ژنان
دوایین ھەواڵ
-
"پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم نابێتە ڕێگر لەبەردەم خواستی ئازادی ژنان"
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی کەرکوک: "پیلانگێریی نێونەتەوەیی نەک تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڵکو تا ئیستا لەسەر تەواوی ژنان بەردەوامە". -
کەژەکە: دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە پێش چاوی هەموو جیهان لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. -
"بوونی ئێمە لە پێناو پاراستنی گەل دایە"
گەریلای یەژاستار، بێریڤان ڕایگەیاند، تێکۆشانی گەریلا لە پێناو پاراستنی گەل دایە، جەختیشیکردەوە، "هێرش بۆ سەر گەل قبوڵ ناکەین و لە بەرامبەر ئەو ھێرشانە بێدەنگ نابین". -
یەژاستار شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەژاستار، لە ٧ ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە و گوتی : "ئەوان جەوهەری حەقیقەتن". -
ئیلاهە سەدر: پێویستە هەموان بەتایبەتی فێمینیستەکان لە پێناو ئازادی ئۆجالاندا تێبکۆشن
ئیلاهە سەدر، چالاکی بواری مافەکانی ژنان داوا لە هەموان بەتایبەتی ژنان، گەنجان، فێمینیستەکان و کەسانی یەکسانی خواز دەکات لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن. -
ژن نیوز: لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون
بەپێی ئاماری ژن نیوز، لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون. -
تەژەکە-ئە: دەبێت ٧ی تشرینی یەکەم لە پێناو ئازادیی ڕێبەرایەتی لە گۆڕەپانەکاندا بین!
تەژەکە-ئە ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوا و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نیشاندا و ڕایگەیاند، "پێویستە ٧ی تشرینی یەکەم لە پێناو ئازادیی ڕێبەرایەتی لە ھەموو شوێنێکی ئەوروپا لە گۆڕەپانەکاندا بین". -
بۆ ئەو ژنەی لە دویسبۆرگ کوژرا، چالاکییەکی جەماوەری ئەنجامدرا
سەدان کەس کوشتنی ژنێکی گەنجیان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرد، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد. -
ناگیهان ئاکارسەل لە قامیشلۆ یادکرایەوە
ئەندامی ناوەندی لیکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست و نوسەر و ڕۆژنامەوان، ناگیهان ئاکارسەل، کە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کوژرا، لە قامیشلۆ یادکرایەوە. -
لە سلێمانی بە دوو چالاکی ناگیهان ئاکارسەل یادکرایەوە
لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەلدا، دوو چالاکی بەڕێوەچوو. -
بەسێ ئەرزینجان: پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو ڕێگەیەک تێبکۆشین
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە، بەسێ ئەرزینجان: ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری سەردەم و مرۆڤایەتییە. بۆیە دەبێت خاوەندارێتییەکی بەهێز لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. وەک ژن و گەنج، پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمان بە هەموو ڕێگەیەک تێبکۆشین. -
پۆلیسی ئێران هێرشی کرد: کچە کوردێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کۆمادایە
ئارمیتا گەراوند، کچە کوردێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسەکانی ئێران بریندار بوو، ماوەی ٣ ڕۆژە لە کۆمادایە. -
ژنۆلۆژی بۆ ناگیهان بووە قۆناغ و بوارێکی پێناسەکردن
لە فەرماندەیی یەژاستار ئەیلەم رۆنی دەستنیشانی کرد کە ژنۆلۆژی بۆ ئەکادیمیسیان ناگیهان ئاکارسەل بوو بە قۆناغ و بوارێکی خۆپێناسەکردنەوە. -
مەکەگەپە ناگیهان ئاکارسەلی بیرهێنایەوە
پلاتفۆرمی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگەپە) بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ئەکادیمیست ناگیهان ئاکارسەلەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "دژی نایاسایی و دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن و کۆمەڵکوژی دەنگمان هەڵدەبڕین". -
لە قۆسەر ژنێک کوژرا
لە قۆسەر پیاوێک بە ناوی عومەر دوراک، هاوژینەکەی بە ناوی سەما دوراک کوشت. -
لە مەخمور بۆ ناگیهان ئاکارسەل چالاکی ئەنجامدرا
ژنانی کەمپی مەخمور، نوسەر و ئەکادیمیستی کورد، ناگیهان ئاکارسەلیان بیرهێنایەوە، لە چالاکییەکەدا نامەی ژنانی جیهانیان خوێندەوە. -
بۆ ناگیهان ئاکارسەل لەبەردەم دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکی ئەنجامدرا
بۆ ئەکادیمیست ناگیهان ئاکارسەل کە پێش ساڵێک لە سلێمانی کوژرا، لەبەردەم دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا نامەیەک خوێنرایەوە کە لە شوێنی جیاوازی جیهانەوە لەلایەن زیاتر لە ٣٠٠ کەسەوە واژۆکراوە. -
ژمارەی تشرینی یەکەمی ڕۆژنامەی نەوای ژن بڵاو کرایەوە
٢٢٣یەمین ڕۆژنامەی ژن نەوای ژن بە سەردێری "رۆحی ئازادی بوو بە سەرچاوەی سود وەرگرتن" بڵاو کرایەوە. -
لە سەردەشت ژنێک لەلایەن کەسوکاریەوە کوژرا
لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستان، ژنێک کە لەتەمەنی کەمدا ناچار بە ھاوسەرگیری کرابوو، بەھۆی پێداگری لە سەر جیابوونەوە، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژرا. -
ئێران.. ٤ ژنی بەهایی لەلایەن ھێزەکانی سەر بە دەسەڵات دەستگیرکران
چوار ژنی دیکەی شوێنکەوتووی ئایینی بەهایی، لە لایەن ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر کران. -
گوشارەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆسەر ژنانی کورد بەردەوامە
گوشارەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر ژنان و بنەماڵەی گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا سۆلماز حەسەنزادە خوشکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانەکە و ٣ هاوڕێی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر کران. -
کژار: ئەندامێکمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە رفێندراوە و چارەنوسی دیار نییە
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) ئاشکرای کرد کە ئەندامێکیان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە نزیک سنە رفێندراوە و چارەنوسی دیار نییە. -
پاژک یادی فەرماندە ئاخین و هاوڕێکانی بەرزڕاگرت
دەستەی بەڕێوەبەری پاژک یادی فەرماندەی گەریلا ئاخین مووش و هاوڕێیانی کردەوە، کە ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لە ناوچەی لجێی سەر بە ئامەد شەهید بوون. -
تەژەئا: ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە
تەژەئا بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دووەمین قۆناغی کەمپینەکەی دەستپێکرد. -
یەژاستار: خەون و ئاواتەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار شەهیدانی ئامەدی بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "بەڵێن دەدەین کە ئێمە خەون و ئاواتەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".