ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنان لە ئەوروپا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان: ژن، ژیان، ئازادی!
تەژەکە-ئە داوای لە هەموو لایەک بە تایبەت ژنان کرد لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی دا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وتی "ئێمە گۆڕەپانەکانی چالاکی بە پێداگری گوڕدان بە تێکۆشانی ئازادی پڕدەکەینەوە". -
'بە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی سەرجەم ژنان و وڵات ئازاد دەکەین'
یەکێتی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی سەھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' رایگەیاند، پێویستە بە ڕاستی لە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرجەم ژنانی گەنجی جیهان و وڵات ئازاد بکەین. -
سلێمانی.. بە دەستپێشخەری کژار سێمیناری ژن، ژیان، ئازادی بەڕێوەدەچێت
لە سەروبەندی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بە دەستپێشخەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) سێمینارێک لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. -
سۆنگوڵ شارکلی: بە رێکخستنکردنی ژنان بەهێزتر دەکەن
سۆنگوڵ شارکلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، دوای کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، "بەڕێکخستنبوونێکی بەهێزی ژنان بونیاد دەنێین". -
"پێویستە ژنان دژی گۆشەگیری و شەڕ یەکێتیی تێکۆشانی خۆیان پێکبهێنن"
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز ئاشکرا کرا، لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "پێویستە ئێمەی ژنان دژی گۆشەگیری و شەڕ یەکێتییەکی تێکۆشانی بەرفراوان پێکبهێنین". -
نازیلا مەعروفیان کچە رۆژنامەنووسی کورد بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا
نازیلا مەعروفیان کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا چوار جار لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیراوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا. -
بورجوگوڵ چوبوک: بەڕێکخستنکردنی ژنان بەهێزتر دەکەین
بورجوگوڵ چوبوک، پەرلەمانتاری ئیزمیر، ھەڵسەنگاندنی بۆ گفتوگۆکانی ناو کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز کرد و ڕایگەیاند: "وەک پارتێک بەڕێکخستنکردنی ژنان بەهێزتر دەکەین". -
کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز دەستیپێکرد
کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز دەستیپێکرد و لە کۆنفرانسەکەدا چیدەم کلیچگون ئوچار، هاووتەبێژی پارتەکە ڕایگەیاند، " دژی هێرشە فرەلایەنەکانی دەسەڵاتداری فاشیست، ئەرکی هەموومانە بەرخۆدانێکی فرەلایەنە رێکبخەین". وتیشی: "هۆکاری داڕمانی ئابووری گۆشەگیری و شەڕە" -
ئایتەن دێرسیم: بە سوپابوونی ژنان هەنگاوێکی مێژوویی بوو
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری پاژک ئایتەن دێرسیم لە ساڵیادی بە سوپابوونی ژناندا قسەی کرد و رایگەیاند، "ژنان تا ئەو کاتە بڕوا و متمانەیان بە پیاوان بوو. پێیان وابوو کە شۆڕش کارێکی پیاوانەیە. بەڵام رێبەرایەتی ئەو مێشکەی گۆڕی. بە سوپابوونی ژنان وەک مێژووە". -
کەژار: شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' نەخشەڕێگەی ئازادییە
کەژار لە سەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کە هاوکات ساڵیادی شۆڕشی ژنانە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگی لە هەمووان کرد کە لە ١٦ی ئەیلولدا بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە. -
ڕژاک: قومارکردن بە ژن و خێزانەوە، قومارکردنە بە خاک و نیشتمان
ڕژاک لەبارەی مەترسیەکانی بڵاو بوونەوەی دیاردەی قومارکردن بۆ سەر کۆمەڵگە ھۆشداری دەدات و داوا لە سەرجەم لایەن و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکات بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن و هەڵوێست وەربگرن. دەشڵێت: قومارکردن بە ژن و خێزانەوە، قومارکردنە بە خاک و نیشتمان. -
تەژەکە- ئە لە دژی گۆشەگیری بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتووری ڕاگەیاند
