ژنان
دوایین ھەواڵ
-
رۆژنامەوان پەخشان عيزیزی گواسترایەوە بۆ نەخۆشانە
رۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و لە زیندانی ئێڤین بەدیلگیروە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. -
نێرگز محەمەدی بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
نێرگز محەمەدی زیندانیی سیاسیی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نامەیەکی ئاراستەی ئەندامان و ئەنجومەنی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کرد و داوایکرد لەبەرامبەر گوشار و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە بەرانبەر ئێراندا هەنگاوبنێت. -
کۆنگرەی ستار بانگەوازی ئاراستەی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد
کۆنگرەی ستار لە دژی بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند کە چاولێکردنی گۆشەگیری بە واتای پەسەندکردنی گۆشەگیرییە. -
ڕۆژین: ڕۆژنامەنووسان نا، تاوانباران دادگایی بکەین
یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژین) هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس ڕابیعە ئۆنڤەری لەلایەن پۆلیسەوە شەرمەزار کرد، گوتی: "ڕابیعە تەنها نییە، ڕۆژنامەنووسان نا، تاوانباران دادگایی بکەن". -
لە ئێران لەنێوان مانگی ئاب و ئەیلول ١٦ ژن و ٥ مناڵ کوژراون
لە ئێران لەنێوان مانگی ئاب و ئەیلول ١٦ ژن و ٥ منال کوژراون، هەروەها ١١ ژن و ٧ مناڵ بەشێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە. -
ژنان لە زیندانی ئێڤین دەست بە مانگرتن دەکەن
٤٧ ژنە زیندانی سیاسیی و ئاینیی لە زیندانی ئێڤینی تاران لە دژی زۆربوونی سزای لەسێدارەن لەمشەوەوە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. -
رێگەنادرێت پەخشان عەزیزی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت
رۆژنامەوان پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئێڤین بە هۆی نەخۆشییەوە داوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی کردووە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە. -
کەژەکە: پێویستە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر
کۆردیناسیۆنی کەژەکە گوتی: "پێویستە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ کۆتایهێنان بە دووژمنایەتیکردنی ماف لە ئیمراڵی هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر. نابێت تەنها لە ئەشکەنجە بڕوانێت بە بێ ئەوەی ڕێگری لێبکات." -
'گرنگە ژنان بەرهەمەکانیان خۆیان پیشانبدەن و پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن'
ژنانی بەشداربوو فێستیڤاڵی پاییزەی کەلار وتیان، گرنگە ژنان پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و رایانگەیاند: "ژنان زۆر کاری دەستی جیاواز و جوان دروست دەکەن بۆیە گرنگە بەشداری بکەن لە فێستیڤاڵەکاندا بۆ ئەوەی پێویستیان بە کەس نەبێت." -
وۆرک شۆپی ژنۆلۆژی بە دانیشتنی جیاواز بەردەوامە
وۆرک شۆپی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ڕۆژی دووەمدا بە ناونیشانی "دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان، زیهنیەتی خۆپاراستنی هاوبەش" و "چۆن ڕێبازی تێکۆشانی هاوبەش لە تیۆر و پراکتیکدا پێکەوە دابڕێژین؟" بەردەوامە. -
وۆرکشۆپی ژنۆلۆژی: لە دژی توندوتیژییەکان تێکۆشانی زیاتربکەین
وۆرکشۆپی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە وان دەستیپێکرد و پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان درا. -
لە دیلۆک ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی شەهیدکامیلی دیلۆک تەرمی ژنێک بە ناوی ی.ک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە. -
تەژەکە-ئە بانگەوازی سەفەربەری کرد بۆ فیستیڤاڵی فرانکفۆرت
تەژەکە-ئە بۆ ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری فیستیڤاڵەکە دەبین". -
ژنان لە سارتۆڤ بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدیان شەرمەزار کرد
ژنان لە سارتۆڤ بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدیان شەرمەزار کرد. -
ژنانی کۆبانێ: فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' سیستەمی دەسەڵاتداری هەڵدەوشێنێتەوە
ژنانی کانتۆنی فورات ڕایانگەیاند، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی بە سیستەمی دەسەڵاتداری دەهێنێت، ژنان بەو ڕۆحیەتەوە ڕێکخستن و یەکڕیزیی خۆیان بۆ بەدی هێنانی ئازادی بەهێزتر دەکەن. -
'شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پێودانگی سەدەی ژنانە'
فەرماندەیی هەپەژە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "خاوەنداری لە ئامانج و ئاواتەکانی شەهیدانی ئەو قۆناغە ئەرکێکی سەرەکیە. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت هەموو ژنان خاوەن هەڵوێستێکی بەرگریکارانەی بەهێز و یەکگرتوو بن. -
چیدەم دۆغۆ: کات کاتی سەرهەڵدانە لەسەر هێڵی راپەڕینی ڕێبەر ئاپۆ
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدم دۆغۆ ئاماژەی بەوەدا پێویستە بە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' وەڵامی هەموو کۆمەڵکوژیەک بدرێتەوە، دەربارەی هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمیش وتی: "بە ڕۆحی ڕاپەڕین و بونیاتنانی ڕێبەر ئاپۆوە هەڵمەتەکە بەرفراوانتر بکەین." -
ڕێپێوان لە ئامەد: شۆڕشی ژنان فراوان دەبێت
ژنانی ئامەد لە ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕژانە گۆڕەپانەکان و پەیامیاندا " شۆڕشی ژنان فراوان دەبێت". -
نێرگس محەممەدی ڕاپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' پیرۆز کرد
نێرگس محەممەدی ٢هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' پیرۆز کرد و داوای فراوانکردنی چالاکی و خۆپیشاندانەکانی کرد. -
ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ: دەبێت ئازادی بەدەست بهێنین
کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ سەبارەت بە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری قامیشلۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند دەبێت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەردەوام بێت. -
کەبەدەهە: ژنان بە یەکێتی-بوونەوە دەتوانن شۆڕشی نوێ بئافرێنن
کەبەدەهە سڵاوی لە دووەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد و رایگەیاند: "بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ژن و ئافراندنی شۆرشی نوێی ژن ئەرکی مێژوویمانە." -
یەپەژە دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزڕاگرت
یەپەژە سڵاوی لە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد و بانگەوازی لە هەمووان کرد لە دەوری فەلسەی 'ژن، ژیان، ئازادی' گردببنەوە و وتی: "تێكۆشان لە دژی سیستەمی پیاوسالاری یەکێکە لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ." -
پەخشان عەزیزی: گوتاری زانستی ژنۆلۆژی رێنیشاندەری شۆڕشی کولتوری و بناخەییە
پەخشان عەزیزی، لە زیندانی ئێڤینەوە لەنامەیەکدا بەبۆنەی دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی نوسیویەتی: " بۆ بەرگریکردن لە خوێنی شەهیدان ئەو سەرهەڵدانە، گوتاری زانستی ژنۆلۆژی دەتوانێت رێنیشاندەری شۆڕشی کولتوری و بناخەیی بێت". -
تاژێ بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان کرد
تاژێ بە ڕێزدارییەوە یادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' کردەوە و بانگەوازی بۆ بە هێزکردنی تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی جیهان بەگشتی و ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، کرد. -
ژنان لە ستراسبۆرگ بانگەوازیان کرد: ئامانجی سەرەکی، ئازادی ڕێبەرێتییە
لە ستراسبۆرگ لە چوارچێوەی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی ئەوروپا کرا، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، داوا لە هێزە ئازادیخوازەکان کرا، پشتگیری لە هەڵمەتە نێونەتەوەییەکە بکەن.