جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە کالیفۆرنیا هێرشی چەکداری: ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە
لە شاری سان جیسۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا و زۆر کەس کوژران و بریندارکران. -
گوشاری پۆلیسی ئەوروپا بۆ سەر کەمینەکان و کۆچبەران زیادیکردووە
لەبارەی جیاکاری و گوشارەکانی پۆلیس لە یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا لە دژی کەمینەکان و کۆچبەران راپۆرتێک بڵاوکرایەوە. بەپێی راپۆرتەکە گوشار و زۆرداری و جیاکاری لە دژی کەمینەکان و کۆچبەران زیادیکردووە. -
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ، فەرماندەی سوپای نێجیریا و ١٠ ئەفسەر کوژران
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە فەرماندەی گشتی سوپای نێجیریا و ١٠ ئەفسەری پلە باڵای سوپای ئەو وڵاتە کوژران. -
لە بەڕازیل بە هەزاران کەس لەدژی نەژادپەرستی و توندوتیژی پۆلیس رێپیوانیان ئەنجامدا
لە بەڕازیل دوای ئۆپەڕاسیۆنی خوێناوی پۆلیس، بە هەزاران کەس رژانە ناو شەقامەکان و لەدژی توندوتیژی پۆلیس و نەژادپەرستی چالاکیان ئەنجامدا. -
شاری نرخ کەوتە دەستی چەکدارانی تاڵیبان
دوای هێرشێکی بەرفراوانی تاڵیبان لە ویلایەتی مەیدان وەردەکی ئەفغانستان، شاری نرخی ئەم ویلایەتە کەوتە دەستی چەکدارانی ئەم گروپە. -
سوپای ئیسرائیل ١٣٠ شوێنی غەزەی بۆردومانکرد
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە غەزە لە ١٣٠ 'ئامانجی سەربازی' حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزە دراوە. ڕاگەیەنرا کە ١٥ کەس کوژراون. -
لە ئەمریکا هێرشی چەکداری: ٧ کەس کوژران
لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی لەدایکبوونی کەسێکدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و ٦ کەس کوژران و دواتر هێرشبەرەکە خۆی کوشت. -
لە نیجێریا کەشتیەک ژێرئاوکەوت و ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی نیجێری ناوەندی نیجێریا کەشتیەک بەهۆی قوڕسی بارەکەیەوە ژێرئاوکەوت و لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سووریا ژمارەیەک چەکداری ئێران کوژران
لە هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی چەکدرانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ناو خاکی سووریا ، ڕاگەیەنرا کە ژمارەیەکی زۆر چەکداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژراون. -
لە بەرازیل لەدژی چەتەکان ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا: بە دەیان کەس کوژران
راگەیەنرا لە بەرازیل لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنیەکان لەدژی بازرگانەکانی مادەی هوشبەر زیاتر لە ٢٥ کەس کوژراون. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: چاندنی (ترياک) لە ئەفغانستان زياديکردووە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشیاری دەدات لە زیابوونی ڕێژی بەرهەمهێنان و رواندنی مادەی هۆشەبری جۆری (تریاک) بەشیوەیەکی بەرچاو و مەترسیدار. -
سعودیە خوێندنگە تورکییەکان دادەخات
بەرپرسانی عەرەبستانی سعودیە بە تورکیایان راگەیاندووە، بەلانیکەمەوە ٨ خوێندنگەى تورکی لە وڵاتەکەیاندا دادەخەن. ئەو بڕیارە دەبێتە دووەم بڕیاری سعودیە بۆ داخستنی خوێندنگە تورکییەکان. -
بایدن کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند. -
لە کەناراوەکانی لیبیا بەلەمێک بە ١٣٠ پەنابەر نوقمی ئاو بوو
بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٣٠ سەرنشینەوە لە ئاوەکانی نزیک لیبیا، نوقمی ئاو بوو و تا ئێستا تەرمی ١٠ کەسیان دۆزراوەتەوە. -
لە هۆتێلێکی شوێنێ مانەوەی باڵوێزی چین لە پاکستان تەقینەوەیەک روویدا
لە پاکستان لەو هۆتێلەی کە باڵیۆزی وڵاتی چینی لێ دەمایەوە تەقینەوەیەک ڕوویدا، ڕاگەیەنرا لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە. دەوڵەتی هیند تاوانبار کراوە. -
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سزای لەسێدارەدان زیادی کردووە
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٠دا سزای لەسێدارەدان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا زیادی کردووە. -
ئاماری ڕیزبەندی ئازادیی ڕادەربڕین لە وڵاتی جیهانی بڵاوکرایەوە
ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ئاماری ڕیزبەندیی ئازادیی ڕادەربڕین لە ١٨٠ وڵاتی جیهانی بڵاو کردەوە. -
ئیدریس دبی کە بە کودەتا لە وڵاتی چاد بووە سەرۆک کۆمار کوژرا
ئیدریس دبی کە ٣٠ ساڵە وڵاتی چاد بەڕێوەدەبات، دوای رۆژێک کە بۆ شەشەم جار بووەوە بە سەرۆک کۆمار، کوژرا. -
یەکێتی ئەوروپا: روسیا ١٠٠ هەزار سەربازی لەسەر سنور جێگیر کردووە
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، روسیا هێزێکی زۆری سەربازی لەسەر سنوری ئوکراینا جێگیر کردووە، بەڵام دوێنێ لەبارەی ژمارەی سەربازەکان، ئامارێکی دیکەی دوێنی بڵاوکردبووە. -
سباستیان کۆرز: ئەو ڕووداوانەی کە لە تورکیا ڕوودەدات جێگەی قەبووڵکردن نییە
سەرۆک وەزیرانی نەمسا سباستیان کۆرز وتی، " لە تورکیا مرۆڤە خاوەن فکری جیاواز و سیاسیەکان لە ژێرگووشار و زۆرداریدان.هەربۆیە جێگەی تورکیا لە ناو یەکێتی ئەورووپا نابێتەوە. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا٢٠ سەربازی ئەفغانستان لە زیندانێکی تاڵیبان ئازادکران
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سوپای ئەفغانستان، لە ویلایەتی نیمڕووز، ٢٠ سەرباز و پۆلیس لە زیندانێکی تاڵیبان ئازادکراون. -
لە ئەمریکا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا: ٨ کەس کوژران
لە شاری ئیندیاناپۆلیسی ئەمریکا، لە هێرشێکی چەکداریدا ٨ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. -
وەزیری دەرەوەی یۆنان هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی بە سەرانی تورکیا ڕاگەیاند
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دیندیاس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان دا بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسوکەوەکانی ڕژێمی توکیا دژ بە وڵاتەکەی گرت. -
ئەمریکا سزای بەسەر روسیادا سەپاند: ١٠ دیپلۆماتکار دیپۆرت دەکاتەوە
بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و هێرشی ئەلکترونی بۆ سەر پێگە فەرمیەکان، ئەمریکا بەسەر روسیادا سزای سەپاند. -
کریملین هەڵگیرساندنی شەڕی لەگەڵ ئۆکراینا رەتکردەوە
دیمیتری پەسکوڤ وتەبێژی کریملین ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕی لەگەڵ ئۆکراینا رەتکردەوە.