ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
نەورۆزی مێژوویی هۆڵەندا: عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەمانە
نزیکەی ٧ هەزار کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی هۆڵەندا بوون، دووپاتیان کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "ئیرادەمانە" و گۆشەگیرکردنی تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە، چارەسەر دیالۆگە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٦٠ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ٦٠ ڕۆژە بەردەوامە. -
نەورۆزی شەهید ڕوناهی و بێریڤان لە شوێنی چالاکییەکەیان پیرۆزکرا
ڕوناهی و بێریڤان لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکەیان یادکرانەوە، گوتیان: "بەڵێن دەدەین تا بمێنین دڵسۆزی یادی ئەوان دەبین و لەم پێناوەدا خەباتمان مەزنتر دەکەین". -
لە شاری بۆرلەنگ و برێست نەورۆز پیرۆزکرا
لە شاری بۆرلەنگی سوید و شاری برێستی فەرەنسا نەورۆز بەجۆشەوە پیرۆزکرا. -
لە ڕۆما و بۆڵۆنیا و پارما نەورۆز پیرۆزکرا
لە ڕۆما و بۆڵۆنیا و پارما نەورۆز پیرۆزکرا، لە ئاهەنگ و چالاکییەکان، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
دەیان هەزار کەس لە ئەنتاڵیا نەورۆزیان پیرۆز کرد
نەورۆزی ئەنتاڵیا بە بەشداری دەیان هەزار کەس و بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا. -
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری چەندین مانگە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چەند شارێک بەردەوامە. -
گوڵتان کشاناک بانگەوازی لە ئەنقەرە کرد: ڕاپەڕە
کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئەنقەرە، گوڵتان کشاناک لە زیندانەوە نامەیەکی بۆ نەورۆزی ئەنقەرە نارد و بانگەوازی ڕاپەڕینی لە ئەنقەرە کرد. -
نەورۆزی ئەنقەرە: با دەمودەست گۆشەگیری کۆتایی بێت
لە ئەنقەرە لە ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو، ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری نیشاندرا، بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزدەکرایەوە. -
نەورۆزی ئەدەنە: کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵیە
لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەدەنەدا، هاو وتەبێژیی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگول دەمیر قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵییە. -
لە نەورۆزی ئەدەنە و ئەنتاڵیا گەل لە یەکتر کۆبونەوە
لە ئەدەنە و ئەنتاڵیا پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە دروشمی 'ڕاپەرە کاتی ئازدی و سەرکەوتنە' دەستیپێکرد. -
نەورۆزی فرانکفۆرت کۆتایی هات: با ئەڵمانیا ئەم ئیرادەیە ببینێت
دەیان هەزار کەس بەشداری نەورۆز بوون و داوایان کرد "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان"، سڵاو لە مزگێنییەکەی گەریلا کرا، بۆ ئەڵمانیا کە نایەوێت پرسی کورد چارەسەر ببێت پەیامدرا "ئەم ئیرادەیە ببینە". -
جۆشی نەورۆز لە ڕێن
کوردستانیان لە ڕێن و شارەکانی دەوروبەری ئاگری نەورۆزیان کردەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
لە نەورۆزی فەرەنسا تیشکخرایە سەر ئازادی ڕێبەری گەلی کورد و کوردستان
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە پەیامێکدا بۆ نەورۆزی فەرەنسا گوتی: "٥٢ هەمین نەورۆز لە بنەڕەتدا نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتییە. بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە ئاگری ئازادیان لە دڵدایە، دژی زوحاکەکانی ئەمڕۆ ببنە کاوەی سەردەم". -
پەیامی زیندانیان بۆ نەورۆز: وەرن لەدەوری ئازادی ڕێبەرێتی کۆببینەوە
زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن پەیامێکیان بۆ نەورۆزی ڕحا نارد و گوتیان: "ئەو ئاگرەی لەنێو ئێمەدا دەسوتێت، ناکوژێتەوە، وەرن لەدەوری ئازادی ڕێبەرێتی کۆببینەوە". -
لە ماڵی نەتەوەکانی مۆسکۆ نەورۆز پیرۆزکرا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای فیدراڵ ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا. -
پەیامی کەجەکە بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت: ساڵی ٢٠٢٤، ساڵی سەفەربەرییە
دەیان هەزار کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە نەورۆزی فرانکفۆرت کۆبوونەوە، کەجەکە بۆ پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆز پەیامێکی نارد و گوتی: "پێویستە ساڵی ٢٠٢٤ بکەیەنە ساڵێکی ئەنجامدار، ساڵی ٢٠٢٤ وەک ساڵی سەفەربەری وەردەگرین". -
نەورۆزی فرانکفۆرت بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەستی پێ کرد
کوردستانی و دۆستەکانیان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە نەورۆزی فرانکفۆرت کۆبوونەوە. -
ئەحمەد تورک: دەبێت لەم هەڵبژاردنە بە جیاوازییەکی زۆرەوە سەربکەوین
ئەحمەد تورک، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مێردین، سەردانی کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شڕناخی کرد. لەوێ وتی: "پێویستە لەم هەڵبژاردنە بە جیاوازییەکی زۆرەوە سەربکەوین". -
چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەری لە زۆربەی شارەکان بەردەوامە
ئیشکگریی دادپەروەری لە زۆربەی شارەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بەردەوامە، هەروەها گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە زۆر شوێنی جیهانەوە پشتیوانی لە چالاکییەکە دەکەن. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
ژمارەی شەشەمی بولتەنی گۆشەگیری بڵاوبووەوە
بولتەنی گۆشەگیری، کە پەیوەستە بە ئاست و باس و خواسی گۆشگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی، ژمارەیەکی نوێی بڵاوکردەوە. -
ئاهەنگەکانی نەورۆز بەردەوامن
لە چەند شارێکی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
لە ئارنهایم و دویسبۆرگ نەورۆز پیرۆزکرا
کوردستانی و دۆستەکانیان سڵاویان لە نەورۆزی ئامەد و مزگێنی هەپەگە کرد، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە ئیستەنبوڵ گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ.