ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کەژەکە: شۆڕشی ژن و مرۆڤایەتی سەردەکەوێت
کەژەکە بەبۆنەی ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە، بانگەوازی لەو کەسانە کرد کە هیوای ژیانێکی واتادار دەخوازن، دژی دەوڵەتی دەسەڵاتدار شۆڕشی ژن هەڵبگیرسێنن. -
شەڕدا ئازادی، گەریلای یەژا ستار: بە ڕۆحێکی فیداییانەوە تێدەکۆشین
شەڕدا ئازادی، یەکێک لە گەریلاکانی یەژا ستار ڕایگەیاند، گەریلا هێزی خۆیان لە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرن و وتی:"لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە پێشەنگایەکی بەهێزتر و ڕۆحێکی فیداییانەوە، تێدەکۆشین". -
"ژنان بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین گورزیان لە دەسەڵات دا"
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار پەمان ڤیان دەستنیشانی کرد کە ژنان بە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین گورزیان لە ڕژیم دا و وتی کە شۆڕش تەنها لە کوردستاندا سنوردار نەبووە بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. -
زۆزان چەولیگ: خۆمان بۆ ٢٠٢٤ ئامادە کردووە!
لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار زۆزان چەولیگ رایگەیاند، کە یەژاستار بە هێزی جەوهەری خۆی ئەمساڵی کردووەتە ساڵێکی مێژوویی بەرخودان و وتی، "خۆمان بۆ ساڵی نوێ ئامادەکردووە". -
تەژەکە: با لە هەموو شوێنێک ببینە دەنگی گەلی ڕۆژئاوا
تەژەکە، لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک داوای چالاکیی لە هەموو ژنان کرد و پەیامی"با لە هەموو شوێنێک دەنگی گەلی ڕۆژئاوا بین" بڵاوکردەوە. -
وریشە مورادی ئەندامی کەژار لە زیندانی ئێڤینە
راگەیەندرا، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) وریشە مورادی کە نزیکەی ٥ مانگ بوو بێسەروشێونکرابوو، لە زیندانی ئێڤینی تاران زیندانی کراوە. -
رەژاک: بە تێکۆشانمان سیستمی پیاو-دەوڵەت دەڕوخێنین
رەژاک لە یەکەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: "بە تێکۆشان و ئیرادەمان سیستمی پیاو-دەوڵەت دەڕوخێنین". -
بالیکایا: ئێمە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان خاوەن ئیرادەین
لە ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، سەڤەراڵ بالیکایا ڕایانگەیاند، کە بە پێی پێوەرەکانی ئیدارەی ڕێوەبەری هەرێمە دیمۆکراتیەکان، بڕیاریان داوە هێڵی ئازادی ژنان لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکاندا جێبەجێ بکەن. -
سزا بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسەدا سەپێندرا کە سەبارەت بە مەرگی ئارمیتا گیراوند لێکۆڵینەوەی دەکرد
دادگایەک لە ئێران سزای زیندانیکردنی سەپاند بەسەر ڕۆژنامەنووس سارا مەعسومی. مەعسومی لێکۆلینەوەی دەکرد دەربارەی مەرگی منداڵی کورد ئارمیتا گیراوند کە لە مانگی خەزەڵوەری ڕابردوودا کوژرا. -
لە پاکستان ژنان رژانە شەقامەکان: بە سەدان ژن و منداڵ دەستبەسەرکران
لە پاکستان ژنان لە دژی ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی دەوڵەت لە بەرامبەر بەلوچەکان ئەنجامیانداوە، رژانە شەقام. پۆلیسەکان بە سەدان ژن و منداڵ دەستبەسەر کران. -
فیگن شاهین لە ناو چالاکی مانگرتن لە خواردنەوە: ئێمە سەردەکەوین
فیگەن شاهین، کە لە زیندانی شاکران مانی لە خواردن گرتووە، وتی:"دەبینە وەڵام بۆ ئەم پرۆسەیە. سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت''. -
کەژەکە: تا بکوژان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و باجەکەی دەدەن، دەبێت گەلەکەمان لە سەرپێ بێت
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە: "ژنان، گەنجان و هەموو گەلەکەمان دەبێت لە دژی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم نەک هەر لەو رۆژەدا، بەڵکوو تا ئەو کاتەی لێپێجینەوە لە بکوژان دەکرێت، دەبێت لە ئەوروپا، باکور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات لە سەرپێ بن و گوڕ بە تێکۆشان بدەن". -
نێرگز محەمەدی ڕەتی کردەوە کە بەشداری بکات لە دانیشتنی دادگا
