ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کەژەکە: لە ٣ تا ١٥ ی ئاب، تێکۆشان بەگوڕتر بکەن
کەژەکە بانگەوازدەکات لە ٣ ی تەمموز ڕۆژی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال تا ١٥ ی ئاب ساڵیادی هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، تێکۆشان بەگوڕتر بکەن بە درووشمی "دژی هێرشی پیاوە هەژموونخوازەکان، ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغان و شەنگالین". -
کەمپی ژنۆلۆژی لە باسک بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات
کەمپی ژنۆلۆژی لە وڵاتی باسک، کە تێیدا دەیان ژن لە نەتەوەی جیاجیاکان بەشداربوون، بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات. -
لە سلێمانی مەراسیمی چلەی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی کەمپینی یەکڕیزی ژنان و بە هاوبەشی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار، مەراسیمی چلەی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش بەڕێوەچوو. -
لە سۆران دوو ژن کوژران
لە شارۆچکەی سۆران لە هەرێمی کوردستان، دوو ژن لەسەر دەستی هاوژینەکەیان کوژران. -
رۆناهی سەرحەد: ژنۆلۆژی بنەمایەکی زانستیە
رۆناهی سەرحەد سەرنجی راکێشا بۆ سەر پەیوەندی نێوان ژنۆلۆژی و کۆمەڵناسی و ئەوەی خستەڕوو کە چەمکەکانی دیموکراسی، سیاسەت، ژیان تەنیا بە ژنۆلۆژی دێنەدی. رۆناهی سەرحەد وتی، "خۆی لە خۆیدا ژنۆلۆژی کۆمەڵناسیە. کۆمەڵناسیش بناغەی هەموو زانستەکانە. -
لێبووردنی نێودەوڵەتی: لە ئێران فشارەکان دژی ژنان زیاتربوون
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، فشاری سەر ژنانی ئێران بۆ پۆشینی سەرپۆش زیاتر بووە. -
کەمپی ژنۆلۆژی لە وڵاتی باسک
لە وڵاتی باسک کەمپی ژنۆلۆژی کرایەوە و تیادا سڵاو لە تێکۆشانی گەریلا بەرامبەر بە داگیرکەری کرا. -
رۆژنامەوان ئەڤریم کەپەنەک دەستگیرکرا
سەرنوسەری بنیات ئەڤریم کەپەنەک بە شێوەی کەلەپچەکراو دەستبەسەرکرا. -
ژمارە ٢٨ ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بڵاوکرایەوە
ژمارە ٢٨ ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە ناونیشانی "ڕۆژهەڵات" گەیشتە دەستی خوێنەران. -
لە دووەمین ڕۆژیدا، کارەکانی کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان بەردەوامە
لە دووەمین ڕۆژیدا، کارەکانی کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان بە پانێلێکی ژنان دەستی پێ‌کرد. -
ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له ٣ شار چالاكیان ئه‌نجامدا
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ڕایگه‌یاند، به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا له سێ شار چالاكییان ئه‌نجامداوه. -
تەژەئا: ویستیان لەڕێگەی پەیماننامەی لۆزانەوە گەلەکەمان لەناوبەرن
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ڕایگەیاند: "هێشتاش بڕوامان وایە، سەدەی بیست و یەک، سەدەی ژنە، دووپاتی دەکەینەوە، پێویستمان بە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستەمی دیموکراتیکی کۆنفیدراڵە". -
یەژەکە_سە بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٢٢ ی تەمموز
یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە_سە) بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٢٢ ی تەمموز و دەڵێت: "با هەموومان بڵێین، ئەم پەیماننامەیە قبووڵ ناکەین". -
هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ژنه چالاكوانێكیان ده‌ستگیر كرد
