کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ٧ مانگدا ١٩ کرێکاری بیناسازی خەڵکی وان گیانیان لە دەستداوە
ساڵانە بە هۆی سیاسەتی گەمارۆی ئابووری ئاکەپەوە لە کوردستان بە سەدان گەنجی کورد گیان لەدەست دەدەن، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩ کرێکاری خەڵکی وان لە بیناسازیدا گیانیان لە دەستداوە. -
لە ئەلباک جەردەوانێک دەستدرێژی کردە سەر مناڵێکی ١٦ ساڵ
لە ئەلباک جەردەوانێک بە ناوی ب. ئە. دەستدرێژی کردە سەر مناڵێکی ١٦ ساڵ. -
'فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو، لە پێناو وڵات، گەل و مرۆڤایەتیدا رەنجی گەورەی کێشا'
یەک لە فەرماندەکانی بریارگەی ناوەندی هەپەگە حەقی ئارمانج، یادی ئەنگین سینجەر (ئەرداڵ)ی بەرزنرخاند کە ساڵی ٢٠٠٣ شەهید بوو، لەو بارەوە وتی، "فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو کە لە تەواوی ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا رەنجێکی گەورەی لەپێناو وڵات، گەل و مرۆڤایەتیدا کێشا". -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهید ئولاش پیری کردەوە و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان ئولاش کە بووە جەنگاوەری دڵسۆز و فیدایی ڕێبەر ئاپۆ، میراتێکی گەورەی تێکۆشانی لەدوای خۆی بەجێهێشت و شەهید بوو". -
دیمەنی سزادانی ١١ داگیرکەر لە شاخی جودی بڵاوکرایەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی لە شاخی جودی بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامیدا ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادرابوون، ٧ ی دیکەش برینداربوون. -
ئاگرەکەی چیای گابار تەشەنە دەستێنێت
ئاگرەکەی چیای گابار کە لە ١٧ی ئابەوە کەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی نەدراوە، رووبەرێکی بەرفراوانی کردووەتەوە. -
ئەلەفتەریا هامبی جەنگاوەری نەمری ئەنتەرناسیۆنالیست
ئەلەفتەریا هامبی، شەڕڤانی ئەڵمانی وتی: 'ئەم شەڕە تەنیا شەڕی کورد نییە، شەڕی هەموو کەسانی چەوساوەیە، بەتایبەتی شەڕی ژنانە' و پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد. بوو جەنگاوەری نەمری ئەنتەرناسیۆنالیست. -
دایکانی ئاشتی دژی ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردن ناڕەزایەتییان دەربڕی
مەجلیسی دایکانی ئاشتی لە وان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دەستگیرکردنی ٢٤ کەس و لەنێویاندا دایکانی ئاشتی لە جولەمێرگ و دەوروبەری، گوتیان: "ئێمە بەرامبەرتان سەر کز ناکەین". -
لە ئیدر تابلۆی بارەگای هەدەپە لێ کرایەوە
لە ئیدر کەسێک هێرشی کردە سەر بارەگای هەدەپە و تابلۆکەی لێ کردەوە. -
گەلی بادینان داوای بەهاناوە چوون دەکەن
پلاتفۆرمی میدیایی بادینان ڤیدۆێکی بڵاوکردووتەوە، دەربارەی ڕەوشی گەلی بادینان لەژێر دەستەی بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، داوای بەهاناوە چوونی بەپەلە لە ڕای گشتی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەن. -
کەمپی قادیا کە ئاوارەکانی شەنگالی تێدایە، ١٠ رۆژە بێ ئاوە
ئەو ئیزیدیانەی کە بەهۆی فەرمانەوە ئاوارەبوون لە کەمپی قادیای زاخۆ نیشتەجێن، رایانگەیاند، بەم گەرمایەی هاوین ماوەی ١٠ رۆژە بێ ئاون. -
کاراکاش دوای ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازادکرا
عەدنان کاراکاش دوای ٣٠ ساڵ بەدیلگیران ئازادکرا و بە هەلهەلە و ئاهەنگگێڕان لە نسێبین پێشوازی لێکرا. -
گەنجێکی دیکەی شەنگالی لەسەر رێگەی کۆچبەری گیانی لەدەستدا
گەنجێکی شەنگالی بە ناوی ئەلیس زلفۆ کە دوای فەرمانی ٢٠١٤ ئاوارەی کەمپەکانی باشووری کوردستان ببوو، لە سەر رێگەی کۆچبەری لە ناوچەیەکی نێوان تورکیا و یونان گیانی لەدەستدا. شەش منداڵیشی بێ سەرپەرشت مانەوە. -
تەرمی باهۆز چیا، گەریلای هەپەگە دوای ٤ مانگ بەخاکسپێردرا
