ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کەژەکە: هێرشەکان بە بەرخۆدان ڕادەگیرێن
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بەتوندی هێرشەکەی داگیرکەری تورک بۆ سەر هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "چارەنووسی گەلەکەمان و ڕۆژئاوا لە مەترسیدایە. نابێت بە هەر نرخێک بێت ڕێگە بدەین گورز لە دەسکەوتەکانمان بدرێت". -
رژاک: درێژەپێدەری هەمان ڕێگە و ڕێبازی یوسرا و لێمان دەبین
رژاک هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر ناوچەی تربەسپی شەرمەزار کرد، کە بە هۆیەوە هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ و جێگرەکەی و شۆفێرەکەیان شەهید بوون و لەو بارەوە رایگەیاند: " درێژەپێدەری هەمان ڕێگە و ڕێبازی یوسرا و لێمان دەبین". -
کەمپی ژنۆلۆژی لە شەنگال
ژنانی گەنجی شەنگال لە گوندی سۆلاخ لە کەمپی ژنۆلۆژیدا کۆبوونەوە. -
یادی سەما یوجە لەسەر گۆڕەکەی بەرزڕاگیرا
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ئاگری نەجلا دەمیر لە ٢٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەما یوجە گوتی: "سەما یوجە، بە قارەمانێتییەکەی بووە نموونەی ژنی کورد". -
یەژاستار: سەما واتە پێداگری لەسەر ژیانکردن لەگەڵ ڕێبەر
فەرماندەیی ناوەندیی یەژاستار، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یادی شەهید سەما یوجە بەرزڕادەگرێت و دەڵێت: "بەڵێن دووپات دەکەینەوە، یادەکەیان بە تاجی سەرکەوتن بنەخشێنین". -
یەپەژە: تێکۆشانی ئاڤرین دەگەیەنین بە سەرکەوتن
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) یادی شەهید ئاڤرین بەرزڕادەگرێت کە ماوەیەک وەک پەیامنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە کاری کردووە، دەڵێت: "کاردەکەین تا تێکۆشانی هاوڕێمان ئاڤرین بگەیەنین بە سەرکەوتن". -
'ئاڤرین، ئاخین، کۆچەرین و رۆزا لە سەر رێبازی غوربەتلی و خەلیل داغەکان بوون'
ناوەندی راگەیاندنی یەژاستار بۆ یادی شەهیدان ئاڤرین مەعسوم، ئاخین عامودێ، رۆزا رێناس ئامەد و کۆچەرین رۆژین پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "میراتی ئازادی کە ئەوان بۆیان جێهێشتووین، بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن". -
پاژک: شەهید واتای فەلسەفەی ژیانی ئازادمانە
دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک شەهیدانی ژنی پێشەنگی بە بیرهێنایەوە کە مانگی حوزەیران شەهیدبوون و لەو بارەوە رایگەیاند، 'لە کەسایەتی هاووڕێیانماندا، شەهیدانی شۆڕشی ژن بە بیردەهێنینەوە و بەڵێنی بە زیندوویی راگرتنی هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەدەین.". -
بەسێ ئەرزینجان: پێویستە یەکێتی و یەکگرتوویی ژنان بەرەو پێش ببرێت
ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان لە میانی بەرنامەی خوێبووندا کە لەلایەن ئارژین بایسەل لە ژن تی ڤی پێشکەش دەکرێت، باسی لە تێکۆشانی ژنانی جیهان کرد. ئەرزیندان بە تایبەتی سەرنجی بۆ سەر دژواری تێکۆشانی دوو سەدەی رابردوو راکێشا. -
یەژاستار: ڕاستی شەڕی ئازادی بە هەمووان پیشاندا
"میلیتانی سەردەم، شارستان ئاسمین جارێک لەڕێگەی شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ داگیرکەران، جارێک بە نوسینەکانی، جارێک بە بەرنامەی گەریلایی، هەروەها لەسەر بناغەی دڵسۆزی بۆ خاکەکەی چیرۆکی ژیانی ئازادی بەبیری هەمووان هێنایەوە". -
سالمانەر: بە تێکۆشان بەرپەرچی هێرشەکان دەدەینەوە
ئەندامی ئەنجومەنی ژنای هەدەپە زەینەب نیلگون سالمانەر رایگەیاند کە هێرشەکانی سەر ژنان بەردەوام دەبن و وتیشی، لە دژی هێرشەکان بە تێکۆشان وەڵام دەدەنەوە. -
سەرجەردەوانێک هەوڵیدا ژنێک بکوژێت
سەرجەردەوانێک بەناوی سەڵاحەدین ئۆمای هەوڵیدا ژنەکەی بکوژێت، کوڕە ١٣ ساڵەکەی لەپێناو پاراستنی دایکی تەقەی لە باوکی کرد و برینداری کرد. -
