ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی گەل: پێویستە گەل و دۆستەکانمان لە شاری کۆڵن مێژوو بنووسنەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی-گەل داوای کرد لە ڕێپێوانی ١٧ی شوبات کە لە شاری کۆڵن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بەڕێوەدەچێت، گەلی کورد و دۆستانی "مێژوو بنووسنەوە". -
لە ناوچەی کۆپێ بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازیان لە ڕێپێوانانی مەزنی ئازادی کرد
لە ناوچەی کۆپێ بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازی لە چالاکوانانی ڕێپێوانی مەزنی ئازادیی کرا. -
'با بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و داهاتووی ڕۆژئاوا لە کۆڵن کۆببینەوە'
ئەندامانی پەیەدە لە ئەوروپا و شتوتگارتەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد" داوای بەشداریان بۆ ڕێپێوانی ناوەندی شاری کۆڵن کرد و ڕایانگەیاند، "با بۆ داهاتووی ڕۆژئاوا لە کۆڵن کۆببینەوە" -
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: متمانەمان بەخۆمان هەیە، سەردەکەوین
بەشداربووانی 'رێپێوانی مەزنی ئازادیی' کە گەیشتنە قلابان، ڕایانگەیاند: "با هەمووان دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. با پێکەوە چارەسەرەی بێنین، متمانەمان بەخۆمان هەیە، سەردەکەوین". -
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی ئیستەنبوڵ چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی زەکی ئەرگینای هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامداوە. -
چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا-نوێکراوەتەوە
لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپا، چالاکییەکان دژی گۆشەگیری و لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. -
کۆن-مەد بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بانگەوازی بەشداربوونی کرد
کۆن-مەد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
"ڕێپێوانی ئازادی" بۆ ڕێبەری گەلی کورد گەیشتە ١٤ هەمین ڕۆژ
"ڕێپێوانی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بۆندی بەردەوامە. -
گەنجانی نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نارد
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی لە چوارچێوەی کەمپەینی "ناردنی ١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی" نامە نێردرا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە سۆلۆتۆرن کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا
لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری سۆڵۆتۆرنی سویسرا کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد نێردرا. -
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی بەناوی هێلان جلوی ئەلفەریج ئەلسەلامە (سەقمان) ئاشکرا کرد. -
لە ٦ شار چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەندین شار بەردەوامە. -
بۆزئارسالان: رژێمی ئەردۆغان گۆشەگیری کردووە بە ئامرازێکی تۆڵەسەندنەوە
پرۆفیسۆر حەمید بۆزئارسەلان وتی، "رژێمی ئەردۆغان گۆشەگیری کردووە بە ئامرازێکی تۆڵەسەندنەوە. هۆکاری ئەم پێشێلکارییە یاساییە دژوارە، ئەم رقی تۆڵەسەندنەوەیە". -
دەبەپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'ی دەستپێکرد
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بە ناونیشانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کەمپینێکی دەستپێکرد. -
لە هێلسینکی لە دژی لەسێدارەدان لە ئێران خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو
لە دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، لە شاری هێلسینکی خۆپیشاندانێک سازکرا. -
چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا
لە وڵاتانی ئەوروپا چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. -
لە هامبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە شاری بۆبینی
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بۆبینی فەرەنسا بەردەوامە. -
تەجەشە و تێکۆژن: پێویستە هەموو گەنجان پێشەنگایەتی ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات بکەن
تەجەشە و تێکۆژن بانگیان لە هەموو گەنجان کرد: "پێویستە هەمووان لە ڕێپێوانی ١٧ شوبات ببنە پێشەنگ، هەنگاوێکی تر لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببنەوە و ببنە دەنگی وی". -
ئێشکگری دادپەروەری: ئەگەر گۆشەگیری بشکێت، جڤاک ئازاد دەبێت
ئێشکگری دادپەروەری دژی گۆشەگیری بەردەوامە و پەیامدرا: "ئەگەر گۆشەگیری ئیمراڵی بشکێت، جڤاک ئازاد دەبێت و دیموکراسی دەگاتە کوردستان و تورکیا". -
ڤیان سۆران یادکرایەوە: بووە سیمبولی ئیرادە و بەرخۆدان
یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار شەهید ڤیان سۆران لە جزیر یادکرایەوە. -
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: ئێمە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەین
پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆگان ساریتاش لە ڕێپێوانی مەزنی ئازاد، گوتی: "ئێوە ناتوانن دەنگی بەڕێز ئۆجالان کپ بکەن، ئێمە سەردەکەوین". -
کۆماو: لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا بەشداری لە گردبوونەوەی کۆڵن دەکەین
دەزگای بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) رایگەیاند: "لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەشداری لە گردبوونەوەی کۆڵن دەکەن". -
"لە بەرامبەر ستەمکاران خۆڕاگری دەکەین"
جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ئینسان و ئازادی (پیا) مەنیجە رومەیسا گولمەز رایگەیاند کە ئاکەپە ٢٢ ساڵە لە رێگەی بەکارهێنانی ئیسلامەوە هەوڵ دەدات درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات و وتی، "ئێمە لەبەرامبەر ستەمکاران خۆڕاگری دەکەین". -
ڕێپێوانانی ئازادی: گۆشەگیری قبوڵ ناکەین و دەیشکێنین
"رێپێوانی مەزنی ئازادی"ی قەرس بە ئیدیرێ دا تێپەڕی و لە بازید بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا. حوسێن ئۆلان، ئەندامی دەم پارتی لە بەدلیس، وتی: "ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین و دەیشکێنین".