ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
شەهید ئێریک سکورفێڵد لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
ئێریک سکۆرفێڵد کە ساڵی ٢٠١٥ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شەڕی دژی داعش شەهید بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونی لە شاری نۆتینگهام لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
لە لەندەن شەهیدان یادکرانەوە: ڕێگەی شەهیدانمان بەرنادەین
لە لەندەن بۆ ئەو گەریلایانەی لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە زاپ و خواکوڕک شەهیدبوون، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، گوترا: "شەهیدان میراتێکی شکۆمەندیان جێهێشت، ڕێگەکەیان بەرنادەین". -
چیدەم کلچگون ئوچار: ئیرادەی ئاشتی تورکیای تێپەڕاندووە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار ڕایگەیاند پرسی ئاشتی، پرسێکی سەرەکی تورکیایە و گوتی: "کەسانی دیموکراسیخوازی تورکیا، پێویستە لەم ڕووەوە قسەیان هەبێت". -
باقرخان: ئەوانەی شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا، ئۆجالان گۆشەگیر دەکەن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند سیاسەتی ستەمی ١٠٠ ساڵە نەیتوانی کورد لەناوببات و گوتی: "ئەوانەی شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا، گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەسەپێنن". -
کۆنفرانسی گۆشەگیری: ئەگەر یاسا لە ئیمراڵی جێبەجێ نەکرێت، لە هیچکوێ جێبەجێ ناکرێت
لە کۆنفرانسی دژی گۆشەگیری پەیامدرا: "ئەگەر گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی نەیەت، لە هیچ جێیەک ناتوانین ڕێگە لەم نادادییە بگرین، ڕژێمی سزادان دژی کوردا بونیادنراوە". -
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بێ پچڕان بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک بەردەوامە. -
"ئەگەر بەرخۆدان مەزن و ڕێکخراو بکەین، سەردەکەوین"
پلاتفۆرمی گەلان و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا، سڵاوی کرد لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئەگەر بەرخۆدان مەزن و ڕێکخراو بکەین، بێگومان سەرکەوتن مسۆگەرە". -
کۆنگرەی گەل پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئێرلینگ فۆلکڤۆرد بڵاوکردەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بۆ کۆچی دوایی دۆستی کوردان، ئێرلینگ فۆلکڤۆرد کە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، "تا کۆتا ساتەکانی ژیانی لەپێناو ئازادی گەلی کورد و فەلەستیندا تێکۆشا". -
کلیچ بۆ بەرپرسانی دەوڵەتی تورک: ئێوە کەسانێک تیرۆر دەکەن کە ناتوانن لێرە بژین
پەرلەمانتارێکى دەم پارتی، لە پەرلەمانی تورکیا روو لە بەرپرسانى دەوڵەتى تورک رایگەیاند: ئێوە کەسانێک تیرۆر دەکەن، کە ناتوانن لێرە بژین و ناتوانن بەهۆی گوشارەکانەوە لێرە درێژە بە سیاسەت بدەن و تەنیا لەسەر بەکارهێنانى مافە دیموکراسییەکانیان زیندانی دەکرێن. -
کەنەکە بۆ ئێرلینگ فۆلکڤۆرد پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی دۆستی کوردان ئێرلینگ فۆلکڤۆرد پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئێمە هەردەم دۆست و هەڤاڵ و پەیامبەری ئاشتیمان، ئێرلینگ فۆلکڤۆرد لە تێکۆشانی خۆماندا بەزیندوویی دەهێڵینەوە". -
"لەبەرئەوەی یەکێتیی نەتەوەیی کوردان نییە، ناتوانن موخاتەبەی جیهان بکەن"
پرۆفیسۆر حامید بۆزئارسەلان لە کۆنفرانسی بەرلین قسەی کرد، ڕایگەیاند کورد لەبەرئەوەی لە وڵاتەی لێی دەژین ستەمیان لێ دەکرێت هاوکاری دەوڵەتانی تریان کردووە، گوتی: "لەبەرئەوەی یەکێتی نەتەوەیی کوردان نییە، ناتوانن موخاتەبەی جیهان بکەن". -
کۆبوونەوەکانی ئیستەنبوڵی شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری کۆتایی هات
"شاندی نێونەتەوەیی مافناسان دژی گۆشەگیری" بۆ سەرنج خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە، لە تورکیا و کوردستان کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا. -
کەنەکە هێرشی سەر گەلی ئاشووری-سوریانی-کلدانی شەرمەزار کرد
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە هێرشی سەر گەلی ئاشووری-سوریانی-کلدانی شەرمەزار کرد و بانگەوازی کرد ڕێگە لە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بگیرێت. -
هەڵمەتی گەردوونی: ڕژێمی ئەردۆگان ناچاردەکەین دەرگای ئیمراڵی بکاتەوە!
