ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بوون
لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بوون و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە جۆش و خڕوش پیرۆز کرد. -
دروشمەکانى ژنان لە شەقامەکانى کۆلنی ئەڵمانیا دەنگی دایەوە
چالاکییەکانى ٨ی ئادار بە حەماسەت و خرۆشانێکى زۆر گەورەوە پیرۆزکران. لە زۆرێک لە شارەکاندا هەزاران کەس بەشداریی چالاکییەکانى رۆژی جیهانیی ژنانیان کرد. -
بە وێنە.. چالاکیى ٨ی ئادار لە ئامەد
چالاکییەکەى ٨ی ئاداری ئامەد لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی ئازاد و ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپە رێکخرابوو. هەزاران ژن بە جلوبەرگی ئاڵواڵی کوردی و وتنەوەى دروشم بۆ ئازادی و ژنان و خوێندنەوەى سرود و گۆڤەند بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. -
یەکێتیی ژنانى گەنج: ئازادیی ژنانى جیهان بە بەرزکردنەوەى ئاستى تێکۆشان بەدی دێت
"تاکە رێگا بۆ تێکشکاندنی سیستمی باوکسالاری گەورەکردن و بە رێکخستنکردنی تێکۆشانە. ئێمەى ژنانی گەنج بەو بیرو و باوەڕەى بە دەستمانهێناوە، بە دڵنیایەوە رێپێوانى ئازادیى ژن گەورە دەکەین و بەرەو ئازادیی رێبەر ئاپۆ رێدەکەین". -
كومسیونی ژنانی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان بە بۆنەى ٨ی مارسەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ٨ی مارس رۆژی جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش پەیامێکى بڵاوکردەوە. -
گەریلاکانى یەژاستار: ٨ی ئادار خاڵی کۆتایى بەرخودانە
گەریلاکانى یەژاستا لە سەنگەرەکاندا ٨ی ئادار لە ژنانی زەحمەتکێشى جیهان پیرۆز دەکەن و بۆ ئاژانسەکەمان دوان. -
گەریلایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێوڕەسمێک ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
گەریلایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێوڕەسمێک ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد. لە پیرۆزبایی دا رێوڕەسمی سەربازی، شانۆ، هەڵپەڕکێ و مۆسیقا پێشکەش کرا. -
توندوتیژیی دژ بە ژنان ٤٧ هێندە زیاترە لەو ئامارانەى بڵاودەکرێنەوە
ناوەندی لێکۆڵینەوەى سۆسیۆ سیاسەت لە تورکیا رایگەیاند، توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان ٤٧ هێندە زیاترە لەو ژمارە و ئامارانەى لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە. -
کشاناک: ئێمە ئەو ژنانەین، کە ناتوانن خۆ بەدەستەوەدانمان بەسەردا بسەپێنن
گوڵتان کشاناک وتی "ئێمە ئەو ژنانەین، کە ناتوانن خۆبەدەستەوەدانمان بەسەردا بسەپێنن" و بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و وتیشی "ئێمە بە هەلهەلەکانمان، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و گۆڤەندەکانمان لە گۆڕەپانەکان و شەقامەکاندا لەگەڵتانین". -
لە مانگی شوباتدا ٢٢ ژن لە تورکیا کوژراون
کەجەدەپە ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتدا زیاتر لە ٢٢ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. -
ئایشە باشاران وەکو وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە هەڵبژێردرا
ئایشە ئاجار باشاران وەکو وتەبێژی نوێی ئەنجومەنی ژنانی پارتیە گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە هەڵبژێردرا. -
رێکخراوەکانى ژنان لە دۆرتموند بۆ رێزگرتن لە 'چەندی' کۆبوونەوە
ئۆنالیا چەندی ژنە کوردی باشووری کوردستان لە ٢٥ی شوبات لە شاری دۆرتموند لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، رێکخراوەکانى ژنان بۆ ئیدانەکردنى کوشتنى ژنان و رێزگرتن لە چەندی رێپێوانێک و گردبوونەوەیەکیان رێکخست. -
کەژەکە: دەبێت بە خێرایى چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت
کەژەکە لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە ئیمرالی رایگەیاند، "دەبێت سی پی تی بە خێرایى شاندێک رەوانەى ئیمراڵی بکات و پارێزەران و بنەماڵەی رێپەر ئاپۆ بە خێرایی سەردانى بکەن". کەژەکە راشیگەیاند، تاوەکو پارێزەران نەچن بۆ ئیمراڵی دەبێت شەقامەکان چۆڵ نەکرێن. -
ژنانى عەلەوی و سۆسیالیست کوشتنی ژنە شەنگالی ئۆلانیا چەندییان لە دۆرتموندی ئەڵمانیا ئیدانە کرد
یەکێتیى دیموکراتیکى ژنانی عەلەوی (YJAD)، فیدراسیۆنی دیموکراتیکى عەلەویییەکان (FEDA)، یەکێتیى ژنانى سۆسیالیست (SKB) و بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (YJK-E) کوشتنی ژنە شەنگالی ئۆلانیا چەندی دایکی ٤ منداڵیان لە دۆرتموندی ئەڵمانیا ئیدانەکرد. -
یەکێک لە کاندیدەکانی ATHENA40 ، سوسەن محەمەدی خەڵکی باشوورە
دەزگای ATHENA40 دوو ساڵ جارێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ٤٠ ژنی نوێخواز و کاریگەر هەڵدەبژێرێت. یەکێک لەو ژنانە ئەم ساڵە سوسەن محەمەدی خەڵکی باشووری کوردستانە. -
دەوترێت ژنێکى کورد لە بەرلین "خۆی کوشتوە"
دەوترێت ژنێکى کورد لە بەرلین بە ناوی حوڕییە ئوچار بەهۆی گوشاری بنەماڵەکەیەوە 'کۆتایى بە ژیانی خۆی هێناوە'. -
ژنان لە ڤالانتایندا لە دژی توندوتیژی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
لە سەرتاسەری جیهان توندوتیژی بەرامبەر بە زیاتر لە یەک ملیار ژن ئەنجامدراوە. ژنانیش نایانەوێت لە دژی ئەو توندوتیژییە بێدەنگ بن. بۆ ئەوەش کەمپەینى '#ملیارێک رادەپەڕن' داوای لە ژنان کرد رۆژی ١٤ی شوبات، رۆژی ڤالانتاین بڕژێنە سەرشەقامەکان. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: چارەسەریی کێشەی تەندروستییەکانی ژنانى خەتەنەکرا ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دلارە
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەى تەندروستییانەی رووبەڕووی ژنانى خەتەنەکراو دەبێتەوە، ساڵانە ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکرێت. -
وتەبێژی ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپە: ئاکەپە لە کوردستان سیاسەتى تایبەتی لە دژی ژنان خستوەتە کار
دیلان دیرایەت تاشدەمیر وتەبێژی ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپە رایگەیاند، لە سایەیى دەسەڵاتى ئاکەپەدا توندوتیژی لە دژی ژنان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و بە تایبەتى لە کوردستان لە دژی ژنان سیاسەتى تایبەتیان خستووەتەکار. -
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد وتەبێژەکەیان هەڵبژارد
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد- TJA لە سێیەمین کۆبوونەوەیاندا لە شاری ئامەد، ئایشە گوککانیان وەکو وتەبێژی خۆیان هەڵبژارد. -
دەوڵەتى تورک چالاکوانێکى بزووتنەوەى ژنانى دەستگیرکرد
لەیلا ئاشکان چالاکوانى بزووتنەوى ژنانى ئازاد لە کاتى چوونی بۆ شاری تاتوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا. -
ئەڤینى رۆژئاوایى لە شوێنى کوژرانەکەیدا یادی کرایەوە
کۆچبەرێکى کوردی رۆژئاواى کوردستان بە ناوی ئەڤین ئەکرەم عەلی دوێنێ لە شاری لاڤیرۆ لە یونان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. کوردستانیان کوژرانەکەیان ئیدانەکرد و لە شوێنى کوژرانەکەیدا چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
'سزای ناکاریگەر هۆکاری زۆربوونی کوشتنى ژنانە'
پارێزەر جەمیل دەمیر رایگەیاند، لەمدواییانەدا رووداوەکانى کوشتنى ژنان زیادیان کردووە و هۆکارەکەشی بۆ سزا بێکاریگەرەکان دەگەڕێتەوە و ئەوەش بوێریى زیاتر بە پیاوان دەدات. -
ئەگەری سەپاندنی سزای ٧ تا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر بولوتەکین هەیە
فیلیز بولوتەکین هاوشارەوانی سور بەتۆمەتی"ئەندامێتی ڕێکخستن" ئەگەری سەپاندنی سزای زیندانی ٧ تا ١٥ ساڵ زیندانی هەیە و کەیسەکەی لە دادگا ئامادەکرا. -
کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا کۆتایی هات
کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا کە لە شاری دارمستادی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کۆتایی هات.