کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'کێ لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری کارەساتەکە دەکات؟'
ژنانی چنارە سەرەنجیان خستەسەر هەڵوێستی دەوڵەت لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە و پرسیاری "کێ لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری ڕوودانی ئەم کارساتە دەکاتیان" کرد. -
ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ٢٤٧ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و بە تۆمەتی ناڕەوا دادگایی دەکرێت
٢٤٧ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس، سلێمان ئەحمەد لەلایەن چەکدارانی پەدەکەوە بە فەرمانی میتی تورک تێدەپەڕێت، بڕیاریش وایە لە ٣٠ـی ئەم مانگەدا بە تۆمەتی ناڕەوا دادگایی بکرێت و پرۆسەکەش سەرنجی رای گشتیی ناوخۆیی و دەرەوەی لەسەرە. -
ئێشکگری لە جولەمێرگ: گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە
لە چالاکی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ، گوترا: " گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە". -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دێرەلوکیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری دێرەلوکیان بۆردوومان کرد. -
کاتی هەڵبژاردنەکان لە باشووری کوردستان دیاریکرا
لە باشووری کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ٢٠ تشرینی یەکەم دیاریکرا. ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی دوو ساڵە هەڵبژاردن دوادەخرێت. -
لە ئامەد دیسانەوە ئاگر کەوتەوە
ڕاگەیاندرا لە دارستانی هەرێمی دەوکی سەر بەناوچەی چەرمووگی ئامەد بە هۆی محاویلەی کارەباوە جارێکی دیکە ئاگرکەوتووەتەوە. -
فەرماندە بێریتان نورحەق چیا شەهید بوو
هەپەگە ئاشکرایکرد کە ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گابار، بێریتان نورحەق چیا شەهید بووە و وتی: "لە هەر ساتێکی ژیانی شۆڕشگێڕانەییدا، بووە میلیتانێکی ئاپۆیی و کادرێکی بەرپرسیاری پەکەکە-پاژک." -
کەجەکە: پێویستە باشووری کوردستان و عێراق لە دژی داگیرکارییەکانی تورک بوەستنەوە
کەجەکە ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک خواستێتی باشووری کوردستان داگیر و دەستبەسەربکات، بانگەوازی لە کورد و گەلانی عێراق کرد لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بووەستنەوە و تێکۆشانی گەورە بکەن. -
'داگیرکەر لە بەرامبەر هەڵوێستی شکۆمەندانەی کوردان، تەنیا شکستی بۆ دەمێنێتەوە'
ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار باتوفا چەکدار رایگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بە تایبەتی بۆ سەر گۆڕەپانی مەتینا بەردەوامە و وتی، "داگیرکەر و خیانەتکار لە بەرامبەر هەڵوێستی شکۆمەندانەی کورد مەحکومن بە شکست و تێکچوون". -
تەرمی ٢ گەریلا کە لە ئلکێ شەهید بوون بە خاک سپێردران
تەرمی ٢ گەریلای هەپەگە سەفەر تەمەل و یڵماز سالا کە لە شەڕی هەفتەی ڕابردوودا لە ئلکێ شەهید بوون، لە شوێنی لەدایکبوونیان بە خاک سپێردران. -
لەسەر پێوەرەکانی ژنی ئازاددا سازشی نەدەکرد
شەڕڤانی ئازا و بوێری گەلی کورد، ئەسەر وارشین، بە هەڵوێستەکانی کە سازشی لەسەر پێوەرەکانی ژنی ئازاد و کەسایەتی بەرخۆدێڕ و تێکۆشەردا نەیدەکرد ناسرا بوو. -
بۆکان؛ بریندارێکی خۆپیشاندانەکان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ کە بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران چاوێکی لەدەستدابوو، لە لایەن دادگای بۆکانەوە سزای ٣١ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. -
پنار ساکیک تەکین: لە کارەساتەکاندا جیاکاری دەکرێت
هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی پنار ساکیک تەکین باسی لەوەکرد دوڵەت لە دوای ١٢ کاتژمێر دەستوەردانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردە و وتی: "کاتێک کارەساتەکە لە کورستاندا ڕوودەدات ئەوا دەوڵەت جیاکاری دەکات." -
