ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ڕێپێوانی ٨ی مارس لە عەفرین دەستی پێ‌کرد
ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە بۆپشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین هاتبوونە ئەو شارە، بە بۆنەی ٨ی مارس لە ناو شاری عەفرین دەستیان بە ڕێپێوان کرد. -
لە شارى مەریوان ٨ى مارس ڕۆژى جیهانیى ژنان پیرۆزکرا
بە ئامانجی پیرۆزکردنی ٨ى مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ژمارەیەک لە چالاکانی ژن لە شاری مەریوان-ی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گردبوونەوە و بە ئەنجامدانی مەراسیمێک ٨ی مارسیان پیرۆزکرد. -
لەیلا ئامەد: هۆشمه‌ندیی گەلهدیموکراتهكان بە بەرخۆدانی ژنان گەشە دەکات
بەبۆنهی ٨ی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژنان، لەیلا ئامەد ئەندامی فه‌رمانداره‌تیی ناوەندی یەکینەکانی ژنانی ئازاد -یەژاستار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌ی كرد. -
هه‌م شه‌ڕڤان هه‌م ڕاگه‌یاندنكار - هه‌م چه‌ك هه‌م كامێرا
چیچه‌ك دۆلێ له شه‌ڕی كۆبانێدا، كاتێك له ڕیزی یه‌په‌ژه دژی چه‌ته‌كان تێده‌كۆشا، ڕۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٥ بریندار بوو و باسكێكی لێ بووه‌وه. ئێستا به كامێرا و چه‌كی خۆی به‌رخۆدانی عه‌فرین به جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. -
له چیاكانی كوردستان گه‌ریلاكانی یه‌ژا-ستار ٨ی مارسیان پیرۆز كرد
گه‌ریلاكانی یه‌ژا-ستار له چیاكانی كوردستانه‌وه ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد. -
ڕەژاک:٨ی مارس ێمای ڕاستەقینەی ژنی ئازادە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕەژاک بە ڕاگەیەندراوێک ٨ی مارس پیرۆز دەکات و بانگی بەرزکردنەوەی تێکۆشان لەم ڕۆژەدا دەکات. -
ژنان لە وان بە دەف لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد
لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس ژنانی وان-ی باکوری کوردستان، بە هەڵگرتن و ژەندنی دەف لە شەقامەکانی وان دا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بانگەوازیی خەڵکیان کرد بەشداری ڕێپێوانی ٨ی مارس بن. -
پەروین بووڵدان بۆ تورکیا: عەفرین ھی عەفرینییهکانە، بچنه دەرەوە لەوێ!
ھاوسەرۆکی گشتیی ھەدەپە پەروین بووڵدان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا سڵاوی بۆ «بەرخۆدانی سەردەم»ی عه‌فرین-ی دژ به داگیرکاریی تورکیا نارد. -
هه‌زاران ژن گه‌یشتنه عه‌فرین
هه‌زاران ژن كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان به‌ره‌و عه‌فرین كه‌وتبوونه‌ڕێ، گه‌یشتنه عه‌فرین. -
بە بۆنەى ٨ى مارسەوە هەزاران ژن بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ
هەزاران ژن بە بۆنەى ٨ى مارس ڕۆژى جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش و بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و دەربڕینى دژایەتیان بۆ هێرشى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ. -
٨ی مارس هیوای گەشانەوەی ئازادییە
لە ئەمڕۆدا لە کوردستان وجیهاندا بە ڕۆحی "بەرخۆدانی سەردەم" پێشوازی لە ٨ی مارس دەکرێت. ئەم جۆش وخرۆشی ٨ی مارسە دەرخەری ئەوەیە کە بەرخۆدانی سەردەم مۆرکی خۆی لێداوە و بووەتە هیوای دواڕۆژی گەلان. -
یەپەسە – ژن بۆ ٨ى مارس پەیامێکى بڵاوکردەوە
یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، بانگ لە هەموو ژنان دەکەن لە ڕۆژی ٨ى ئازاردا لە هەموو شوێنێکدا بڕژێنە سەر شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان و ئاگری بەرخۆدان گوڕتربکەن. -
تاژک – ئەوروپا: ئازادیى ژن خەون نییە و ڕاستییە