لە سێ مانگدا لانیکەم ٩٥ ژن لە تورکیا کوژراون، ٨٤ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی-سیاسی رایگەیاند، توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاد بووە و ئاماژەی بەوەکرد، لە نێوان ١ی ئادار تا ٣١ی ئایار لانیکەم ٩٤ ژن کوژراون لە تورکیا کوژراون و ٨٤ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
فیلیزی کوردستان... گوڵانی تێکۆشانی ئازادی
لە تێکۆشانی ئازادییدا وەک نەمامێک شین بوو. لەپاڵ بنەماڵەکەی و هەڤاڵەکانی دژی پرسی تۆڵەی خوێن و ئەشکەنجە و تواندنەوە و کۆمەڵکوژی و هەموو جۆرە سیاسەتێک ڕاپەڕی. بە تێکۆشانەکەی بووە مایەی شانازی بنەماڵەکەی، بوو بە گوڵانی تێکۆشانی ئازادی. -
١٧یەمین فستیڤاڵی ژنانی زیلان لە گێلسەنکیرشن بەڕێوەدەچێت
فستیڤاڵی ژنانی زیلان کە گەورەترین کۆبوونەوەی ژنانی کورد لە ئەڵمانیایە ئەمسال بۆ جاری ١٧یەمین بەڕێوەدەچێت. -
تەژەئا: دژی زمانی پیاوانە تێدەکۆشین
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ناڕەزایەتی خۆی پیشاندا سەبارەت بەو هێرشەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێتە سەر هاوسەرۆکی هەدەپە، پەروین بوڵدان، دووپاتی کردەوە دژی زمانی پیاوانە تێدەکۆشن. -
ژنانی گەنجی هەرێمی فورات کۆڕبەندێکیان سازکرد
ژنانی گەنجی هەرێمی فورات لەبارەی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆڕبەندێکیان سازکرد. -
کۆنگرەی ستار: بڕژێنە گۆڕەپانەکان لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری
کۆنگرەی ستار گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزاردەکات، بانگەواز لە گەلانی ئازادیخواز و هەموو ژنانی جیهان دەکات بڕژێنە گۆڕەپانەکان لەپێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
دانیشتنی دادگای ئەو رۆژنامەوانانەی کوژرانی ژینا ئەمینییان بڵاوکردەوە، دەستیپێکرد
رۆژنامەوانان نیلوفەر حامیدی و ئێلاهە موحەمەدی کە یەکەم جار لە مانگی ئەیلولدا لە تاران هەواڵی کوژرانی ژینا ئەمینییان بڵاوکردبووەوە، لە نۆیەم مانگی بەدیلگیرانیان برانە بەردەم دادگا. -
'ئەو هێزەی کۆنفرانسی هەپەژەی سازکرد، دەبێتە پاڵنەر بۆ سەرهەڵدان'
گەریلای هەپەژە ڤیان سەردەشت رایگەیاند کە ئەو هێزەی کۆنفرانسی هەپەژەی ئافراند دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ سەرهەڵدان و لە هەموو روویەکەوە کاریگەری دەکاتە سەر سەرهەڵدانەکە. -
پاژک: هاوڕێ لەیلا بە هەڵوێستەکانی نوێنەرایەتیی هێڵی سەرکەوتنی کرد
پاژک ڕایگەیاند، بووە خاوەنی کەسایەتییەک، کە بە بەشداریی سروشتیی خۆی دەژیا. بە هەڵوێستی فەرماندارانە و پێشەنگانەی نوێنەرایەتیی هێڵی سەرکەوتنی دەکرد. بە زانیاری و هۆشمەندیی خۆی، ئەکادیمیایەکی ئایدۆلۆژی - سەربازی بوو. -
'کردەوەکانی تاڵیبان بەرامبەر بە ژنان، تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی'
لە راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و ئەنجومەنی مافناسانی نێونەتەوەییدا ئاماژە بەوەکراوە کە کردەوەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەرامبەر ژنان و منداڵان تاوان لە دژی مرۆڤایەتین. -
ئەنجامنامەی چوارەمین کۆنفڕانسی هەپەژە راگەیەندرا
هەپەژە ئەنجامنامەی چوارەم کۆنفڕانسی خۆی راگەیاند، کە تیایدا سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین پرسی رێکخستنی، سیاسی و سەربازی تاوتوێ کران و کۆمەڵێک بڕیاردران. -
کەژەکە: پێویستە هەموان پارێزگاری لە بەرخۆدانی خەڵکی کامپی مەخمور بکەن
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ناڕەزایەتیی بەرامبەر هەوڵی تەلبەندکردنی کامپی مەخمور دەربڕی و ڕایگەیاند: "دەبێت گەلی کوردستان و ژنان پارێزگاری لە بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور بکەن و لە هەموو ناوچەکانیاندا پشتیوانییان لێ بکەن و بازنەی بەرخۆدان گەورەتر بکەن." -
کوشتنی دڕندانەی ژنێک لە عەین عیسا توڕەیی جەماوەریی لێ دەکەوێتەوە
کوشتنی ژنێک بەشێوەیەکی دڕندانە لە شارۆچکەی عەین عیسا، توڕەییەکی جەماوەری فراوانی لێ کەوتەوە، بەتایبەت لەنێو ژنان، دووپاتیان کردەوە، ئەمە بەرهەمی کەڵەکەبوونی زیهنیەتی پیاوسالارییە.