ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر و وان گورزیان لە داگیرکەر وەشاند
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر ڕایگەیاند بۆ یادکردنەوەی خۆڕاگرانی ڕۆژووی مردنی مەزن لە وان و گەڤەر چالاکییان ئەنجامداوە. -
ئابووری هەرەوەزی و کۆمیناڵ خۆپارێزی بەهێزتر دەکات
گوڵستان موراد وتەبێژی کۆمیتەی ئابوری کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، ئەوان لە ڕێگەی ئابوری کۆمیناڵ و هەرەوەزیەوە خۆپارێزی ژنان بەرەوپێش دەبەن. -
کۆنگرەی ستار دژی داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە
مەجلیسی کۆنگرەی ستار پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و توندوتیژی سەر ژنان لەو هەرێمانەی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
چیدەم دۆغو: ژن هەتا زیاتر تێبگات و زانابێت، سەردەکەوێت
چیدەم دۆغو ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، "ژن هەتا تێگەیشتووتر و زاناتر بێت، سەردەکەوێت، لە سروشتی ژندا هاوبەشی هەیە، ئارامی هەیە، لەڕووی ڕێکخستنیشەوە شارەزایە." -
ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر لە دژی پۆلیس و ئەفسەران چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر رایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی بینایەک کە پۆلیس و ئەفسەرانی داگیرکەری تێدابوون، بە بۆمبی دەستکرد چالاکییان ئەنجامداوە. -
یەپەژە ٤هەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا
یەکینەکانی پاراستنی ژن ٤هەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بە بڕیارداری گەورەوە بۆ ڕاپەراندی ئەرکەکانی داهاتوویان ئامادەن. -
'خۆپاراستن مسۆگەرکردنی ئازادییە'
لە دامەزرێنەرانی ماڵی ژنان لە عامودێ حەمدیە عەبدوڵا رایگەیاند، "ژنێکی بێ خۆپاراستن ناتوانێت دەستکەوتەکانی خۆی بپارێزێت. هەر کە خۆپاراستن بەهێزتر بکرێت، ئازادیمان مسۆگەر دەبێت". -
یەکێتی ژنانی گەنج ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا
یەکێتی ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. -
ژنان لە ئەنقەرە لەپێناو جولەمێرگ گۆشەگیری دەگرن
چالاکی ئێشکگری بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە لەبەردەم شارەوانی چانکایا دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە هەفتەی دووەمدا بەردەوامە. -
ژنانی ڕۆژنامەنووس هێرشەکەی شەنگالیان شەرمەزار کرد
م.گ.ک هێرشەکەی شەنگال کە دژی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ئەنجامدرا، شەرمەزار کرد -
تەژەکە-ئە: زیاتر لە ٢٠ هەزار ژن نامەیان بۆ سی پی تی ناردووە
بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٠ هەزار ژن دژ بە گۆشەگیریی ئیمرالیی نامەیان بۆ سی پی تی ناردووە و ڕایگەیاند: "داوا لە سی پی تی دەکەین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات." -
'ژنی تێگەیشتوو، ژنێکە کە خۆی دەپارێزێت'
گوڵستان گولۆ، وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، کە خۆ پاراستنی ژنان پشت بە تێگەیشتن و بەڕێکخستن دەبەستێت و ئاماژەی بەوەدا کە ژنی تێگەیشتوو، ئەو ژنەیە کە خۆی دەپارێزێت. -
ژنانی گەنج: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان مەزن دەکەین
چالاکی ٤ ڕۆژەی ژنانی گەنج لە ستراسبۆرگ بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی هەرێمی کۆتایی هات. گەنجان دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
شاندی ژنانی فێمینیست بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی هاوبەش دژی دەستبەسەراگرتن
