کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ١٦ چالاکی ئەنجام درا
لە ماوەی ڕۆژانی ٦-٢٥ی حوزەیران، یەکینەی شەهید دۆغان زنار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ١٦ چالاکیی ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا لانیکەم ٦ داگیرکەر سزا دران و زۆرێک لە پێگە و مۆڵگەکانی داگیرکەران لەناوبران. -
٢٤٩ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە
ماوەی ٢٤٩ رۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە و دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ پارێزەرانی توانیبوویان لە زیندانی ئاسایشی پەدەکە لە دهۆک چاویان پێی بکەوێت. -
سوپای تورک لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکە خاڵی پشکنینی داناوە
سوپای داگیرکەری تورک دوو خاڵی پشکنینی سەربازی لە نێوان گوندەکانی بازێ و بێریزانێ و هەروەها لە نێوان بێریزانێ و کانی بەلاڤێ لە هەرێمی بەرواری باڵا لە ناوچەی ئامێدی داناوە و ناسنامەی هاووڵاتییان کۆنترۆڵ دەکات. -
کەجەکە: زیلان لە بەرزترین ئاستی فیدایی بوون دایە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەپ کناجی)ی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە سەرەکی ترین دەربڕینی کەسایەتی زیلان، بە فیدایی بوون خۆی گەیاندە بەرزترین ئاست. -
قەرەیلان: دەوڵەتی تورک دەیەوێت باشووری کوردستان بلکێنێت بە خاکەکەیەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە تورکیا لە باشوری کوردستان نەک هەر داگیرکەری بەڵکوو سیاسەتی لکاندن پەیڕەو دەکات، لە دژی ئەوەش گەریلا شەڕێکی گەورە دەکات. -
دەوڵەتی تورک بە زۆرەملێ گوندنشینانی ئامێدی کۆچبەر دەکات
سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی میسا بەگی کانی ماسی نیشتەجێ بوو. سی پی تی بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، سوپای داگیرکەری تورک بە هەڕەشە و زۆرەملێ گوندی میسا لە گوندنشینان چۆڵ دەکات. -
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە: هاوڕێ هەڵمەت هەردەم لە هزری گەلدا دەژی
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی ٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڵمەت گابار، داوای کرد بەتایبەت گەلی باشوور و گەلی کورد و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان، هەڵوەستەبکەن لەسەر ژیان و تێکۆشان و بەشداربوونی لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیدا. -
سوپای داگیرکەری تورک لە دهۆک خاڵی پشکنینی داناوە
دەوڵەتی تورک کە هێرشە داگیرکارییەکانی و پشتیوانیکردنی سەربازی لە باشووری کوردستان زیاترکردووە، بەم دوایانە هەڕەشەکانی زیاترکردووە و لە دهۆک خاڵی پشکنینی داناوە. دیمەنی خاڵەکانی پشکنین بڵاوکراونەتەوە. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی ئەلکێی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەلکێ شەهید بوون و وتی: "یادکردنەوەی هاوڕێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز هەموو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات." -
کەجەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی یادکردەوە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی یادکردەوە و بانگەوازی لە گەلی کورد، گەلان و هێزە ئازادیخوازەکان کرد لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر و ڕەگەزپەرستدا، تێکۆشانی هاوبەش فراوان بکەن. -
یەژا ستار بێریتان نورحەق چیا و ئاخین گاباری یادکردەوە
یەژا ستار فەرماندار بێریتان و ئاخینی بە پێزانینەوە یادکردەوە و ئەوەی دەستنیشانکرد بە بەسەرخستنی دۆزی ئازادی کوردستان و پێکهێنانی شۆڕشی ژن دڵسۆزی خۆیان بە هەردوو شەهیدی قارەمان و هەموو شەهیدە قارەمانانەکانی کوردستان بەجێدەگەیەنن. -
قەرەیلان: ئێمە بە ڕۆحی زیلانەوە تێکۆشان دەکەین
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە، یادی زەینەب کناجی (زیلان) کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکی فیدایی ئەنجامدا، بەڕێزەوە بە بیر هێنایەوە و وتی: "ئەمڕۆ لە ڕیزەکانماندا هێڵێ زیلان بوون بەهێزترە. ئەمڕۆ بەم ڕۆحیەتەوە تێدەکۆشین." -
تەرمی شەفیق ئەسەن بەخاکسپێردرا
تەرمی زیندانی نەخۆش شەفیق ئەسەن کە لە ئەسکیشەهیر لە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا، لە گوندی باشپنرای چنارێ بە خاکسپێردرا. -
شەهید هەڵمەت بە مەراسیمێکی شکۆدار بەبیر هێنرایەوە
بە مەڕاسیمێکی شکۆدار پێنجەمین ساڵیادی شەهید بوونی دیار غەریب "شەهید هەڵمەت"، بەدەستپێشخەری کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان لە مەزارگەی شەهیدان لە بناری قەندیل بە بیر هێنرایەوە. -
سوپاى تورک ٣٠٠ زرێپۆشى هێناوەتە هەرێمى کوردستان
ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکى لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووتەوە، لەماوەی١٠رۆژی رابردوودا سوپای تورک ٣٠٠ تانک و زرێپۆشی هێناوەتە ناو هەرێمی کوردستان. -
لە دهۆکەوە ١٣٠ بنەماڵەی دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
لە دهۆکەوە ١٣٠ بنەماڵەی دیکەی کۆچبەری شەنگالی گەڕانەوە بۆ شەنگال. -
تەڤگەری ئازادی: نابێت کوردستانیان و گەلانی عێراق بەرامبەر بە داگیرکەریی سوپای تورک بێدەنگ بن
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان داوای لەلایەنە فەرمیەکان و گەلانی عێراق و هەروەها کوردستانیان کرد کە بەرامبەر بە هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و خاوەن هەڵوێستی نیشتمانیی و ئەخلاقی بن. -
زیندانیەکی سیاسی کە پەشیمانبوونەوەی رەتکردەوە سەرلەنوێ رێگری لە ئازادبوونی کرا
ئازادکردنی زیندانی سیاسی ئادەم ئەر کە لە ژێر گوشاری دەربرینی پەشیمانیدایە، بۆ سێهەم جار دواخرا. -
گەریلا بێ وچان گورز دەوەشێنێت: ٨ داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند، کە لە چالاکییەکانی گەریلادا بۆ سڵاوکردن لە 'رۆژی گیانبازی'، لانیکەم ٨ داگیرکەر سزادراون. -
سوپای داگیرکەری تورک هەڵیکوتاوەتە سەر گوندێک و پشکنین بۆ ناسنامەی گوندنیشیان دەکات
سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورسی سەربازییەوە ڕۆشتوونەتە گوندی کانی ماسی و دەوربەری. هەروەها هەڵیناکوتاوەتە سەر گوندی کەست و پشکنین لە ناسنامەی گوندنشینان دەکەن. -
گەل لە دژی کۆمپانیا دابەشکردنی کارەبا وەستایەوە
لە دژی رۆڵی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا لە ئاگرکەوتنەوەکاندا، رێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد و رایانگەیاند، "ئەو کارەساتە دەریخست کە کورد لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی کێشەیە". -
تەرمی بەسری جین کە لە شەڕدا شەهیدببوو، بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە بەسری جین (بروسک کاتۆ) دوای هەفتەیەک رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. -
جەردەوانەکان دار دەبڕنەوە
جەردەوانەکان دارەکانی هەرێمی کۆماتی سەر بە ئەلکێ دەبڕنەوە. -
'کێ لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری کارەساتەکە دەکات؟'
ژنانی چنارە سەرەنجیان خستەسەر هەڵوێستی دەوڵەت لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە و پرسیاری "کێ لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری ڕوودانی ئەم کارساتە دەکاتیان" کرد. -
ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ٢٤٧ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و بە تۆمەتی ناڕەوا دادگایی دەکرێت
٢٤٧ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس، سلێمان ئەحمەد لەلایەن چەکدارانی پەدەکەوە بە فەرمانی میتی تورک تێدەپەڕێت، بڕیاریش وایە لە ٣٠ـی ئەم مانگەدا بە تۆمەتی ناڕەوا دادگایی بکرێت و پرۆسەکەش سەرنجی رای گشتیی ناوخۆیی و دەرەوەی لەسەرە.