جڤاك
دوایین ھەواڵ
-
ئەردۆغان و دوژمنانی ژینگە نە ڤیەنا شەرمەزار کران
لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا لە دژی بەکارهێنانی سوتەمەنی بەبەردبوو و هەروەها داگیرکاری و تاڵانکاری ژینگە چالاکییەک سازکرا. لە چالاکییەکەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێرشە کیمیاییەکانی شەرمەزار کران. -
لە کەرکوک بەهۆی لافاوەوە دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە کەرکوک بە هۆی لافاوەوە خانوویەک رووخا‌و، لە رووداوەکەدا دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. -
نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون خوێندنی سریانی بەرەو لەناوچوون دەبات
زمان و خوێندنی سریانی لە عێراق مەترسی لەناوچوونی لەسەرە. تەنیا لە زانكۆی بەغدا و زانكۆی سەڵاحەدین بەشی زمانی سریانی هەیە. -
کەنەکە: رۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز بێت
کۆمییسیۆنی زمان، کلتور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: داوادەکەین کە لە بەرزترین ئاستدا پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بکرێت
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە رایگەیاند، "رۆژی ئەوەیە کە لە بەرزترین ئاستدا پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بکرێت. بە بێ ئەوەی هیج هیوا و چاوەڕوانییەکمان لە رژێمی فاشیست هەبێت، پشتیوانی کۆمەڵایەتی گەورە دەکەین". -
بوومەلەرزەیەک پاڕێزگای کرماشانی هەژاند
لە شارۆچکەی قەسری شیرینی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار کەس برینداربوون. -
لە دێرسیم قڕکردنی ئاژەڵە کێوییەکان شەرمەزار کرا
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی لە دێرسیم رایگەیاند لە سەر ناوی "راوکردن" ئاژەڵە کێویەکان دەکوژرێن و قرکردنی ئاژەڵە کێوییەکانیان شەرماز کرد. -
کەرکوک، لەژێر ناونێشانی (بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە ژینگە) سیمینارێک سازکرا
ڕێکخراوی ژیلەمۆ بۆ پاراستنی کلتور و ژینگە، هەستا بە پێشکەش کردنی سیمینارێک بۆ باسکردنی بەرپرسیارێتی مرۆڤ لە بەرامبەر ژینگە. -
دوو دەستگیران لە تاران بە تۆمەتی سەماکردن سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا
دادگای ئێران بە پاساوی ئەوەی لەبەردەم برجی ئازادی لە تاران سەمایان کردووە، سزای دە ساڵ زیندانیی بەسەر دوو دەستگیراندا سەپاند. -
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: رێگەنادەین کە ژینگەکەمان تاڵان بکرێت
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە سەرنجی راکێشا بۆ سەر باخچەکانی هەوسەلێ کە لە ژێرمەترسی لەناوچووندان و داوای لە لایەنە دژە جەنگ و ژینگەپارێزەکان کرد کە دژی ئەو تاڵانکارییە لە کوردستان بوەستنەوە. -
قەیران و بەفر مەترسی بۆ سەر ئاژەڵداری دروست کردووە
قەیرانی ئابووری لە تورکیا کاریگەری قورسی لەسەر ئاژەڵداری دروست کردووە. هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئالیک و کا، بارینی بەفر مەترسی بۆ سەر ئاژەڵداران دروست کردووە. -
لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە خێرایی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان دوو هێندە بووە
بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێ لە بارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاتێک گەرما هەڵدەکشێت ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریاکانیش زیاتر دەبێت. بەپێی وتەی پسپۆڕان ئەو حاڵەتە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەرملیۆنان کەس لە دانیشتوانی کەناری زەریاکان. -
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئاژەڵداری بەرەو لەناوچوون بردووە