تەرمی باهۆز چیا، گەریلای هەپەگە، سەرباری ئەوەی لەلایەن بنەماڵەکەوە ناسرابووەوە، بەڵام لە گۆڕستانی بێکەسانی مێردین بەخاکسپێردرابوو. دواجار و پاش ٤ مانگ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە ناوچەی قەلقەلیی سەر بە پارێزگای وان بەخاکسپێردرایەوە. -
هەپەگە: لە زاپ ٥ داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە چەندین سەنگەر وەشێنرا. -
ئایدار وەڵامی عەلی عەونی پەدەکەیی دایەوە: مایەی شەرمەزارییە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، زوبەیر ئایدار ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانێکی ئەندامی سەرکردایەتی پەدەکە عەلی عەونی نیشاندا کە داوای کردبوو دەوڵەتی تورک بەڕێوەبەرانی پەکەکە بکاتە ئامانج. ئایدار وتی، "قسەکانی عەلی عەونی مایەی شەرمەزارییە". -
لە چیا ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا
گیانبازانی ئاپۆیی لە مەراسیمێکدا، ٣٩ەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد. لە مەراسیمەکەدا ڕاگەیەندرا، "تێچووەکەی ھەر شتێک بێت، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین". -
کۆمیتەی تەندروستی شەنگال لە دژی تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی ڕاگەیاند
کۆمیتەی تەندروستی شەنگال، لە ٢ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی نەخۆشخانەی سکێنی، داوای لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و حکومەتی عێراق کرد، "ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامی دەدات بێدەنگ نەبن". -
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ٣٦٦ هاووڵاتی مەدەنی لە باشووری کوردستان بوونەتە قوربانی
بەهۆی هێرشە ڕاستەوخۆکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، تەنیا لە ماوەی هەشت ساڵدا لە باشوری کوردستان ٣٦٦ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، ١٥٨ گوندیش چۆڵکراون. -
"هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووە دەنگی ژنانی ئازادیخواز"
دڵژین ڕوکن و نودا چەکدار، گەریلاکانی یەژا ستار پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەیان کرد و ڕایانگەیاند، یەکەم فیشەک، کە هەڤاڵ عەگید، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ تەقاندی، بووە دەنگی ژنانی ئازادیخواز. -
گەنجانی ڕانیە: بە ڕۆحی هەڤاڵ عەگید تێدەکۆشین
لە شارۆچکەی ڕانیە لە باشوری کوردستان، گەنجان جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن، دووپاتی دەکەنەوە، تا ئازادی کوردستان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕۆحی هەڤاڵ عەگید تێکۆشان دەکەن. -
تەرمی گەریلای هەپەگە دوای چەند مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
تەرمی گەریلای هەپەگە، باهۆز چیا کە ٢ ی گوڵان لە نسێبین شەهید بوو، هەرچەن بنەماڵەکەی تەرمەکەیان ناسیەوە، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا، ٤ مانگ دوای ئەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. -
یەبەشە و یەژەشە شەھیدانی مانگی ئابیان بەبیر ھێنایەوە
یەبەشە و یەژەشە لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالی و سەعید حەسەندا بۆ بەرزڕاگرتنی شەهیدانی سکینێ و شەهیدانی مانگی ئاب مەراسیمێکیان سازکرد. -
لە مەخموور بە جۆش و خرۆشەوە ھەڵمەتی ١٥ـی ئاب پیرۆزکرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور، بە بەشداری ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە پێنج وڵاتی ئەورووپاوە، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆزبایی ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ـی ئاب کرا. -
جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی نوبار ئۆزانیان سەر بە هەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابدا، لە ئامەد چالاکییەکیان لە دژی بنکەیەکی پۆلیس ئەنجامداوە و چەند پۆلیسێک بریندار بوون.