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ھاتووە، "فێستیڤاڵی نێونەتەوەی کولتووری کوردی کە ئەمساڵ ٣١ەمین جارە بەڕێوەدەچێت، پێشکەش بە هەڤاڵانمان ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل دەکرێت کە لە پاریس تیرۆر کران. " -
لە مانگی ئابدا ٢٨ ژن کوژراون، ٢١ ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
ژن نیوز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ٢٨ ژن و ٢ منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون. ھەروەھا ٢١ ژن و ٢ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
ڕژاک نامیلکەی 'بەدواداچوونێک بۆ پرسی ژنان'ی بڵاوکردەوە
ڕژاک نامیلکەیەکی بە ناونیشانی 'بەدواداچوونێک بۆ پرسی ژنان' بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای هەڵسەنگاندنی پرسەکانی ژنان، داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات، لە ڕێگەی کاری هاوبەش، فشاری زیاتر درووست بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو نادادپەروەریانەی بەرامبەر بە ژن ئەنجامدەدرێت. -
لە مانگی ئابدا ٩ ژن لە باشووری کوردستان کوژران
لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، لانیکەم ٩ ژن لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان کوژران. هەروەها ٣ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
تونجەل: لەپێناو زیندانییە نەخۆشەکان ٣ ڕۆ چالاکی دەکەین
سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند، زیندانییە سیاسییەکانی کورد، لەپێناو ئەو زیندانییە نەخۆشانەی گیانیان لەدەستداوە، ٣ ڕۆژ چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن. -
لە مانگی ئابدا ٢٩ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون
کەجەدەپە ڕایگەیاند، لە مانگی ئابدا ٢٩ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون و ٢١ ژنیان بەشێوەیەی گوماناوی مردوون. -
ژمارە ٤٧ی گۆڤاری ژنانی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ژمارە ٤٧ی گۆڤاری ژنانی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، ئامادە کراوە. -
لە ئێران سزای زیندان بە سەر دوو ژنە رۆژنامەنووسدا سەپێنرا
لە ئێران سزای سێ ساڵ زیندان بە سەر رۆژنامەوانان ئێلناز محەمەدی و نگین باقریدا سەپێنرا. جیالەوەش پێنج ساڵ سزای قەدەغەی کار و گەشتکردن بۆ دەرەوەیان بۆ بڕاوەتەوە. -
'هێشتا لەمپەری زۆر لەبەردەم بەشداری راستەقینەی ژنان لە سیاسەتدا هەیە'
فاتمە ئادار ئەندامی رێپاک پێیوایە، کە دەبێت "بەشداری ژن لەناو کایەی سیاسی لە سەر بنەمای، گۆڕین و تێپەڕکردنی سیاسەتی پیاوسالارانە بێت، کە بووەتە هۆی مەترسی بۆسەر ژینگە، کۆمەڵگە، مرۆڤایەتی و هەموو هەبوونێک". -
لە ئێران ڕۆژنامەوان مەعروفیان لەماوەی ساڵێکدا ٤ جار دەستبەسەرکرا
ڕۆژنامەوان، نازیلە مەعروفیان کە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی ئەنجامدانی ڕیپۆرتاژ بەناوی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرا، بەهۆی دژایەتی سەرپۆشکردن، بۆ جاری چوارەم دەستبەسەرکرا. -
لە تۆڕی پاراستنی ژنان دەنیز ئۆنەن دەستگیرکرا
ئەندامی تۆڕی پاراستنی ژنان، دەنیز ئۆنەن، لە بورسە لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا. -
لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە چەندین وڵات خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
٢٧ رێکخراو و گروپی چەپ، دیموکراتیک، فیمینیست لەوانە کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) رایدەگەیەنن، لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی دەڕژێنە شەقامەکان. -
ژنانی ئامەد بەڵێن دەدەن بە شکاندنی گۆشەگیریی ئیمراڵی
ڕێکخستنەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ئامەد ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەواز دەکەن بۆ فراوانکردنی ڕێکخستن، تێیدا دەڵێن: "گۆشەگیریی ئیمراڵی دەشکێنین، ئەگەر گۆشەگیری نەشکێت، توندوتیژی و کۆمەڵکوژی -
"هەوڵدەدەن تاوانەکانی دژ بە ژنان ئاسایی بکەنەوە"
بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، لە پەرلەمان ڕێگە بۆ ئەو کەسانە خۆش دەکرێت، کە تاوانییان دژ بە ژنان و منداڵان ئەنجامداوە. وتیشی: هەوڵی ئاساییکردنەوەی تاوانەکانی دژ بە ژنان دەدەن.