کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کوردانی کەرکوک بە گڕوتینەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان
تادێت بنکەکانی دەنگدان لە شاری کەرکوک بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا گڕوتینتر و قەرەباڵغی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. -
دەستەی هەماهەنگی چاودێریی چالاکیەکانی مانگرتن: دەستبەجێ هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ
دەستەی هەماهەنگی چاودێریی چالاکیەکانی مانگرتن راپۆرتی خۆی لەبارەی مانگرتن لە خواردنی ناو زیندانەکان بڵاوکردەوە و رایەگیاند، "بەرلەوەی مرۆڤەکان ژیانیان لەدەست بدەن، هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ". -
هەپەگە: سوپای تورک ٥٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغە هێرشی ئەنجامداوە
هەپەگە رایگەیاند، کە سەنگەرەکانی شەڕی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و ٥٣ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کراون. -
خەڵکی شەنگال بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان روویان کردە ناوەندەکانی دەنگدان
خەڵکی شەنگال لە بەرەبەیانەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن. -
نۆ گەنجی دیکە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون
نۆ گەنجی دیکە بە خوێندنەوەی راگەیەندراوێک بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد و داوای خوڵقاندنی جیهانێکی شایستەیان کرد. -
دلێر محەمەد: "بڕیاری سیاسی لە کەرکوک پەیوەستە بە دەنگدانی هاوڵاتیان"
دلێر محەمەد پەرلەمانتاری پێشوو: "دەنگدان گرنگە بۆ دروست کردنی بڕیاری سیاسی چونکە ڕێژەی دەنگ دەتوانێت هاوسەنگی سیاسی لە کەرکوک بگۆڕێت". -
کەرکوک؛ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت
ئەمرۆ دووشەممە، لەدوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەم جار دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت. -
'مردن بەسەر زیندانیانی نەخۆشدا دەسەپێندرێت'
پەرلەمانتاری بازنەی شڕنەخی دەم پارتی نەورۆز ئویسال ئاسلان رایگەیاند، زیندانیانی نەخۆش بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی کوشتن لە دژیان، نە ئازاد دەکرێن نە چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت. -
ڕۆژنامەنوسانی ئاژانسی ڕۆژ نیوز: "پەدەکە چاوساغی داگیرکەرانە و نایەوێت دەنگی ئازاد هەبێت"
ڕۆژنامەنوسانی ئاژانسی ڕۆژ نیوز ئەوەیان دەرخست، کە پەدەکە ماوەی ٥٣ ڕۆژە، هاوکار و هاوپیشەیان 'سلێمان ئەحمەد'ی ڕفاندوە و تا ئێستاش ڕێگە بە پارێزەران نەدراوە ئەو هاوکارەیان ببین. -
کەسایەتییەکانی کەرکوک: بەدەنگدان ڕێگری لە گۆرینی دیموگرافیای کەرکوک دەکرێت
کەسایەتییەکانی شاری کەرکوک: "ناکرێت کوردان دەنگ نەدەن چونکە سەرکەوتنی کەرکوکو دووبارە گەڕانەوەی شکۆیە بۆ هاوڵاتیانی شارەکە". -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئامێدی بۆردوومان کرد
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سێگرێ و بەرزاییەکانی گوهەرز و ناوچەی سەفح و چیای مەتینای سەر بە ئامێدی بۆردوومان کردووە. -
بۆ شەهید جەسور ڤەدات وڵات پرسە دانرا
بۆ گەریلای هەپەگە جەسور ڤەدات وڵات پرسە دانرا. پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد. -
خەڵکی موش سەردانی پرسەی شەهید ڕێناس ڕاپەڕینیان کرد
لە موش بۆ شەهید ڕێناس ڕاپەڕین پرسە دانرا. بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا. -
ئامەد؛ بەئامانجگرتنی شێخ سەعید شەرمەزار کرا
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن قسە لەسەر بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن و ناڕەزایی خۆیان لە بەئامانجگرتنی شێخ سەعید بە وتنی "با هەمووان سنووری خۆیان بزانن" دەربڕی. -
دەم پارتی لە ڕحا بۆ خۆکاندیدکردن بانگەوازی راگەیاند
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دەم پارتی لە شاری ڕحا بۆ خۆکاندیدکردن بانگەوازی راگەیاند. -
بەشێوەی جەماوەری پرسەی شەهید هەرەکۆل هەزەخ بەسەرکرایەوە
هاوسەرۆکی لقی هەدەپەی شڕنەخ عەبدوڵا گونگەن لە مەراسیمی پرسەی شەهید هەرکۆل هەزەخدا قسەی کرد و وتی، "بشمانکوژن، بشمانگڕن ناتوانن ناتوانن چۆک بەو کەسانە دابدەن کە بڕوایان بەم تێکۆشانە هەیە". -
ئۆڵان: هۆکاری گۆشەگیریی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە
پەرلەمانتاری بازنەی بەدلیسی دەم پارتی حسێن ئۆلان، ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر نەکردنی پرسی کوردە. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە رایگەیاند: "هاوڕێیانمان دژوار، کەنداڵ و ئێرنێستۆ تا کۆتا هەناسەیان هەوڵیاندا لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکەیان". -
دیمەنی چالاکیی سابۆتاژ لە ئەرموش بڵاوکرایەوە
دیمەنی چالاکیی سابۆتاژی هەرێمی ئەرموش کە لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورک سزا دران لە گەریلا تی ڤی بڵاو کرایەوە. -
داود محەمەد: "ئامارەکان پێمان دەڵێن، خراپترین کابینە، کابینەی مەسرور بارزانییە"
مامۆستا و چالاکوان داود محەمەد، لەسەر پرسی بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد؛ کە خراپترین کابینە، لە توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەوانان کابینەی مەسرور بارزانییە. -
دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات
بە بەشداری ڕێژەی ٧٠،٢٨٪ی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات. -
هەڵبژاردن لە کەرکوک؛ ئەفسەرێک فشاردەخاتە سەر نوێنەرانی لایەنە کوردییەکان
بە وتەی سەرچاوەیەک لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە، ئەفسەرێکی پێکهاتەی عەرەب چاودێر و نوێنەرانی قەوارە سیاسیە کوردییەکان لە سەر سندووقەکانی دەنگدان دووردەخاتەوە و هەڕەشەیان لێدەکات. -
کەرکوک؛ رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لەسەدا ٥٠ی تێپەڕاندووە
چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک و تائێستا رێژەی بەشداریکردن ٥٠٪ی تێپەڕاندووە و گومان لەوەشدەکرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی دەنگی کورد ئامێرەکان لە چەند بنکەیەکی ناوچە کوردنشینەکان لەکارخرابن. -
هەڵوێستی لایەنە سیاسیە کوردییەکان لە کەرکوک لەبارەی هەڵبژاردنەوە
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کورد بە چەند لیستێک بەشداری کردووە و پەدەکە بە هۆکاری سەرەکی پارچەبوونی دەنگی کورد لەو پارێزگایە دادەنرێت و ئەگەری هەیە بەشێک لە لیستەکانی دیکەش ژمارەیەک لە دەنگەکانی کورد بفەوتێنن. -
کەرکوک؛ دوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرێوە دەچێت
دوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت و کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەتی پرۆسەکە دەستیپێکرد و رۆژی دووشەممەش دەنگدانی گشتیی بەرێوەدەچێت.