ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کەبەدەهە: ٨ی ئازار دەکەینە سەنگەرێکی بەهێز لە دژی دەوڵەتی پیاو
کەبەدەهە وتی: "٨ی ئازار دەکەینە سەنگەرێکی بەهێز بۆ بەهێزکردنی خەباتی یەکگرتووی ژنانمان و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی پیاو." -
کەژەکە: با لە ٨ی مارس دا جیهان بکەینە مەیدانی سەرهەڵدان
کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند کە پێویستە لە چالاکییەکانی ٨ی مارس دا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکرێتەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد کە جیهان بکەنە مەیدانی سەرهەڵدان و بنیاتنانەوە. -
ماڵی ژن لە هەموو کانتۆنەکان-٢
لە ٧ کانتۆنی هەرێمی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٥٢ ماڵی ژنان هەیە، کە ٣٠٢ ژن کار و خەباتی تێدادەکەن. یاسا و ماڵی ژن لە کانتۆنی جزیرە لە گۆڕەپانی ڕزگارکراودا تێکۆشانی بەردەوامە. -
تەژەکە-ئە بەرنامەکانی بۆ ٨ی ئازار ئاشکراکرد
تەژەکە-ئە ڕایگەیاند لە ٨ی ئازارد لە دەیان شاری ئەوروپادا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن دەڕۆین" دەرژێینە گۆڕەپانەکان و داوایان لە هەموو ژنان کرد بەشداری چالاکیەکە ببن. -
سیستەمی دادپەروەری ژن: ماڵی ژن و یاسای ژن -١-
ڕێکخراوی ماڵی ژن کە بە 'یاسای ژنان' مافی ژنان دەپارێزێت و دامەزراندنی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک ئامانجێتی،لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە بە شێوەیەی بەردەوام کارەکانی ئەنجام دەدات. -
پاژک: بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج شۆڕشی ژنان بە ئەنجام دەگەیەنین!
پاژک شەهیدان بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر رحای بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "بە پێشەنگایەتی گەنجان ئێمە شۆڕشی ژنان دەگەیەنینە ئەنجام و ئازادی کۆمەڵایەتیمان مسۆگەر دەکەین". -
ژنان لە وان بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و ڕێپێوانیان کرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان کۆبوونەوەی ژنانی ئەنجامدا و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی لە پارکی ئاشتی موسا عەنتەر. -
ژنان دژی توندوتیژی پیاو-دەوڵەت ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە چوارچێوەی ٨ ی ئادار، ژنان لە چەند شارێک کۆبوونەوە و دژی توندوتیژی پیاو-دەوڵەت پەیامیان دا و سڵاو لە بەرخۆدەران کرا. -
لە دژی کوژرانی هەشت ژن داوای خۆپیشاندان دەکرێت
لە ٢٤ کاتژمێردا هەشت ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. لەسەرئەم تاوانکارییەی پیاوان، کەجەدەپە بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایەتی راگەیاند. -
چالاکانی مافی ژنانی شاری سنە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن
ژنانی چالاکوانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەکەن. -
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت ژن کوژراون
بە پێی بڵاوکراوەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ هەشت ژن لە تورکیا کوژراون، ژنکوژەکان هاوژین یاخووود هاوژینی پێشووی ژنەکان بوون. -
لە ئەدەنە و مێردین بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ٨ ی ئادار
ژنان لە ئەدەنە و مێردین بانگەوازیان لە هەموو ژنان کرد لە ٨ ی ئادار پێکەوە بێنە گۆڕەپانەکان. -
تاژێ نامەیەکی بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد: رێگەی ئازادی تێکۆشان و بەرخودانە
تاژێ بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە نامەیەکی بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد و پەیامی "بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تێکۆشان و بەرخودان رێگەی چارەسەری و ئازادین". -
ژنانی زنوبیا نیگەرانن لەبارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد
کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک نیگەرانی خۆیان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی. -
خالیدە تورکئۆغلو: ڕۆژەڤی ژنان شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵیە
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورک ئۆغلو ڕایگەیاند ئەوان بە درووشمی "هەموو کات، کاتی بەرخۆدانە، هەموو کاتێک ئازادی" خۆمان بۆ ٨ ی ئادار ئامادە دەکەین و گوتی "ڕۆژەڤی ژنان شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵییە". -
تەژەکە-ئە: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات لە ستراسبۆرگ ئامادەبین
تەژەکە-ئە گوتی: "داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە ٢٧ی شوباتدا بەشداری چالاکیەکانمان بن لە ستراسبۆرگ، کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت". -
کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە: مەشخەڵێکی نەکوژاوەیان، ڕادەستی ئێمە کردەوە!
کۆمیتەیی گەنجانی پەکەکە بە ڕێزدارییەوە یادی دوو گەریلایی کردەوە، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبوون و وتی: "مەشخەڵیکی نەکوژاوەیان ڕادەستی ئێمە کرد. ئەم مەشخەڵە بە ئاگریی سەرهەڵدانی شەهیدان ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتر دەبێت". -
لە بەرلین بۆ ڕێبەری گەلی کورد کارت نێردرا
کوردستانیانی بەرلین کارتیان خستە سندووقی پۆستەوە تاوەکو بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بنێرین. -
لە ڤیەننا ٥ ژن کوژران
لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە دوو رووداودا پێنج ژن کوژران. -
تەژەئا لە ئێلح و ئەزمیر ٨ ی ئاداری دەست پێ کرد: ژنان ئایندە دیاری دەکەن
تەژەئا لە ئەزمیر و ئێلح دەستی بە چالاکییەکانی ٨ ی ئادار کرد، لە چالاکییەکاندا دووپاتکرایەوە، بەرخۆدانی ژن قۆناغەکەی دیاری دەکات و بانگەوازکرا بۆ بەرخۆدان دژی فاشیزم و پیاوسالاری. -
قادری: تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی داعش داستانێکی مێژووییە
سەرۆکی حکومەتی بەلوچستان لە تاراوگە نائیلە قادری باسی لەوەکرد کە گەلی بەلوچیش وەک گەلی کورد لە دژی ستەم تێدەکۆشێت و وتی، "تێکۆشانی ژنانی کورد بەرامبەر بە داعش، داستانێکی مێژووییە". -
هێلین ئومید: بوون بە ستار لە رێگەی بەشداربوون لە یەژاستارەوە دەستەبەر دەبێت
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رایگەیاند، کە دەبێت هەموو ژنانی گەنج خۆیان بە شایەنی بوون بە خوداوەندی ستار بزانن؛ دەبێت مرۆڤ نەترس و ئازا بێت؛ "جێگەی ئەوە چیاکانە، بە ستاربوون لە رێگەی بەشداری لە یەژاستارەوە دەستەبەر دەبێت". -
لە ماوەی دوو مانگدا لە ئێران ٤٦ ژن و کچ کوژراون
بە پێی ڕاپۆرتی نوژنها، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا ٣٤ ژن و کچ لە ئێران کوژراون. 12 ژن و کچ بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
بەسێ ئەرزینجان: ئەرکی ئێمەیە مۆدێلی هاوژیانی ئازاد جێبەجێ بکەین
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەجەکە بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند، بۆ هاوژیانی ئازاد پێویست بە گۆڕینی تێگەیشتن هەیە، بۆ ئەمەش تێکۆشانێکی گەورە پێویستە و وتی: "ئەرکی سەرشانی ئێمەیە مۆدێلی هاوژیانی ئازادی ڕێبەرایەتیمان بخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە". -
شاندی ژنانی کورد لە نیپاڵ باسی هێز و ئازادی ژنیان کرد
شاندی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ژنانی نیپاڵ کۆبوونەوە و دەربارەی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا زانیاریان دا. ژنانی نیپاڵ سەرسامی خۆیان بە بەرخۆدانی ژنانی کورد دەربڕی.