تەرمی گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ لە مێردین بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ کە لە هەرێمی ماوا لە شەڕێکدا دژی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو، لە گوندی شێخ مەحمودی ناوچەی مەهسێرتی مێردین بەخاکسپێردرا. -
سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی بامەڕنی ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنێت
سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری بەرواری باڵا و ئامێدی لە باشووری کوردستان هێرشی داگیرکاری ئەنجام دەدات. لە هەرێمەکە بازگەی داناوە و ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنێت. -
ئیکۆلۆژیستەکانی هەرێمەکە: DEDAŞ هۆکاری ئاگرەکەیە
ئەو ئیکۆلۆژیستانەی سەردانی هەرێمی ئاگرەکەی نێوان چنار و شەمرەخیان کرد، تیشکیان خستەسەر سیاسەتی تاڵانکردنی سرووشت لەلایەن دەسەڵاتەوە و گوتیان "هۆکاری ئاگرەکە DEDAŞ بووە". -
چالاکی ئێشکگری لە جولەمێرگ دەستی پێ کرد
شاندێک لە هەڵبژێردراوانی دەم پارتی وان و ئاگری، ڕایانگەیاند دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگریان دەست پێ کردووە، تا کۆتایی هاتنی نادادییەکان درێژە بە چالاکی دەدەن. -
دەوڵەتی تورک داگیرکەری فراوانتر دەکات، بەغدا و هەولێریش تەنیا سەیری دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی سەربازەکانی لە باشووری کوردستان زیاتر کردووە، بە سەدان سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گواستووەتەوە، بەغدا و هەولێریش لەوە بێدەنگن. -
چالاکیەکانی سڵاوکردن لە رۆژی گیانبازی: ٥ داگیرکەران بەسزاگەیەندران
هێزەکانی یەژاستار بە ئامانجی سڵاوکردن لە ٣٠ حوزەیران رۆژی گیانبازی لە خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران. -
جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد پۆلیسیان کردە ئامانج و حەشارگەیەکی کامێرایان لەناوبرد
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند کە لە ناوچەی باغلەری ئامەد بە تەقەمەنی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج و لە گۆڕەپانی ئاپێ موسا حەشارگەیەکی کامێرای داگیرکەرانیان لەناوبردووە. -
دۆسیەی قەرەبوکردنەوەی ٨٦٨ قوربانی هێرشە داگیرکەرییەکان لە هەرێم روانەی بەغدا دەکرێت
تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی ئاشتیپارێزی CPT ی ئەمریکی دۆسیەی قەرەبووکردنەوە ٨٦٨ شەهید و برینداری هێرشە داگیرکەرییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێتە بەغدا. -
قەرەسوو: پێویستە گەلی کورد بە یەکڕیزی و پشتیوانییەوە برینەکانی ئاگر کەوتنەوەکە ساڕێژ بکەن
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دوای ئاگرکەوتنەوەکە کە لە ئامەد و مێردین ڕوویدا لێدوانێکی دا و داوای لە گەلی کورد کرد بە یەکڕیزی و پشتیوانییەوە برینەکانی کارەساتەکە ساڕێژ بکەن. -
پەیمان ڤیان: تەنیا خەڵک دەتوانن چارەنوسی ئەم رژێمە یەکلابکەنەوە
هاوسەرۆکی پەژاک، پەیمان ڤیان لە هەڵسەنگاندنێکدا لەبارەی دۆخی ئەم دواییەی ئێران و قەیرانە هەنووکەییەکان جەختی لەوەکردەوە، کە تاکە رێگەی یەکلاکردنەوەی چارەنوسی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و کولتوری گەڕانەوەیە بۆ ئیرادەی گەل. -
شەڕڤانی قارەمان و پێشەنگ: ڕزگار چاوڕەش
شەهید ڕزگار چاوڕەش کە بە گورزەکانی دوژمنی تێکشکاند، هەموو ئەرکەکانی وەک میلیتانێکی ئاپۆی جێبەجێدەکرد. -
'کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان خاوەنی یەک دووژمنی هاوبەشە'
شۆڕش خدر، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە وتی: "کورد لەهەر چوارپارچەی کوردستان خاوەنی یەک دوژمنی هاوبەشە، بۆیە دەبێت خاوەنی ستراتیژییەکی هاوبەشیش بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن".