کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە کەرکووک بە بەشداری ٤٨ کۆمپانیا پێشانگەی نێودەوڵەتی نەوت و وزە کرایەوە
لە شاری کەرکووک بە بەشداری ٤٨ کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی پێشانگەی نەوت وگاز و وزە کرایەوە. -
سۆزدار ئاڤێستا: دەوڵەت جارێکیتر بڕیاری نکۆڵیکردن و لەناوبردنی داوە – ١ -
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە رایگەیاند، کێشە کورد تەنها لە ئیمراڵی چارەسەر دەکرێت. راشیگەیاند، عەقڵییەتى دەوڵەت لە دژی کورد جارێکیتر بڕیاری نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوەى داوەتەوە. -
هەپەگە: لە مێردین لە چالاکی گەریلادا ۲ ئەندامی هەواڵگری تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی باگۆکی پارێزگای مێردین لە چالاکی گەریلاکانی یەژاستاردا ۲ ئەندامی هەواڵگری تورکیا کوژران و لە وان شەڕی دژوار ڕوویداوە و هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش بۆردومان کراوە. -
لە ئێشکگری دیموکراسی لە ئامەد سڵاو لە بەرخۆدانی گەل کرا
پەرلمانتاری هەدەپە تولای حاتەم ئۆغلاری لەچالاکی ئێشکگری دیموکراسیدا بەشداری کرد و وتی، " کاتێک کە فاشیزمی ئاکەپە لە ئەوپەڕی بەهێزیدا بوو گەل پاشەکشێ-یان نەکرد. لێرەدا، لەوشوێنەی کە بەرخۆدان بەردەوامە سڵاولە گەلی بەرخۆدێردەکەم." -
لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەریلادا ۱٥ سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران
لە خواکورک، مێردین و هەفتانین لە چەندین چالاکی گەریلاکانی (هەپەگە/یەژاستار)دا، گورزی قورس لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا دراوە و لانی کەم ۱٥ سەرباز کوژران و لە وان-یش شەڕی دژوار قەوماوە. -
سوپای تورکی داگیرکەر دارستانەکانى ئۆمەریانی مێردین دەسوتێنێت
ئەو ئاگرەی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بەردرایە دارستانەکانى ناوچەى ئۆمەریانى مێردین، بەردەوامە و تا دێت تەشەنە دەسەنێت. -
'گیانفیدایی فەلسەفەی ژیانێکی بێ سرەوتنە'
گەریلای یەژا ستار گۆکسون فورات (حەسرەت بۆرتا) ساڵی ٢٠١٨ شەهید بوو. دەیگوت: "گیانفیدایی فەلسەفەی ژیانێکی بێ سرەوتنە". -
بڕیارێکی حکومەتی هەرێم بەشێک لە هاوڵاتیانی تووشی کێشە کردوە
هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دەرەوەی وڵات هاوردەی هەرێم دەکرێن تابلۆیان پێ نەدات، بە بیانووی ئەوەی گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە هیچ هەل و مەرجێکی سەلامەتیان تێدا نییە. ئەم بڕیارەش لەلایەن هاووڵاتیان و بازرگانەکانەوە باس وخواسێکی زۆری لێکەوتەوە. -
قەرەسوو: نیشتەجێکردنی پەنابەرانی ناخۆجێى داگیرکەرییە
قەرەسوور رایگەیاند "دەوڵەتى تورک بە پێداگرییەوە دەیەوێت سیستمی ئازاد و دیموکراتیکی باکووری سوریا لە ناو ببات. تاکە کاریش لە دژی ئەوە خۆئامادە کردنە بۆ شەڕێکى درێژخایەن تاوەکو باکووری سوریا بۆ تورکیا بکرێتە زەلکاو". -
دوو گوندە پێشەنگەکەى یەکەم راپەڕینەکانى باکووری کوردستان
ئەو چەخماخەیەى لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٨دا لە گوندی مەلێ و دواتر لە ساڵی ١٩٨٩دا لە گرێ چۆلێ هەڵگیرسا لە ناوگەلدا وەرچەرخا بۆ بەرخۆدان و راپەڕین. بە دەستپێکردنى ئەو راپەڕینەش سیاسەتى قانوونی و فەرمیی وەرچەرخاند بۆ دروستکردنی حیزب. -
بەرخۆدانى دایکانى ئاشتیى مەخمور لە ٢٣هەمین رۆژدایە
دایکانی ئاشتیى مەخمور بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی مەخمور ماوەى ٢٣ رۆژە لە خاڵی پشکنینی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە چالاکیى دانیشتندان. -
هەپەگە: لە جەنگی هەفتانین دا ۳ سەربازی تورکیا کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەڵمەتی جەنگی هەفتانین دا لە چالاکی گەریلاکانیان و ژنە گەریلاکانی یەژائا ستار دا ۳ سەربازی داگیرکەری تورکیا کوژران و دوژمن چەندین ناوچەی بۆردومان و تۆپباران کردوە. -
بەرخۆدانی دایکانی ئاشتیی مەخمور لە رۆژی ٢٢هەمدایە
چالاکیی دایکانی ئاشتیی مەخمور لە دژی گەمارۆی سەر مەخمور لەبەردەم بازگەی ئاسایشی پەدەکە ماوەی ٢٢ رۆژە بەردەوامە. -
گەنجانى شۆڕشگێڕ لە دژی داگیرکەری لە چەمچەماڵ دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی
گەنجانى شۆڕشگێڕی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان لە شاری چەمچەماڵ دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی. -
فەلسەفەی ئۆجالان چارەسەرییە بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبەڕوی قەیرانێکی جدی بووەتەوە هەر لە قەیرانی ئابووری، ئایینی، سیاسی و سەربازی و دەوڵەتانی ناوچەکەش لە پڕۆژەی چارەسەری بێ چارە ماونەتەوە، بەردەوام ناوچەکە لە قەیراندایە و ئاڵۆزییەکانی نێوان زلهێزەکانیش لە ناوچەکە کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە. -
کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی سەربازانی ڕژیمی تورک کوژرا
بە پێ زانیارییەکان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەرمانان/٢٠ی ئەیلوول کۆڵبەریکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەدەستی هێزەکانی رژیمی تورکیا کوژرا. -
لە هەڵمەتێکی نەمام چاندندا لە کەرکووک زیاتر لە ١١ هەزار نەمام چێندرا
لەشاری کەرکووک هەڵمەتێکی نەمام چاندن دەستیپێکرد زیاتر لە ١١ هەزار نەمام لە ٣٦گەرەک و ٦ شارەدیێ و شارۆچکەی شارەکە دەچێندرێت. -
هەپەگە: لەجولەمێرگ ٥سەربازی سوپای تورک کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ٣چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە جولەمێرگ بەلانی کەم ٥سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون. -
گەمارۆی پەدەکە بۆ سەر مەخمور ماوەی ٦٦ رۆژە بەردەوامە
خەڵکی مەخمور ماوەى ٦٦ رۆژە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە گەمارۆدراون. هاوکات بەرخۆدانى دایکانی مەخمور لە دژی گەمارۆکە ماوەى ٢١ رۆژە بەردەوامی هەیە. -
خەڵاتی پێشبڕکێی کتێب خوێندنەوە بەخشرایە کۆمەڵێک لە کچان و کوڕانی کەرکوک
لە شاری کەرکوک ١٤ کچ و کوڕی شارەکە خەڵات کران لە پێشبرکێیەکی کتێب خوێندنەوەدا. -
دایکە فاتمەی تەمەن ٥٦ ساڵان بە کۆکردنەوەی بەروبووم خۆی بۆ زستان ئامادە دەکات
دایکە فاتمەی تەمەن ٥٦ ساڵان دانیشتووی گوندی ئاشقوڵکانی بناری قەندیلە، وێڕای ئەوەی باری تەندروستیی باش نییە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەروبومی سروشتی لەوانەش سماقە. هەروەها سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ وەرزی زستان. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیى دژ بە کۆنتراکانی لە بازید بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکیى گەریلاکانی یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار - YJA-STAR) لە دژی کۆنترا (چەکداری دژ بە گەریلا) لە ناوچەى بازیدی ئاگری بڵاوکردەوە، کە لەو چالاکییەدا ٦ کۆنترا کوژراون. -
هەپەگە یادی ٤گەریلایای کردەوە کە لە هەفتانێن شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی ٤گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگی تەباخدا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکدا شەهید ببوون. دوو گەریلا خەڵکی شاری ماکۆ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. -
لە خواکورک شەڕ ڕوویدا و چەندین سەربازی تورک کوژران
ڕاگەیاندرا کە لە ناوچەی خواکورک-ی باشووری کوردستان، لە نێوان گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) و سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ هاتە ئاروە. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران و چەندین سەربازی تریش برینداربوون. -
لە کەرکوک دەربارەی دامەزراندنی ژنان لە هێزە ئەمنییەکاندا گفتوگۆیەکی کراوە سازکرا
لە شاری کەرکووک گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا دەربارەی پێویستی بەشداری ژنان لە هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکووکدا.