کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کاڵکان: گەریلاکانی کوردستان سەرەتا لە لوبنان – فەڵەستینەوە بۆ وڵات گەڕانەوە - ١ -
دوران کاڵکان: گەریلاکان کە بە هزری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بە ئەزموونی سەربازیەوە لە گۆڕەپانی لوبنان – فەڵەستین پەروەردەکران، بۆ کوردستان گەڕانەوە. گەڕانەوە بۆ وڵات دوای ئەیلولی ١٩٨٢ دەستیپێکرد و ئەوەش وەک تێگەیشتنێکە بۆ بۆتان. -
کەرکوک، بە مەراسیمێکی شکۆدار هونەرمەند (سابیر کوردستانی) بەخاك سپێردرا
دوێنێ هونەرمەندی گەورەی کورد سابیر کوردستانی بە ڕێوڕەسمێک لە گۆرستانی ڕەحیماوا لە کەرکوک بەخاك سپێردرا. -
ڕۆناکی چاوی هەموو مرۆڤایەتی
لە چوار پارچەی کوردستان، کورد جەژنی ژیانەوە ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەن. جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد پیرۆز بێت. بەڕێزەوە یادی فەرماندە ماحسون کۆرکماز (عەگید) و هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەینەوە کە ڕۆڵیان لە ژیانەوەدا هەیە. -
تەرمی حەسەن کۆرهان گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەحمەد کۆرهان گەریلای هەپەگە کە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی دێرکی میردین شەهید ببوو، دوای ٨ مانگ لە ئاشکرابوونی پشکنینی دی ئێن ئەی لە قۆسەر بەخاکسپێردرا. -
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا هاتە دەنگ
حەسەن ئەلکەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق لەسەر هێرشەکانی ئەمرۆی دەوڵەتی تورکیا هاتە دەنگ و داوایەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد. -
کەرکوک، سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەمیرە حەمەدئەمین، رەژاک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد
لە کەرکوک لە دژی دەستگیرکردنی سەمیرە حەمەدئەمین، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست و تیدا داوای ئازادکردنی سەمیرەیان کرد. -
لە حەفتانینەوە تا دەگاتە دەرسیم هێزی گەریلا چالاکی ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە/یەژا-ستار لە جۆلەمێرگ و دەرسیم و ئاگری چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی کۆی ئەو چالاکیانەدا پشتڕاست کرایەوە کە ٧ سەربازی سوپای تورک سزا دراون. -
سوپای تورک ئۆتۆمبیلێکی پاسەوانی سنوری عێراقیان بوردومان کرد، دوو فەرماندەی سوپا کوژراون –نوێ کرایەوە-
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری کێلاشینی سەر بە برادۆست ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقیان بوردومان کرد و لە ئەنجامدا دوو فەرماندەی باڵای پاسەوانی سنووری عیڕاق کوژراون. -
لە وان کەلتور و هونەری کوردی قەدەغەیە
بەهۆی قەدەغەکردنی چالاکی و بەرنامەکان لە لایەن پارێزگاری داگیرکەری تورک، چوار ساڵە لە وان هیچ بەرنامەیەکی کەلتوری و هونەری پێشكەش نەکراوە. -
فڕۆکەکانی تورک دەوروبەری گوندی ‘یەکمەلێ’ـیان بۆردوومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەوروبەری گوندی ‘یەکمەلێ’ـیان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد. -
تیمەکانی تۆڵە لە پاسەوان و تریاکفڕۆشەکانیاندا
تیمەکانی تۆڵەی شەهید ئیسلام گەڤەری یەپەسە ڕایگەیاند، لە گەڤەری جۆلەمیرگ بە مۆلۆتۆف لە پاسەوان و تریاکفرۆشەکانیانداوە. -
ئامانجی سەردانی وەزیری بەرگری تورک بۆ باشووری کوردستان چییە؟
بریارە خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورک سەردانی بەغدا و هەولێر و بکات و لەتوورەکەکەیدا پلانی هاوکاری دژی تەڤگەری ئازادی کورد و گەلی کورد هەیە. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە هاتای شەهید بوو
هەگەپە ناسنامەی گەریلایەتی ئاشکرا کرد کە لە مانگی تەموزدا لە هاتای شەهید بوو و ڕایگەیاند، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان تێکۆشانی ئازادی بە تەئکیدی سەردەکەوێت. -
گەریلا بەرواری: بەرخۆدانی ئێمە لەدژی داگیرکەری بەهێزتر دەبێت
قەندیل بەرواری گەریلای هەپەگە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلا لە حەفتانین کرد و وتی،"بە ئیرادەی خۆمان، بە تاکتیکی خۆمان بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەهێزتر دەکەین. گەریلا بە چالاکیەکانی 'هەرێمی ئارام' تێکدەدات." -
ئازادی لە ساتێکی بچووکدا شاراوەیە
جوانا و ئەڤریم دوو گەریلان کە لە جەنگی حەفتانیندا شەڕ دەکەن و متمانەیان بە سەرکەوتن هەیە. دەبێت ئازادی لە ساتێکدا خۆی شاردبێتەوە، لە پێکەنینی هەردوو گەریلاکەدا، متمانەبوون لە سەرکەوتندا دیارە. -
پەکەکە: ١٥ی تەباخ هێڵێکى بەرخودانی لە بن نەهاتووی ئافراندووە
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، بەرخودانی گەریلا لە 'گولـلەی یەکەمەوە' تاوەکو 'جەنگی حەفتانین' بە قارەمانی بەردەوامە و رزگاریی بندەستان و ئومێدی سەرکەوتنە. -
کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان: سی پی تی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ ناکات
كۆمیتهی ئازادی بۆ ئۆجالان لە باشووری كوردستان لەبارەى راپۆرتەکەی سی پی تی لەسەر گۆشەگیریی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
سەربازانی تورک ئاگریان لە دارستانەکانی شاخی گابار بەردا
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکانی نێوان گوندی بانا و شارۆچکەی فندک لە بناری شاخی گاباری سەر بە شاری شرنەخ. -
ژنانی شەنگال لە دژی گۆشەگیری بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی CPT کرد: ئەرکی خۆت جێبەجێ بکە
وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئیزدی و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی CPT کرد و داواشیان لێکرد لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. -
یەرەکە: لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگ نابین
یەرەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ئاماژەدان بە دوو هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر ناوچەی شارپاژێر، شەهیدبوونی حەوت گەریلا و دوو گەنجی وڵاتپارێزی باشوری کوردستانی ڕاگەیاندووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە لەو هێرشانەدا دەستی سیخوڕی ناوخۆیی هەیە. -
سەربازانی تورک ئاگریان لە چیای جوودی بەردا
سوپای داگیرکەری تورک ئاگریان لە دارستانەکانی چیای جوودی شرنەخ بەردا. -
یەکەکانی تۆڵە: لە ئامەد پاسەوانێکى سوپای تورک سزا درا
یەکەکانی تۆڵەی شەهید نومان ئامەد رایانگەیاند، لە ئامەد پاسەوانێکى سوپای فاشیستیی تورکیان سزا داوە. -
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورک گوندی ئەولەهەی حەفتانین بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئەولەهە لە حەفتانین بۆردومان دەکەن. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار لە حەفتانین بڵاوکردەوە؛ ٩ سەرباز سزادران
گەریلا تیڤی ڤیدیۆ و دیمەنی چالاکییەکی هێزەکانى یەژاستاری لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە حەفتانینی هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٩ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزا دران و ٦ سەربازی تریش بریندار بوون. -
ئاسایشی پەدەکە ژنە چالاکوانێکى دەستگیرکرد
ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شاری هەولێر ژنە چالاکوانێکى دەستگیرکرد.