گرووپێک لە ژنانی فێمینیست سەردانی شارەوانی گەورەشاری وانیان کرد، دووپاتیان کردەوە دژی دەستبەسەراگرتن بەرگری لە ئیرادەی گەل دەکەن و بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی هاوبەش. -
ژن نیوز: بەلایەنی کەمەوە ٣٧ ژن لە مانگی حوزەیراندا کوژراون
ئاژانسی هەواڵی ژن (ژن نیوز) ڕایگەیاند بە هۆی توندوتیژی پیاوانەوە بۆ سەر ژنان، لە مانگی حوزەیراندا بەلایەنی کەمەوە ٣٧ ژن گیانیان لەدەستداوە. ٧ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
پیاوێک لە مەلەتی هاوسەر، كچ و نەوەکەی خۆی کوشت
لە ناوچەی ئەرخەوانی مەلەتی کەسێک بە ناوی عیسمەت بوداک، سۆنگول بوداکی هاوسەری، کچەکەی جانسو ئاسلان و نەوەیەکەی بە ناوی بولەم ئاسلان کوشت. -
ژنانی گەنج: ئێمە بوێری لە ڕاستی ڕێبەرێتییەوە وەردەگرین
لە ڕۆژی سێیەمی چالاکییەکانی ژنانی گەنج لە ستراسبۆرگ بە ناونیشانی "ڕاستی ڕێبەرێتی" سیمینار ڕێکخرا. لە وێستگەی ستراسبۆرگ سەمای خۆجێی ئیتاڵی و کوردستانی پیشاندران. -
"کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان" لە مێرسین
لە مێرسین "کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان" ئەنجامدرا. دەم پارتی جەختی کردەوە لە یەكێتی ژنان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە. سیاسەتمەداری کورد سەباحەت تونجەل بەشداری چالاکییەکەی کرد. سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان تاوتوێ کرا. -
ژنان لە رێگەی خۆبەرێکخستن کردنەوە، خۆپاراستنیان بەهێزتر کرد
ڕۆمەدینا بەشیر کە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بەشدار بووە دەڵێت، لە سایەی خۆبەرێکخستنی ژنانەوە کە لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاواوە پێشکەوتووە، پەرەیان بە خۆپاراستنی خۆیان داوە. -
ژنان دژی دەستبەسەردا گرتنی ئیرادەی گەل باس لە سەر تێکۆشانی هاوبەش دەکەن
سیاسەتمەدار سەباحات تونجەل لە شاری ئەدەنە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە ڕژێمی قەیوم گورزێکە لە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان و داوای تێکۆشانی هاوبەشی کرد. -
ژنانی گەنج بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان زنجیرە چالاکیەکیان دەست پێکرد
ژنانی گەنج بەدانانی ستاندێک لە گۆڕەپانی کلێبێرت لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکیی کرد. چالاکییەکان تا ٧ی تەمموز بەردەوام دەبێت. -
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکوان شەریفە محەممەدی دا سەپاند
دادگای شۆڕشی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکوان شەریفە محەممەدی بە تۆمەتی "سەرهەڵدانی چەکداری دژ بە ڕێژیمی ئێران" سەپاند. -
رەمزیە محەمەد: ئێمە قەرزارباری رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆین
رەمزیە محەمەد رایەگیاند کە ژنان لە سایەی رامان و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان رێکخستووە و وتی، "شۆڕشی رۆژئاوا وەک شۆڕشی ژن بە رامانی رێبەر ئاپۆوە هاتە کایەوە. ئێمە قەرزارباری رێبەر ئاپۆین". -
نوسەری میسری: ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو ژنانی جیهانە
نوسەری میسری فاتن سوبحیە ئاماژەی بە گرنگی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد لەباریە ئازادی ژن و وتی، " ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ تەنیا پەیوەندییان بە ژنانی کوردەوە نییە، لەهەمان کاتدا ئەندێشەکانی بۆ هەموو ژنانی جیهان گونجاوە". -
ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش زەینەب جەلالیان خراپە
زیندانیکراوی سیاسی زەینەب جەلالیان بەهۆی ئازارێکی توند لە مێشکیدا، داوای وەرگرتنی چارەسەری کردووە، بەڵام دەوڵەتی ئێران ڕەتیکردەوە داواکەی جێبەجێ بکات.