بەهۆی سیاسەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە وان لە بواری ئاژەڵداریدا، گرفت دروست بووە. تاڕادەیەک کاری ئاژەڵداری لە شارەکە کۆتایی هاتووە و ئاژەڵدارەکان ناچارن زۆربەی کاتەکانیان بە بەتاڵی تێپەڕێنن. -
له چه‌ولیك دارستانه‌كان قڕ ده‌كرێن
به پڕۆژه‌ی رانت و به‌رتیلی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له چه‌ولیك دارستانه‌كانی قڕده‌كرێت. له گوندی لچكێی كانیڕهشی چه‌ولیك پێنج مانگه كه دار ده‌بڕدرێنه‌وه. -
شاره‌وانی چه‌ولیكی ئاكه‌په‌یی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه
شاره‌وانی چه‌ولیكی ئاكه‌په‌یی له هه‌ندێك گوندی سه‌ر به ناوه‌ندی شاره‌كه له ساڵی ٢٠١٣ به بانگه‌شه‌ی "به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی دۆستی ژینگه" پڕۆژه‌یه‌كی خسته‌بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. به‌ڵام پڕۆژه‌كه هۆكاری نه‌خۆشی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژینگه. -
گۆلی ورمێ: قوربانی تاڵانکاری
لەئەنجامی سیاسەتی تاڵانکاریی دەوڵەتی ئێران گۆلی ورمێ رووبەڕووی وشکبوونی تەواوەتییە. -
هاوین سه‌ماوه‌ر و زستانیش زۆپا
مه‌ولان تهكچه كه ٢٢ ساڵه له جۆله‌مێرگ زۆپا چاكده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆپا به‌ش ناكات، له هاوینیشدا سه‌ماوه‌ر و مه‌نقه‌ڵ چاكده‌كاته‌وه. -
له فه‌ره‌نسا ریكلامی وزه‌ی به به‌ردبوو قه‌ده‌غه‌كرا
له فه‌ره‌نسا له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ریكلامی وزه‌ی به به‌ردبوو له كۆمپانیاكان قه‌ده‌غه‌كرا. -
زاپ به خۆڵ و خاشاك ژه‌هراوی ده‌كرێت
شاره‌وانی جۆله‌مێرگ كه له‌لایه‌ن قه‌یومه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه هه‌موو پاشماوه‌كانی شاره‌كه له دۆڵی زاپ فڕێ ده‌دات. ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ی له قه‌راغی ئاوی زاپ فڕێ ده‌درێت، هه‌م دۆڵه‌كه و هه‌م ئاوی زاپ ژه‌هراوی ده‌كات. -
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان: له‌باره‌ی قڕكردنی داره‌كان لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێده‌كرێت
وته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌زاق خه‌یلان له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار و تاڵانكردنی ژینگه‌وه وتی، "ئه‌وانه‌ی دار ده‌بڕنه‌وه پێویسته سزا بدرێن". -
نەتەوە یەكگرتووەكان: لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە ئێران ١٠٥ کەس لەسێدارە دراون
سكرێتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند؛ پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی ئەتینكی و قەومی و مەزهەبیەكان بە بەردەوامی بۆ بەدەستهێنانی داواكارییە رەواكانیان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج. -
كۆچی ماسی باڵنده‌ی وان ده‌ستیپێكرد
ملیۆنان ماسی وان بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه و گه‌راكانیان له چه‌مه‌كان دابنێن له گۆلی وانه‌وه كه ئاوه‌كه‌ی گازی هه‌یه، ده‌ست به كۆچه په‌رجو ئاساكهیان ده‌كه‌ن. -
میوەی چیا؛ ڕێواس
لە دێرسیم کاتی ڕێواسە. ڕێواس بە تامە ترشە خۆشەکەیەوە یەکێکە لە میوە کوێستانییە بەهارییەکان. -
چیاکانی دێرسیم بە گوڵە شلێرە ڕازونەتەوە
گوڵە شلێرە، یان هەڵاڵە برمە، کە بۆ ماوەى مانگێک بە پشکوتویی دەمێنێتەوە، چیاکانی دێرسیمی رازاندووەتەوە و دیمەنێکی زۆر جوانی سەرنجڕاکێشی بە چیاکان بەخشیوە. -
'ئەگەر مامۆستایانی زیندانی ئازاد نەكرێن، نارەزایەتی گشتی رێكبخرێت'
ئەنجوومەنی هاوكاری سەندیكا پیشەیی و كەلتوری لەئێران راگەیەندراوێكیان بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایانگەیاند؛ ئەگەر لەرۆژانی داهاتوودا مامۆستایان دەستبەسەركراو ئازاد نەكرێن، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی گشتی بەرێوە دەبەین.