ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان دەنگ هەڵبڕن!
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) داوای لە هەموو هێزە کوردی و کوردستانیەکان کرد؛ بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزن، هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەو هێرشانە بگرن و شەرمەزاریان بکەن. -
دەم پارتی لە زۆرێک لە شارەکان نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە و دەستی بە چالاکییەکانی کرد
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئازار بەردەوامە لە چالاکییەکانی. -
دەم پارتی کاندیدەکانی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی بورسا ڕاگەیاند
دەم پارتی لیستی کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی بۆ شارەوانی گەورە و شارۆچکەکانی بورسا ڕاگەیاند. -
٢٥ زیندانی لە زیندانی سیلیڤری دوور خرانەوە
٢٥ زیندانی کە بە هۆی چالاکی چەکداری ٦ی شوبات لە شاری چاغلایانی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سیلیڤری کرابوون، دوور خرانەوە بۆ زیندانە جیاوازەکان. -
ئیشکگرییەکانی دادپەروەری بە ئیرادەوە بەردەوامن
چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەری لە شارەکان سەرنج بۆ مانگرتنی زیندانیانی مانگرتوو ڕادەکێشن. هەروەها بنەماڵەی زیندانیان ڕایانگەیاند کە لە دژی گوشارەکانی دەوڵەت درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن. -
تولای حاتەم ئۆغڵاری: پێویستە هەموو کەسێک بە فیداکاریەکی زۆرەوە تێبکۆشێت
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغڵاری ڕایگەیاند کە پێویستە هەمووان بە فیداکارییەوە تێبکۆشین و وتی: "قەرس مەبەستی دەم پارتیە. چونکە دەم پارتی شایانە و وەک قەرس خاوەنی بیروباوەڕی زۆرە و گەلی جیاوازی تێدایە". -
مۆڵەتەکەی دادگایەکی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی دوو هەفتەی ماوە
دادگایەکی ئەمریکا مۆڵەتی سێ هەفتەی بە مەسرور بارزانی داوە، تا لەبارەی سکاڵایەک کە ئاراستەی خۆی و کەسە نزیکەکانی کراوە وەڵامی دادگا بداتەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر. -
ئاسەوارێکی مێژووی لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە
ڕاگەیاندرا لە ماڵێکی ئەڵمانیادا ئاساوارێکی مێژووی چەند هەزار ساڵە دۆزاوەتەوە، گریمانەی ئەوە دەکرێت ئەو شوێنەوارە مێژوویە لە مۆزەخانەی سوریا دزرابێت. -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان بەرزکردەوە. -
ئێشكگری ئازادی: خاوەنداری لە ڕێبەرێتی خاوەندارییە لە مرۆڤایەتی
کۆمەڵەی ئۆڵدنبێرگ هەفتەی نوێی ئێشکگری ئازادی وەرگرت، کە پێش ١٢ ساڵ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، چالاکوانان گوتیان "خاوەنداری لە ڕێبەرێتی، خاوەندارییە لە مرۆڤایەتی. تا دوا دڵۆپی خوێن لەپشتی ڕێبەرمان دەبین". -
شاندی نێونەتەوەیی: پێویستە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت
ئەندامانی "شاندی نێونەتەوەیی چارەسەر بۆ پرسی کورد و دژایەتی گۆشەگیری" لە ئیستەنبوڵ پەیوەست بە کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و گوتیان: "پێویستە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت". -
شاندی نێونەتەوەیی سەردانی چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەریان کرد
"شاندی نێونەتەوەیی چارەسەری پرسی کورد و دژی گۆشەگیری" سەردانی چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری کرد. -
سامی تان: زمان پێویستی بە تێکۆشانێکی فرەلایەنە هەیە
زمانناس سامی تان، ئاماژەی بەوەدا، دەتوانرێت ڕێگری لە سەرجەم قەدەغەکردن، گوشار و سیاسەتی تواندنەوەی (ئەسیمیلاسیۆن)دەوڵەت لەسە زمانی کوردی بکرێت و وتی: "زمان پێویستی بە کار و تێکۆشانێکی پرو فرەلایەن هەیە". -
لە کاتماندو بە چەند پانێلێک باس لە پاڕادیگمای رێبەری گەلی کورد کرا
لە رۆژانی رابردوودا فۆرمی کۆمەڵایەتی جیهانی لە پایتەختی نیپاڵ بەڕێوەچوو، لە فۆرمەکەدا بە چەند پانێلێک باس لە رەهەندە جیاجیاکانی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، هەروەها پشتیوانی بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' نیشاندرا. -
کەجەدەکە-ئە: پێویستە هەرکەس بە زمانی دایکی خۆی بدوێت
کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ٢١ ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دژی سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن پێویستە هەر کوردێک بە زمانی دایکی خۆی بدوێت". -
شاندی نوێنەرایەتی نێونەتەوەیی سەردانی ئیهەدە و دەم پارتی کرد
شاندی "چارەسەری پرسی کورد و نوێنەرایەتی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری" لە ئیستەنبوڵ سەردانی ئیهەدە و دەم پارتی کرد، لە سەردانەکان گۆشەگیری و کاریگەری سیاسەتی حکومەت لەسەر جڤاک نرخێندرا. -
شەهید ئۆگور شاکار لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکیەکەی یادکرایەوە
ئۆگور شاکار کە ساڵی 2019 دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەبەردەم دادگای کریفێڵد خۆی سوتاند، لە شوێنی چالاکیەکەی یادکرایەوە. -
گەنجانی ڕحا نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نارد
مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی لە ڕحا نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، کە ٣٥ مانگە لە گۆشەگیرییەکی توندایە و هیچ زانیاریەکی لەبارەوە نازانرێت. -
ڕاپۆرتی پەیوەست بە مانگرتن لە خواردن: قەدەغەکردن ئەشکەنجەیە!
کۆردیناسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردنی ئامەد ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە مانگرتن لە خواردن ئامادە کرد. ڕاپۆرتەکە سەرەنجی خستۆتە سەر پرسە سەرەکییەکانی پڕۆسەی مانگرتن لە خواردن کە لە 5 زیندانی جیاوازدا دەستی پێکردووە. -
ئێشکگری دادپەروەری بەپێداگرییەوە بەردەوامە: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەند شارێک بە سەردان و پەیامی بەرخۆدان بەردەوامە. -
هەڵبژاردنە خۆجێیەکان: دەم پارتی لەسەر ئەزمیر و موغلە و بالیکەسیر بڕیاری دا
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڕیاریدا لە ئەزمیر و موغلە و بالیکەسیر لە ناوەند و هەموو ناوچەکانیان بە کاندیدی خۆی بەشداری هەڵبژاردن بکات. -
شاندی نێونەتەوەیی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت
شاندی نێونەتەوەیی کە یەکەم سەردانی بۆ نووسینگەی یاسای سەدە لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا، ڕایگەیاند، کە پێویستە ئیترعەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. -
بۆ دیدار لەگەڵی رێبەری گەلی کورد داواکاریی نوێ بەرزکرایەوە
جارێکی دیکە پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، داواکارییان بەرزکردەوە. -
قڕکردنی سیاسی: ئەندامانی دەم پارتی دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ، هاوسەرۆکانی رێکخستنی ناوچەی ئەسەنیورتی دەم پارتی بەهار کاراتاش و فاتیح ئەرگون دەستبەسەر کران. -
ئەندامی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی سۆنمەز دەستبەسەرکرا
ئەندامی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی موراد سۆنمەز لە گەڕەکئ ئۆفیس دەستبەسەرکرا.