کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
«بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و عەفرین، گۆشەگیریی ئیمرالی و هێرشی سەر عەفرین تێكده‌شكێنێت»
كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی کەجەکە، ڕایگەیاند: بەرخۆدانی ئیمڕاڵی و بەرخۆدانی ئێستای عەفرین، شکستی بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات هێناوە. -
بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک بەفەرمی کرایەوە
بەشێوەیەکی فەرمیی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری کەرکوک کرایەوە. -
هەپەگە؛ بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ ئوزگور دەکەینەوە
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، بە ڕاگەیەنراوێک، " کەماڵ ئاکیۆل" ناسراو بە 'ئوزگور کاراکوچان' کە لە ٤ی ئەیلول/١٣ی خەرمانان٢٠١٧ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیاوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید ببوو، بە ڕێزەوە وەبیر دێنێتەوە. -
سلێمانی ;تەندروستکاران ڕێپێوانێکیان بو پشتیوانیی عەفرین ئەنجامدا
گروپی کۆدەنگیی تەندروستکارانی ناڕازیی، بۆ پشتیوانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە پێویستە جیھان لە دژی ئەو تاوانە بیتە دەنگ. -
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر: عه‌فرین سه‌ركه‌وێت، كه‌ركووكیش سه‌رده‌كه‌وێت
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر عه‌فرین سه‌ركه‌وێت، كه‌ركووك و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت. وتیشی ئه‌گه‌ر عه‌فرین شكست بێنێت، له‌گه‌ڵ كوردان هه‌موو گه‌لان شكست دێنن. -
قه‌ره‌یلان: ئەردۆغان و قاعیدە، شکستیان هێناوه
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند؛ ئاکەپە، بە سه‌ركردایه‌تیی ئەردۆغان و ڕاگەیاندنەکانی تورکیا، هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی شکستەکانیان بشارنەوە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە ئەردۆغان و هێزەکانی قاعیدە شکستیان هێناوه. -
کەمێک پێش ئێستا تەقە لە ماڵی مەلا سامان سەنگاوی کرا
درەنگانی ئەمشەو لەشاری سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی "مەلا سامان سەنگاوی" مامۆستای ئایینی کرا. -
خانه‌قین؛ له هێرشێكی چه‌كداریدا ٧ كه‌س كوژران
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا له شاری خانه‌قینی باشووری كوردستان، ٧ كه‌س كوژران و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون. -
سلێمانی؛ له‌سێداره‌دانی لاوانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات شه‌رمه‌زار كرا
دەستەی داکۆکیکردن لە گیراوانی سیاسیی له باشووری كوردستان، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەسێدارەدانی لاوانی کوردی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەرمەزار کرد. -
دیلەک ئۆجالان: لە عەفرین ڕوانگه‌ی ئۆجالان سەردەکەوێ
دیلەک ئۆجالان، په‌رله‌مانتاری پارتیی دێموکراتیی گەلان -هەدەپە ڕایگەیاند ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گەلانی هەرێمەکە گرێدراوی یەکترین. وتیشی له عه‌فرین ڕوانگه‌ی ئۆجالان به‌سه‌ر هێرشی داگیركه‌راندا سه‌رده‌كه‌وێ. -
هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند؛ ڕۆژی ٦ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆڵه‌مێرگ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
گه‌لی هه‌ولێر بۆ پشتیوانیی عه‌فرین دێته‌وه سه‌ر شه‌قام
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان چالاكییه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانیی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت. -
هێرشكرایه سه‌ر یاریزانانی یانەی سەردار-ی شاری بۆکان
لە شاری بۆکان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌ك، هێرش کرایە سەر یاریزانانی یانەی سەردار-ی شاره‌كه. -
گه‌لی بۆکان، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ده‌ربڕی
گه‌لی بۆكان جارێكی دیكه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گه‌لی عه‌فرین ده‌ربڕی. -
دوو كۆڵبه‌ر له هه‌ورامان و ئوورمییه هه‌ڵدێران؛ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا
دوو کۆڵبەری کورد لە بهرزانییهكانی هەورامان و ئوورمییه هەڵدێران. یه‌كێكیان گیانی لەدەست دا و ئەوەی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوو. -
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له جۆڵه‌مێرگ
گه‌ریلا تی ڤی، دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆڵه‌مێرگی باكووری كوردستان ئه‌نجام درابوو. به‌هۆی ئه‌و چالاكییه لانی كه‌م ١٠ سه‌رباز كوژران و ٥ی دیكه‌ش برینداربوون. -
تەڤگەری ئازادی: به‌رخۆدانى عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری «تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان» بۆ پشتیوانی کردن له بەرخۆدانی عەفرین و ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییانی سیڤیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە. -
دەس بەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لەکرماشان
دوابەدوای ناڕەزاییەکانی ئەم دوایانە لە ئێران ڕۆژی ۲۵‌ی بەفرانباری/١٥ کانونی یەکەم، هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڕەکی شارۆچکەی مامۆستایانی کرماشان هێرشیان کردنەسەر ماڵی خوێندکارێکی کورد بەناونیشانی”عومران پیرمورادی" ودەسبەسەریان کرد -
هاوسەرۆکی هەدەپەـ ی مێرسین دەس بەسەرکرا
فاتمەگوڵ دەمیرتاگ، هاوسەرۆکی لقی مێرسینی هەدەپە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەس بەسەرکرا. -
بڕینەوەی ٥۰ ساڵ زیندان بۆ ۷کەس لەدەسبەسەرکراوان لە ڕۆژهەڵات
لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شارەکانی ورمێ و سنە بۆ ۷ کەس لە دەس بەسەر کراوانی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایەیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی (هاوکاری پارتە کوردستانیەکان) بە کۆی گشتی سزای ۵۰ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. -
ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچولە ٦۰گوندی ئامەد
بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکوری کوردستان، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای ئامەدەوە لە ٦۰ گوندی ئەوناوچە قەدەغەی هاتووچو ڕاگەێندراوە -
«ته‌ڤگه‌ری ئازادی، به‌ره‌ی دێمۆكراسیی گه‌ل و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ» پێكه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
بڕیاره له مانگی ئایار\گوڵانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچن. هه‌ریه‌كه له ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌ره‌ی دێمۆكراسیی گه‌ل و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به لیستی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن. -
له نامه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگه‌ی دادی ئێران، داوا ده‌كرێت سزای له‌سێدارەدانی ٢ لاوی كورد هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه
لە نامەیەکدا بۆ سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگه‌ی دادی ئێران، داوا ده‌كرێت سزای له‌سێدارەدانی هه‌ردوو لاوی كورد ڕامین حوسێن پەناهی و هیدایەت عه‌بدوڵاپوور هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. -
عه‌فرین له‌نێوان پشتگیری و دژایه‌تی دا
هێرشه‌كانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەوامە. بەهۆی ئه‌و هێرشانەوە تا ئێستا بە سەدان هاوڵاتیی سیڤیل کوژراو و بریندار بوون. کاردانەوەکان له به‌رانبه‌ر ئەو هێرشانە ڕۆژ به ڕۆژ بەرفره‌وانتر ده‌بن. -
بانگەوازی دەستپێشخەریی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ بۆ پشتیوانیی عەفرین دەڕژێینە مه‌یدانه‌كان
دەستپێشخەری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوا له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات بۆ پشتیوانیی عه‌فرین بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.