ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆمەڵکوژی گەڕەکی غازی: دەبێت سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و بکوژان سزابدرێن
لە چالاکی یادکردنەوەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٩٥ لە گەڕەکی غازی ئیستەنبوڵ، داواکرا بەپرسیاران سزابدرێن. -
فەدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی غازی بەرزڕاگرت
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (فەدا) لە یادی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئاداری ١٩٩٥ی غازی ئیستەنبوڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە داوای کرد لە هەڵبژاردنی خۆجێیدا هەموو هێزە دیموکراسی خوازەکان پشتیوانی لە دەم پارتی بکەن. -
هەبەدەهە: لە ٩ـەمین ساڵەی شەڕدا شۆڕشگێڕی فراوانتر دەبێت
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەبەدەهە بە بۆنەی ٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کەبەدەهە داوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی کرد و وتی: "لە ساڵی ٩ـەمینی شەڕدا شەپۆلی شۆڕشگێڕی زیاتر هەڵدەکشێت." -
بەسەدان خێزانی ئاوارە لە کامپەکانی باشووری کوردستانەوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیكەی ٥٣٣ خێزانی ئاوارە لە كامپەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی بەشێوەی ئارەزوومەندانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە روو لە زیادبوونە. -
دۆغان حاتون: بۆ بەدیهێنانی ئیرادەی گەل تێدەکۆشین
دۆغان حاتون کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد دەڵێت: "تێدەکۆشین بۆ بەدیهاتنی ئیرادەی گەل. بەتایبەتی ئەرکێکی مەزن دەکەوێتە سەر شانی دەنگدەران لە دەرەوەی 33 شارە کوردییەکان." -
لە ئیستەنبوڵ قڕکردنی سیاسی: ٤ ژن دەستبەسەر کران
لە ئیستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٤ ژنیان دەستبەسەر کرد. -
وەرگێڕانی پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی ناسێنرا
پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "شارستانییەت، سەردەمی خوداوەندە دەمامکدارەکان و پاشا داپۆشراوەکان" بە زمانی ئەرمەنی وەرگێڕا، لە چالاکییەکەدا ناسێنرا. -
گرووپی دووەمی مانگرتن لە خواردن لە ئاڤیگنۆن دەستبەکار بوون.
لە شاری ئاڤیگنۆن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سێ ژنی کورد لە 8 ی ئادارەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد، گرووپی دووەمی مانگرتنەکە دەستبەکاربوون. -
لە ماربۆرگ نەورۆز بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا
سەدان کەس بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا. -
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: ٣١ ئادار دەکەینە دیاری ئیمراڵی
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا قسەی کرد و داوای کرد بەزووترین کات دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە و گوتی: "٣١ ی ئادار دەکەینە دیاری ئیمراڵی". -
وەزیر بەڵێنەکانی بەجێ نەگەیاند، ئەمینە شەنیاشار دەست بە چالاکییەکەی دەکاتەوە
لەبەرئەوەی وەزیری داد بەڵێنەکانی بەجێ نەگەیاند، ئەمینە شەنیاشار یەکێک لە سیمبولەکانی چالاکی ئێشکگری دادپەروەری ڕایگەیاند، دیسانەوە دەست بە چالاکییەکەی دەکاتەوە. -
ئێشکگری دادپەروەری: کردنەوەی دەرگای ئیمراڵی، کردنەوەی ڕێگەی ئاشتییە
ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە شارەکانی مێردین و ئێلح و وان و ئەزمیر بەردەوامە. -
کەنەکە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر خەڵکی سڤیل شەرمەزار کرد
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ئەو سڤیلانەی بەڕێزەوە بیرهێنایەوە کە لە هێرشی فڕۆکە جەنگەییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، بانگەوازی لە تەواوی گەلی کورد کرد، هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و خاوەنداری لە شکۆی خۆیان بکەن. -
کەجەکە شەهیدانی کۆمەڵکوژی قامیشلۆ و غازی بە بیرهێنایەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە شەهیدانی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئاداری ١٩٩٥ی غازی و شەهیدانی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ی قامیشلۆی بەبیرهێنایەوە. کەجەکە هەروەها رایگەیاند، پەدەکە بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژیەکەی شێلادزێ. -
٨ ی ئادار لە ڤییەنا پیرۆزکرا
٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بە چالاکییەک پیرۆزکرا. -
ئاهەنگی نەرۆزی بەریتانیا کرایە دیاری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"
ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە بەریتانیا لەنێوان ١٧-٢٤ ی ئادار لە چەند شارێکی وەک لەندەن و لیڤەرپوول و ئێکستەر و برایتۆن بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجام دەدرێت. -
ئێشکگری دادپەروەری: بۆ چارەسەر کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا لەپێناو چارەسەر بانگەوازی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری کرا. -
کەسکین بایندەر: با نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە نەورۆزی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵ گوتی: "با نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان". -
کۆن-مەد: نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ
کۆن-مەد رایگەیاند لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت نەورۆز پیرۆز دەکرێت و گوتی: "نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد". -
داڤید مینۆڤەس: عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی جیهانییە
سەرۆکی ڕێکخراوی مەدەنی کەتەلۆنیا (CIEMEN) داڤید مینۆڤەس باسی لەوەکرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی گەردوونیە و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد. -
بنەماڵەی زیندانیان لە ئێشکگریدان: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
جەنگاوەرانی ئیڤانا هۆفمانی هەبەدەهە چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئیڤانا هۆفمانی هەبەدەهە لە ئیزمیر لە دژی کۆگای کارگەیەکی فاشیستەکان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. -
دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لە ئاڤیگنۆن مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد
لە ئاڤیگنۆن دژی گۆشەگیری سەختی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد. -
لە ئێران دوو کورد لە سێدارە دران
تۆڕەکانی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند دەوڵەتی ئێران لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی کوردی لە سێدارە داوە. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.