ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ماک چالاکی لە ئامەد ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند لە ناوچەی هەزرۆی ئامەد لە چالاکیەکی سابۆتاژیدا بۆڕی گواستنەوەی نەوتییان بە ئامانجگرت. -
هەبەدەهە لە گەبزە چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەدسسا جەژنای هەبەدەهە، کارگەیەکی سەربە فاشستی مەهەپەییان لە گەبزە سووتاند. -
بۆ گرتنی محمەد تۆمەتێیکیان داتاشیووە
پەیوەست بە دستگیرکردنی محمەد ئۆرهانی ١٧ ساڵ، پۆلیس بەڵگەیەکیان داتاشیوە بەوەی محمەد 'چاودێری پۆلیسی کردووە'. -
کەنەکە: کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی برینێکی ساڕێژنەکراوە
کەنەکە بەبۆنەی ٤٤ ساڵەی کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلییەوە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی وەک برینێکی ساڕێژنەکراوی گەلی کورد بەبیردەهێنینەوە". -
ڕۆڵەکانی ئاگر دوو کارگە و کۆگایەکی پاشماوەی کەرەستەکان و ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە شارەکانی مێرسین، ئەنقەرە و بورسا دوو کارگە و کۆگایەکی پاشماوەی کەرەستە کۆنەکان و ئۆتۆمبێلێکیان سوتاندووە -
قەرەسوو: کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان سەرکەوتن، مێشکی قڕکەر شکستیهێنا
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداری هەڵسەنگاند و وتی، لە هەڵبژاردنەکەدا کورد و هێزە دیموکراسیەکان سەرکەوتن، مێشکی قڕکەر شکستیهێنا. -
کەجەدەکە-ئە سەرهەڵدان و تێکۆشان لە وان لە دایکبوونەوەیەکە
کەجەدەکە-ئە سەرهەڵدانی وانی وەک قۆناغێکی لە دایکبوونەوە ناوهێنا و وتی: " گەلی کورد بینی، کە دەتوانێت بە سەرهەڵدان سەرکەوێت." -
لە ئەوروپا سڵاو لە بەرخۆدانی وان کرا: بەرخۆدان ژیانە!
ئەو سیاسەتەی حیساب بۆ ئیرادەی گەلانی وان و جورنە ڕەش و شەرناخ ناکات کە تێیدا کاندیدانی دەم پارتی براوە بوون، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکرا. سڵاو لە بەرخۆدانی سەرکەوتووی وان کرا. -
دەسپێشخەریی گەلی کوردستان سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی کرد
دەسپێشخەریی گەلی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل کرد و گوتی: "سڵاو دەکەین لە جەژنی مەزنی بەرخۆدان کە لە تێکۆشان دژی فاشیزمدا ئیتر وەک شۆڕشی وان دەناسرێتەوە و پیرۆزی دەکەین". -
بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە هامبۆرگ شەتڵ چێنرا
لە هامبۆرگ بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەتڵ چێنرا. -
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری: سبەی لە ئامارا دەبین
چالاکوانان لە چەندین شار بەشداری ئێشکگری دادپەروەری بوون، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان، دووپاتیان کردەوە بەبۆنەی ٧٥ هەمین ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەچنە ئامارا. -
زیندانیانی پەکەکە و پاژک: دەربازی قۆناغێکی نوێ دەبین، بەرخۆدانمان گەورەتر دەکەین
زیندانیانی پەکەکە و پاژک بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنیان تەواوکرد و بڕیاریاندا کە تەلەفون و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بایکۆت بکەن. زیندانیان وتییان: "دەپەڕینەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بانگەوازی لە گەل دەکەین بەرخۆدانی گەورەبکەن." -
ماک: دەبێت بە ڕاپەڕین وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بدەینەوە
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ئەوەیان دیاریکرد کە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان قبوڵ ناکرێت و بانگەوازی ئەوەیکرد بە ڕاپەڕین وەڵامی ئەم ڕەوشە بدەینەوە. -
هەبەدەهە: پاراستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویمانە
هەبەدەهە ئاماژەی بەوەدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا گورزێکی قورسی خواردوە و هەڵوێست بەرامبەر هەوڵدانەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی دەم پارتی دەدین و وتی: پاراستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویمانە." -
لەناوچەیەکی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای دەم پارتی
لە ناوچەی کەچیئۆرەنی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای دەم پارتی. -
بۆ دۆخی وان بانگەوازی لە کرێکار و ڕەنجدەران کرا
پەرلەمانتاری ئەمەپ دیلۆک سەڤدا کاراجا ئاماژەی بەوەکرد، کە دەبێت ڕێبازی نوێ دانانی قەیوم ببێتە ڕۆژەڤی تێکۆشانی هەمووان و بانگوازی تێکۆشانی لە کرێکار و ڕەنجدەرانکرد. -
یاساناس: فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە دراوە
یاساناسان ناڕەزایەتیان دژی دەستبەسەرداگرتنی گەورە شارەوانی وان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەردۆغان لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەو جۆرە هێرشانە کردووە -
کتێبێکی هێڵکاری وێنەیی 'وێنە-ڕۆمان' بۆ ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان
یەکەمین کتێبی وێنە-ڕۆمان لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەناوی "ئازادی سەردەکەوێ-ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان بە وێنەکردن" لە ٤ی نیساندا لە بەرلین بڵاودەکرێتەوە. -
ئەرهان چاوشئۆغڵو ئەو دادوەری ئاکەپە، کە بڕیاری لە سەر عەبدوڵا زەیدانی دا
ئەرهان چاوشئۆغڵو سەرۆکی دادگای تاوانە قورسەکانی پێنجەمی ئامەدە، خەڵکی سۆڵحانە و سەر بە بنەماڵەیەکی هاوکارە کە لە دەیەپەوە چووەتە ناو ئاکەپە. هەروەها چاوشئۆغڵو بەو شێوەیە ناسراوە کە لە شاری وان کاری گڵاوی کردووە -
وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید: دەبێت رێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت
وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید ئان لیندە سەبارەت بە زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان رایگەیاند، "دەبێت رێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت، کە لە هەڵبژاردندا ئیرادەی خۆی نیشانداوە". -
سەرکەوتنی کوردان دیاری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالانە
ئەم سەرکەوتنە دیارییەک بێت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێهەڤاڵانی. ئەم سەرکەوتنەی دەنگی گەل دیاریی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانە. -
ناڕەزایەتی لە فرانکفۆرت: لەپێناو وان ڕاپەڕن
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
ناڕەزایەتی دژی زەوتکردنی شارەوانی وان لە فەرەنسا
دەنگدەر و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی فەرەنسا زەوتکردنی شارەوانی شاری مەزنی وانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی لە هاوسەرۆکی شارەوانییەکان. -
گەلی وان دیسانەوە ڕژایە شەقامەکان، لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا
گەلی وان پاش بەربانگ دژی کودەتاکەی ئاکەپە ڕژانەوە شەقامەکان، لە چەند شارێکی تورکیا و کوردستان ناڕەزایەتی پیشاندرا بەرامبەر زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان. -
دەم پارتی بانگەواز دەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکی
ڕێکخستنی دەم پارتی ئامەد بانگەوازی لە گەلی کوردستان کرد دژی کودەتای سەر گەلی وان چالاکی ئەنجام بدەن و شەقامەکان پڕ بکەن لە دەنگ.