بزووتنەوەى ژنانى کورد – ئەوروپا، بە بۆنەى رۆژى جیهانیى ژنانەوە "دەبێت ژنانى جیهان بە هێزەوە خاوەنداریى لە ڕۆژئاوا بکەن. ئێمە بەو شێوەیە دەتوانین باشترین مانا و وەڵامى دروست ببەخشین بە ڕۆژى ژنانى زەحمەتکێشى جیهان، چونکە ئازادیى ژن خەون نییە و ڕاستییە. -
یه‌په‌ژه: ئیراده‌ی ئێمه له هه‌موو چه‌كه‌كان به‌هێزتره
فەرمانداره‌تیی یەکینەکانی پاراستن ژن - یەپەژە، ده‌ستنیشانی كرد، ئەوان بە خولیا و باوەڕییهکی پتەوەوە هەتا دوایین دڵۆپی خوێنیان لە دژی هێرشی داگیرکەران دەوەستنەوە. یەپەژە بە هێز و خواستی خۆی بۆ تێکۆشان، داگیرکەرانیان تۆقاندووە. -
«ژن تی ڤی» له ٨ی مارس ده‌ست به په‌خش ده‌كات
«ژن تی ڤی» به درووشمی «ده‌نگی ژن، ڕووی ژیان: ژن تی ڤی» ڕۆژی ٨ی مارس ده‌ست به په‌خش ده‌كات. -
بە ڕازاندنەوەی «گوندی ژنوار» پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەن
ئەندامانی کۆنگرەی ستار، لە ناوچەی دربێسیی سه‌ر به كانتۆنی حه‌سه‌كه بە ڕازاندنەوەی «گوندی ژنوار»، پێشوازی له ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان ده‌كه‌ن. -
کەژەکە، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پاراستنی عه‌فرین كرد
کۆردیناسیۆنى کەژەکە ڕاگەیاندراوێکى بە بۆنەى ٨ی مارس، رۆژى جیهانیى ژنان بڵاوکردەوە و تیایدا سڵاو لە هەموو ئەو هێزانە کراوە، کە بەرگری لە عەفرین دەکەن. ئەوەشى تێدا هاتووە، بەرخۆدانى عەفرین سەرلەنوێ ژیانێکى نوێ و ئازاد دەخوڵقێنێت. -
ئه‌رزنجان: به گیانی به‌رخۆدانی عه‌فرین، ٨ی مارس پیرۆز ده‌كه‌ین
به‌سێ ئه‌رزنجان، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، به گیانی به‌رخۆدانی عه‌فرین، ٨ی مارس پیرۆز ده‌كه‌ن. وتیشی: ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئازادیی ژن به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه. -
ئێران؛ له ماوه‌ی ٦ مانگدا، زیاتر له ٣٠ هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان تۆماركراوه
سەرچاوەكانی هه‌واڵ له ئێران ئاشکرایان کرد، لە ماوەی تەنھا شەش مانگدا، زیاتر لە ١٤ ھەزار حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان و ١٦ هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی دژی منداڵان له ئێران تۆماركراوه. -
ئا‌ڤێستا: بەرخۆدانی عەفرین، درێژەی بەرخۆدانی ٨ی ئادارە
سۆزدار ئا‌ڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، سڵاوی خۆی ئاراستەی بەرخۆدانی سەردەم کرد و وتی: "ئاڵای تێکۆشانی ٨ی ئادار، ئێستا بەدەست ژنانی عەفرینەوە دەشەکێتەوە". -
نوێنەرانی ڕیکخراوەکانی ژنانی کوردستان ،گەییشتنە ڕۆژئاوا
نوێنەرانی ڕیکخراوەکانی ژنانی کوردکە بە مەبەستی پشتگیری کردنی بەرخۆدانی ((سەردەم))لە باشووری کوردستانەوە بەرەو عەفرین بەڕی کەوتبون، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری سێمالکاوە دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان بوون. -
ڕێکخراوەکانی ژنانی هەر ٣ێ بەشی کوردستان بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن
نوێنەرانی کۆمیتەی ژنان بۆ پشتیوانی عەفرین بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی سەردەم ،بەروە عەفرین-ی ڕؤژئاوای کوردستان بەڕێ کەوتن. -
ستێرک؛ لە عەفرین، ئیرادەی ژن کۆتایی بە فاشیزم دێنێت
ستێرک، باسی گرینگی بەرخۆدانی سەردەم دەکات و دەڵێ: ''ئیرادەی ژنی ئازاد، دووهەمین هێزی ناتۆ-ی لە عەفریندا بە چۆکداهێناوە". -
خوێندكارێكی زانكۆ له ساڵیادی گرتنی ئۆجالاندا، خۆی سووتاند
ژنهخوێندكارێكی زانكۆی ئیسته‌نبووڵ بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا. -
لە ئابدانان-ی ئیلام کچێکی ۱٤ ساڵە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
لەڕێکەوتی ١٥ی شوبات/ ۲٦ی ڕێبەندانی لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کچێکی تەمەن ۱٤ ساڵ بە ناوی ” ز ـــ جەشیرە ” ئاگری لە جەستەی خۆی داوە و گیانی لە دەست داوە.