڕۆژانامەوانانی ڕۆژنامەی ئۆزگورلوکچو دیموکراسی سزادران
دانیشتنی بڕیاری دۆسییەی پەیوەندیدار بە ٦ ڕۆژنامەوان و بڵاوکەرەوەیەکی ڕۆژنامەیی لە ڕۆژنامەی ئۆزگورلوکچو دیموکراسی تەواوکرا. -
دەکەپە/بیرلیک یادی ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ و 'هەموو نەمرانی' کردەوە
دەکەپە/بیرلیک یادی ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ (محەمەد کوورناز) و 'هەموو نەمرانی' کردەوە وتی؛ "پێویستە لە کاتێکی گونجاودا تێکۆشانی بە ڕێکخستنبوو بکەین کە ڕێگا بۆ بە ڕێکخستنبوونی جەماوەری بکاتەوە." -
وەزیری ناوخۆی تورکیا: لە چەند رۆژدا ٧٢ کەس دەستگیرکراون
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، کە لەماویە چەند رۆژی رابردوودا لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٧٢ کەسیان دەستگیرکردووە. -
هەبەدەهە یادی ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی کردەوە
هەبەدەهە ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی یادکردەوە و وتی: "پێویستە وەکوو هاوڕێ و فەرماندە ئولاش لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا فاشیزم تێک بشکێنین." -
پانێڵک دەربارەی نەتەوەی دیموکراتیک ڕێک دەخرێت
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەیی ئۆلانینەوە پانێڵێکی لە سەر نەتەوەی دیموکراتیک بۆ ڕۆشنبیرانی کورد و ئەمازیخی ڕێکخست. -
پارێزەر بینبیر: زیندانیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما ئازاد ناکرێن
هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی مافناسانی ئازادی (ئۆهەدە) زەکی بینبیر وتی، زیندانیانی سیاسی کە ٣٠ ساڵە لە زینداننن بە بڕیاری هەڕەمەکی و بێ بنەام ئازاد ناکرێن.