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نێرگز محەمەدی، ڕەتی کردەوە کە بەشداری بکات لە دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیە نوێیەی کە لەسەری کراوەتەوە. -
دۆزێکی نوێ لەدژی نێرگس موحەمەدی کرایەوە
ڕاگەیاندراوە، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نەرگس موحەمەدی کە لە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە لە ئێران زیندانی دەکرێت، ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر دادگایی دەکرێت و ئەگەری هەیە سزای نوێی زیندانیکردن بەسەریدا بسەپێنرێت. -
تەژەکە- ئەوروپا داوای بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی ٢٣ی کانوونی یەکەم کرد
تەژەکە- ئەوروپا داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ٢٣ی کانوونی یەکەم کرد کە بە دروشمی 'لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٤ پاریس لە تاریکیدایە، کوا دادپەروەری' بەڕێوەدەچێت. -
کۆنفڕانسەی سەد ساڵەی لۆزان "رۆڵی ژنان لە پاراستنی خاک و ناسنامە" بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، کۆنفڕانسێک لە ژێر ناونیشانی رۆڵی ژنان لە پاراستنی خاک و ناسنامە بەڕێوەچوو. -
مەجلیسی ژنانی دەم پارتی: بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد، بەشداری تێکۆشانی هاوبەش بکەن
مەجلیسی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند: "بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین تاوەکو پێکەوە سەربکەوین، پێکەوە بچینە پێش و ژیانی ئازاد بونیاد بنێین، بەشداری تێکۆشانی هاوبەش ببن". -
لەیلا گوڤەن ڕەوانەی سینجان کرا
هاوسەرۆکی کەجەدە، لەیلا گوڤەن، ڕەوانەی زیندانی ژنانی سینجان کرا. -
پاژک: سەرکەوتن لە دژی شەڕی تایبەت بە هێلی شەڕێ گەلی شۆرگیری بدەست دەهێندرێت
کۆردیناسیۆنی پاژک: "بە بەڕێوەبردنی شەڕی گەلی شۆرشگێری سەرکەوتن لە دژی شەڕی تایبەت بەدەست دەهێندرێت". -
کەژار داوای کرد پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی بکرێت
کەژار سەرنجی بۆ گوشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسی ڕاکێشا و وتی:"زیندان قەڵای تێکۆشان و بەرخۆدانە. ئێمە درێژە بە تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژنان دەدەین و داوا لە هەموو چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەکەین ببنە دەنگی زیندانییەکان." -
"شۆڕشی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان تاکەڕێگەیە بۆ بەگژداچوونەوەی شەڕخوازی و دەسەڵاتداری"
لە ئیرونای هەرێمی نافاروای ئیسپانیا پانێلی "بەرگریی لە خاک و ژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەڕێوەچوو، تیایدا شۆڕشی کۆمەڵایەتی و دیموکراتی بە پێشەنگایەتی ژنان وەک تاکە رێگەی بەگژدا چوونەوەی ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری و پیاوساری ناودێرکرا. -
سێیەمین کۆنفرانسی ڕۆژن: تاریکی ڕووناک دەکەینەوە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن (ڕۆژن) سێهەمین کۆنفرانسی بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، تاریکی ڕووناک دەکەینەوە" ئەنجامدا. -
کەژار و سێ رێکخراوی دیکە بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە گردبوونەوەیەکیان سازکرد
بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و هەروەها ٢٥ەمین ساڵیادی کوژرانی زنجیرەیی چالاکوانانی سیاسی و لە دژی پێشێلکاری سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کەژار و سێ رێکخراوی دیکە لە شاری بەرلین گردبوونەوەیەکیان سازکرد. -
شاندی ژنانی نێونەتەوەیی سەردانی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد
شاندنی ژنانی نێونەتەوەیی سەردانی نووسینگەی یاسایی سەدەیان کرد، گۆشەگیری ئیمراڵی و مانگرتن لە خواردن تاوتوێ کرا. -
ئاسایی نیشاندانی کوشتنی ژنان لە کوردستان دەرئەنجامی سیاسەتی شەڕی تایبەتە
لە تورکیا و کوردستان بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان زیادی کردووە.