هەڵمەتی گەردوونی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان قۆناغی دووەمی ڕاگەیاند، گوتی: "ڕژێمی ئەردۆگان ناچار دەکەین دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە". -
مانگی سوری کوردستان هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆنی کرد
ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی مانگی سوری کوردستان بە هاوکاری پیشەوەرانی کورد لە ژاپۆن، هاوکارییەکانی وەک خواردنی گەرم و شتومەک گەیاندە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شاری سۆزۆ لە نیمچە دوورگەی نۆتۆی. -
ئازادکردنی زیندانیەکی نەخۆش دواخرا
ئازادکرنی زیندانی نەخۆش سەدات ئاتسز ماوەیی ٣ مانگە دواخرا، کە ماوەی٣٠ ساڵە لە زینداندایە و ئێستا لە زیندانی تیپی (ف)ی بۆلوی ڕاگیراوە. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
شاندی نێونەتەوەی سەردانی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
شاندێک لە ئەندمانی مافناسانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیان کرد. -
تەرمی سەبری تۆپراک دەگەڕێندرێتەوە بۆ باکووری کوردستان
بڕیارە تەرمی شەهید دکتۆر عەبدولقادر سەبری تۆپراک، کە دوێنێ لە شاری سلێمانی لە هێرشێکدا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدبووکرا، بگەڕێندرێتەوە باکووری کوردستان و بەخاک بسپێردرێت. -
ژمارەی شوباتی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵابووەوە
ژمارەی مانگی شوباتی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی "بەرخۆدان لە دژی پیلانگێڕی، بە ملیۆنان لە گۆڕەپانن" دەرچوو. -
لە ئەمریکا مەسرور بارزانی شەرمەزار کرا
دوایی ئەوەی لە ٢٤ی مانگی ڕابردوودا مەسروور بارزانی بە هۆیی ئەوەی لە لایەن دادگای فیدراڵی ئەمریکاوە سکڵایەکی لە سەر تۆمارکراو و ڕۆیشتە ئەمریکا. دوێنێ شەو لە لایەن شاخەوان تەها دانیشتووی ئەمریکاوە شەرمەزار کرا. -
پارێزەر نەجات چیچەک دەستگیرکرا
بەڕێوەبەری ئۆهەدە پارێزەر نەجات چیچەک بە ئۆپراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسی دەستگیرا. -
کەجەکە هێرشی بۆ سەر هێزەکانی پاراستنی سوریانی شەرمەزار کرد
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشی بۆ سەر هێزەکانی پاراستنی سوریانی لە ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و داوای لە گەلی ئاشووری-سوریان کرد بە شێوەیەکی بەهێزتر بەشداری لە پاراستنی ڕۆژئاوا بکەن. -
ژنان لە شاری شەمڕەخ نووسینگەیەکی هەڵبژاردنیان کردەوە
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی مێردین نووسینگەی هەڵبژاردنی ژنانیان لە شاری شەمڕەخی مێردین کردەوە. -
حاتەم ئۆغڵاری: داوا لە هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین دژی گۆشەگیری تێبکۆشن
ئیشکگریی دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغڵاری داوای لە هێزە دیموکراتیکەکان کرد بۆ شکاندنی گۆشەگیری تێبکۆشن.