له‌یلا زیافهر، ژنه چالاكوان و میدیاكاری ئێرانی، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك له‌سه‌ر حیجابی زۆره‌ملێ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستگیر كرا. -
هەوڵی لەناوبردنی پەروەردەی تێکەڵاو لە ئێزمیر ڕەتکرایەوە
سکرتێری لقی یەکەمی سەندیکای پەروەردەی ئێزمیر (Egîtîm Senê)، گوڵسەڤ ساری ئۆغلۆ، لە چالاکی پلاتفۆرمی ژنانی ئێزمیر گوتی: "دەمانەوێت لەڕێگەی تێکۆشانەوە هەوڵی ئەوانە پووچەڵ بکەینەوە کە دەیانەوێت پەروەردەی تێکەڵاوی کچ و کوڕ/ژن و پیاو نەهێڵن". -
تهژهكه-ئه: ٢٢ی تهمووز له لۆزان كۆده‌بینه‌وه
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت گه‌لی كورد به به‌رخۆدان ڕێگری له په‌یمانی لۆزان بكات، هاوكات داوای له گه‌ل له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ژنان كرد، به‌شداری له ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌ی ٢٢ی ته‌موز له شاری لۆزان بکەن. -
كه‌ژه‌كه: شوڕشی ڕۆژئاوا بوو به ناوی گه‌شانه‌وه‌ی هیوا
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه، له په‌یامێكدا ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا له سەدەی ٢١ دا، كه سیستمی سه‌رمایه‌داری هه‌وڵ ده‌دات هێوای گه‌لان بشكێنێت، بوو به ناوی گه‌شانه‌وه‌ی هێوا و بنیادنانی ژیانێكی نوێ. -
ژهخهكه له زانكۆی هومبۆڵت چالاكییه‌كی ئه‌نجامدا
ژنانی خوێندكاری كورد (ژهخهكه) له زانكۆی هومبۆڵتی شاری به‌رلینی ئا‌ڵمانیا، له‌باره‌ی گۆشه‌گیری و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ١٠٠ه‌مین ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. -
تاژێ: شۆڕشی رۆژئاوا بووه سه‌رچاوه‌ی هیوا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، به بۆنه‌ی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ڕایگه‌یاند، "سه‌رجه‌م گه‌لان و ئایینه‌كان له ژێر چه‌تری شۆڕشی ڕۆژئاوادا جێگه ده‌گرن و به رۆح و ئیراده و ئه‌قڵێكی هاوبه‌ش خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن". -
چالاغان: ده‌بێت هاوپه‌یمانی ژنان پێكبهێندرێت
جانان چالاغان، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی سه‌ر به پارتی چه‌پی سه‌وز ڕایگه‌یاند، دوای پانێله‌كانی هه‌ڵبژاردن، كۆبوونه‌وه، چاوپێكه‌وتن و سمیناری ژنان ساز ده‌كرێت. وتیشی: پێویسته خه‌باتی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و هاوپه‌یمانی ژنان پێكبهێندرێت. -
ژنانی ئامەد دەربارەی پەیماننامەی لۆزان گفتوگۆیان کرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، بەبۆنەی ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان و دابەشکردنی کوردستان، ۆرک شۆپێکی لە شاری ئامەد ڕێکخست. -
پۆلیسی ئێران جارێکی‌تر یەکە گەڕۆکەکانی لە دژی ژنان خستەوەکار
پۆلیسی ئێران بە پاساوی زیادبوونی ئەو ژنانەی لە شوێنە گشتییەکان بە بێ سەرپۆش دەردەکەون، سەرلەنوێ یەکە گەڕۆکەکانی پۆلیسی ئەخلاقی خستەوەکار. -
ژنانی گەنجی تیکۆشەر کەمپێکی ژنۆلۆژییان لەژێر ناوی " شەهید دەلال" ڕێکخست
لە ماوەی کەمپێکی دوو ڕۆژەدا لەناو سروشتدا ژنانی گەنجی تیکۆشەر زانست و ئەکادیمیای ژنۆلۆژییان بە بەشداربووانی کەمپەینەکە ئاشناکرد. -
لە قۆسەر تاوانەکانی دژی ژنان شەرمەزارکرا
هەریەک لە تەژەئا و دەبەپە و پارتی چەپی سەوز و هەدەپە، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی "هیندرین ئایدۆغان" لە قۆسەر. -
رژاك: ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه
ڕژاك ڕایگه‌یاند، ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه"، هاوكات داوایكرد هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له دژی گۆشه‌گیری بوه‌ستنه‌وه.