کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دایکانی ئاشتی پەدەکە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
دایکانی ئاشتی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی پەدەکەیان شەرمەزار کرد. -
کەنەکە لەگەڵ کەسایەتیی و ڕۆشنبیرانی ڕاپەڕیندا کۆبووەوە
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە میانەی سەردانەکانیان لە باشوری کوردستان، لەگەڵ کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ڕاپەڕین کۆبوونەوە و سەبارەت بە مەترسییەکانی شەڕ لەدژی کوردان و پرسی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان، گفتوگۆیان کرد. -
هەپەگە: سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی باشووری کوردستان
هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک بۆ چوڵکردنی ناوچەکە هێرش دەکاتەسەر هاوڵاتیان و گوندەکان. -
هەپەگە یادی گەریلا پارتیزان سەمسوری بەرز راگرت
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، یادی گەریلا پارتیزان سەمسور (رەمەزان تۆپاڵ ئۆغڵو)ی بەرز راگرت، کە لە ١٥ی تشرینی دووەمدا لە زاپ شەهید بوو. -
دانیشتنی دادگای کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەى شەنیاشار دەستیپێکرد
دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەى کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەى شەنیاشار دەستیپێکرد، ئەو بنەماڵەیە لەلایەن پاسەوانان و خزمانی ئییراهیم یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا کۆمەڵکوژکران. -
پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی کەجەدە؛ بڕیاری زیندانیکردن بۆ ١٠١ کەس دەرکرا
داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە دژی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٠١ کەس دەرکرد و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و چالاکوانان و پارێزەران و رۆژنامەنووسان دەستگیرکراون. -
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئامەد رۆزا مەتینا سەرنووسەری ژن نیوزی دەستگیرکرد
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی رۆزا مەتینا سەرنووسەری ژن نیوز و دەستگیریان کرد. -
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە ئامەد ١٧ پارێزەر دەستگیرکران
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا بونیەمین شەکەر هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە - OHD) و ١٦ پارێزەری تری دەستگیرکرد. -
"شەڕ گەورەترین زیان بە کورد دەگەیەنێت"
دانیشتوانی باشووری کوردستان لە دژی سیاسەتەکانی پەدەکە، کە هێزی چەکداری بردووە بۆ گارە، هەڵوێستیان نیشان دا و رایانگەیاند، شەڕ گەورەترین زیان بە کورد دەگەیەنێت. -
هاووڵاتیی کورد ئەحمەد سۆفی بە تەمەنترین مرۆڤی جیهان کۆچی دوایی کرد
هاووڵاتیی کورد ئەحمەد سۆفی لە تەمەنی ١٣٨ ساڵیدا لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد، کە بە تەمەنترین مرۆڤی جیهان دەناسرێت. -
قەڵادزێ: گەنجانی وڵاتپارێز لە دژی گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە ستاندیان دانا
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە دژی گێرەشێوێنی و هەوڵە شەڕخوازیەکانی پەدەکە ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا و بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە. -
سلێمانی: ژنانی تێکۆشەر لەسەر دیوارەکانی شار وێنەی ژنانی شەهیدیان نەخشاند
ژنانی گەنجی تێکۆشەر وێنەی ئەو ژنە شەهیدە پێشەنگانەیان لەسەر دیوارەکان نەخشاند کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورک و بەدەستی پیاوانەوە شەهید بوون. -
پاسدارانی ئێران ٢ کوڵبەری تری کوردیان کوشت
سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لەسەر سنووری شنۆ دەستڕێژی گولەی کردە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا و لە ئەنجامدا ٢ کوڵبەری کورد کوژران. -
لە مەتینا و حەفتانین جموجوڵی هاوبەشی پەدەکە و دەوڵەتی تورک هەیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بنکە و بارەگاکانی خۆی لە کانی ماسی هێزە سەربازیەکانی خۆی زیاد دەکات، بە تایبەتی لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردووەوە هێزێکی زۆری سەربازی بە رێگەی هەلیکۆپتەر رەوانەی ئەو بنکەو بارەگایانە کردووە. -
کانی ماسی: سوپای تورک کەسێکی مەدەنیی بریندار کرد، هێزی سەربازی رەوانەی ناوچەکە دەکات
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بیکداویدای ناوچەی کانی ماسیان بوردومانمان کرد و لە ئەنجامدا کەسێکی مەدەنی بریندار بوو.هاوکات سوپای تورک دەستی بە رەوانەکردنی هێزی سەربازی کردووە بۆ ناوچەکە. -
لە شەنگال جموجوڵی فڕۆکەی کەشف زیادی کردووە
لە ئاسمانی شەنگال و دەوروبەری جموجوڵی فڕۆکەی کەشف زیادی کردووە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دینارتێیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی دینارێتییان لە قەزای ئاکرێ بۆردومانکرد. -
کەنەکە و یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان "کۆنفرانسی راوێژ بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی" بەڕێوەدەبەن
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان "کۆنفرانسی راوێژ بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی" بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بە دیالۆگ نەک شەڕ، بەڕێوەدەبەن. -
گەنجانی باشوور بە دروشمی 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' چالاکیان ئەنجامدا
تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی لە رانیە و هەرێمی راپەرین پانکارتی ئاڵای پەکەکەیان لە زۆر شێن هەڵواسی کە لەسەریان 'پەکەکە گەلە و گەلیش لێرەیە' نووسرابوو. -
گەنجانی بناری قەندیل: پێویستە پەدەکە خۆی لە خزمەتکردنی دەوڵەتی تورک بپارێزێت
گەنجانی بناری قەندیل، لە گردبوونەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕ لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا بەرپا بکات، بۆیە داوایان لە پەدەکە کرد، کە خۆی لە خزمەت کردن بە پیلانەکانی دەوڵەتی تورک بپارێزیت. -
کەنەکە پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی فرسەت سۆفی کرد
ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی باشووری کوردستان کرد. -
گەنجان لە کەرکوک و هەلەبجە چالاکیان ئەنجامدا
تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی ڕێپیوانی ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە کەرکوک ستاندیان کردەوە و بڵاوکردوەیان بڵاوکردەوە، هەروەها لە هەلەبجەش پانکارت هەڵواسران. -
لە زیندانی پاتنۆسی مووش زیندانیان بە کۆمەڵ بە ئاوی سارد ئەشکەنجە دەدرێن
یەعقوب تورگوت لە زیندانی پیتی (ل)ی ناوچەی پاتنۆسی مووش رایگەیاند، ناچار دەکرێن کە بە ئاوی سارد خۆیان بشوون و ئاوی خواردنەوەشیان پیسە. -
لهسهر ڕێكکهوتنی ٥٠ ساڵه لەگەڵ تورکیا ٣٢ پهرلهمانتار داوای بانگهێشتی حکومەت دەکەن
لهسهر ڕێكکهوتنی ٥٠ ساڵەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەوڵەتی تورک، لەبارەی نەوتی هەرێمەوە، ٣٢ پهرلهمانتاری هەرێمی کوردستان داوای بانگهێشتکردنی حکومەت دەکەن بۆ پەرلەمان و داوای ئاشكراكردنی ناوهڕۆكهكهی دهكهن. -
لە دەرسیم لەدژی ١٥ ژنە چالاکوان دەست بە لێپرسینەوە کرا
داواکاری کۆماری تورک لە دەرسیم لێپرسینەوەی لەدژی ١٥ ئەندامی پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم دەستپێکرد کە دەستدرێژی و توندوتیژی سەر ژنانیان شەرمەزار کردبوو.