ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەستەنبوڵ کارگەیەک و ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ئەستەنبوڵ کارگەیەک و ٢ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند. -
ژنانی پرشنگی رۆژ ٤ کارگە و ٢٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند
دەستپێشخەریی ژنانی رۆژ رایانگەیاند، یەکەکانیان ٤ کارگە و ٢٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاندوە. -
لە هانۆڤەر گۆشەگیری ئیدانە کرا
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان کرا. -
بانگەوازێک لە دوسلدۆرفەوە: دەبێت رێبەرایەتیمان ئازاد ببێت
لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردووە لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیی دانیشتن بەڕێوەدەچوو، چالاکییەکە بە رێکخستنی رێپێوانێک کۆتایی پێهات. -
'کتێبخانەی گەڕۆکی سەرۆکایەتی' لە فرانکفورت بوو
'کتێبخانەی گەڕۆکی سەرۆکایەتی' بە ئامانجی ناساندنی هزر و هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەڕی خۆی لە فرانکفورتی ئەڵمانیا کۆتایی پێهێنا. -
لە باشوری فەڕەنسا چالاکی دانیشتنی هەفتەیەک کۆتایی هات
چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا ئەمڕۆ بە میتینگێک کۆتایی هات -
ئیهادە یادی مەتین جان و حەسەن کایای کردەوە
ئیهادە یادی پارێزەر مەتین جان سەرکی لقی خارپێتی ئیهادە و دکتور حەسەن کایای کردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ دوای ڕفاندن، کوژران. -
چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان لە ستۆکهۆڵم لە رۆژی دووەمدایە
کوردان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان دەستپێکردبوو و چالاکیەکە لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە. -
ئەنجومەنی گەلی سریانەکان لە ئەوروپا پۆلیسی ئەڵمانیای شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی گەلی سریانی لە ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دۆسڵدۆڵفی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا. بەڵام پۆلیس رێگای نەدا ئاڵای نەتەوەی ئاشوری بەرزبکرێتەوە. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە چوار شار چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر، لە شارەکانی ئەنکەرا، بوورسا، قوونیا وئیزمیر ئۆتۆمبیل و کارگەی سەربە دەسەڵاتە فاشیستەکەی ئاکەپە ومەهەپەیان سووتاند. -
لە ئامەد ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئامەد بەدەیان کەس دەستگیر کران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان هاوسەرۆکی MEBYA-DER و دەیان کەستی تر دەستگیرکران. -
لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان دەکات
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی( ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسەکەی بادینان دەکات. -
IPPNW : دەبێت لە گارێ لێکۆڵینەوە بکرێت
لەسەر وتنی، ' سوپای تورک لە گارێ چەکی کیمیایی بەکار هێناوە'-ی قەرەیلان، بەرپرسی IPPNW تورکیا دکتۆر گیسەلا پەەنتەکەر وتی بۆ سەلماندی ئاسەواری چەکی کیمیایی دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت. -
بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن ٩٣ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٢ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
چالاکیی دانیشتنی شتوتگارت لەلایەن هێزەکانی هەبەدەهەوە وەرگیرا
چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بەردەوامە و چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی هەبەدەهەوە لە دەستەى پێشووی چالاکوانانەوە وەرگیرا. -
لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک بە چالاکیی دانیشتن گۆشەگیری ئیدانە کرا
گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک بە رێکخستنی چالاکیی دانیشتن ئیدانە کرا. -
لە لاهای چالاکیی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکییەک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو. -
لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەرێوەچوو
کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکیی چادرهەڵدانیان رێکخست. -
چالاکیی چادرهەڵدان لە نورنبێرگ ٣ رۆژی تێپەڕاند
چالاکیی چادرهەڵدان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا ٣هەمین رۆژی تپێپەڕاند و ئەمڕۆ لە چوارەمین رۆژدا درێژە بەچالاکییەکەی دەدات. -
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە گیسن بوو
"کتێخانەى رێبەرایەتی" لە گەشتەکانی بەردەوامە و دوێنێ لە شاری گیسنی ئەڵمانیا بوو. -
لە ڕحا بۆ ماوەی یەک مانگ هەموو چالاکییەک قەدەغەکرا
والی ڕحا، بە بێ ئەوەی کە هۆکارەکەی ئاشکرا بکات، بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی قەدەغەکرد. -
هەدەپە لە دێرسیم سەردانی بازاڕی کرد: دووکاندارەکان ناتوانن کاسبی بکەن
کەمال بۆلبوول پەرلمانتاری هەدەپەی ئانتالیا لە چوارچێوەی کەمپەینی 'دادپەروەری بۆ هەمووان' سەردانی کاسبکارانی کرد و گوێ لە کێشە و گازەندەکانیان گرت. کەمال تیشکی خستەسەر ئەوەی کە دووکانداران ناتوانن کاسبی بکەن. -
لە فرانکفۆرت چالاکی ئێشکگری' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بەردەوامە
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەکات. -
بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن ٩٢ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٢ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
پۆلیس ڕێگەی نەدا یادی ئاکتاش و یاڤووزەر بکرێتەوە
بڕیار بوو ڕۆژنامەوانان ڕۆهات ئاکتاش و محەمەد یاڤووزەر-ی دەبەپەیی کە لە ژێرزەمینەکای جەزیردا کۆمەڵکووژ کران،لە سەر گۆڕەکانیاندا یادیان بکرێتەوە، بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا.