کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شەریک: چینی کرێکار دەبێت بەرامبەر بە شەڕ بوەستێتەوە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو، ئەو هەژمونگەرایەی لەسەر چەوساندنەوە دامەزراوە، سەرچاوەی سەرەکی شەڕ لە کوردستانە و ئەوەی خستەڕوو کە کرێکار و رەنجدەران دەبێت لە دژی شەڕ تێبکۆشن. -
وردەکاری و ناوەرۆکی گفتوگۆکانی حەوتەمین کۆنگرەی پەژاک خرایەڕوو
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاک) لەسەروبەندی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی دا حەوتەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و بەڕێوەبەرایەتی نوێ پارتەکە هەڵبژێردران و ناوەرۆکی گفتوگۆکانی ناو کۆنگرەکەش خرایەڕوو. -
زیاتر لە شەش مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێنکراوە
ماوەی زیاتر لە شەش مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە و تائێستا رێگە بە پارێزەرانی نادرێت چاویان پێی بکەوێت. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور ٢٨٣ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٧ هەمین بەردەوامە. -
جەنگاوەرانی ماک لە ئێلح فرۆشیارێکی مادەی هۆشبەریان سزادا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ئێلح فرۆشیارێکی مادەی هۆشبەریان بە ناوی یوسف ئا. دەستگیرکردووە و سزایان داوە. -
پەردە لەسەر پەیکەری فەرماندە پیر چەکۆ لادرا
فەرماندەی یەبەشە پیر چەکۆ لە ٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ ئاگر جەفری هاوڕێی شەهیدبوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لادرا. -
ناسنامەی ٢ گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا ٢ گەریلایان شەهید بوون و بە هەڵوێستی و ئیرادەی بەرزیان میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ شوێنکەوتووانی خۆیان بەجێهێشت. -
هەپەگە: گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا
هەپەگە رایگەیاند: "٢٥ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانمان هەلیکۆپتەرێکییان کردە ئامانج کە دەیویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بنیشێتەوە، لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرەکە وەشێندرا". -
پەژاک ٧ەم کۆنگرەی خۆی لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەبرد
پەژاک بە شێوەیەکی سەرکەوتوو حەوتەم کۆنگرەی بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی کوردستان ئازاد دەکەین و نەتەوەی دیموکراتیک دادەمەزرێنین" سازکرد. ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەک هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران. -
لە ئەرزینگان بوومەلەرزە روویدا
لە ئەرزینگانی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. -
حەسەن بارام: پێویستە کورد دۆست و دوژمنەکانی لە یەک جیابکاتەوە
حەسەن بارام نووسەر و چاودێری سیاسی: "هەر هێزێکی کوردی هاوشانی داگیرکەری تورکیا شەڕ دژی کورد بکات ئەوە پێش ئەوەی براکەی بکوژێت خۆی دەکوژێت". -
قایمقامی چەمچەماڵ: لە هێرشەکەی کۆرمۆردا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە
قائیمقامی چەمچەماڵ رەمەک رەمەزان رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێوارەی دوێنێی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون، داواشی لە حکومەتی عێراق بۆ رێگری لە هێرشی لەو جۆرە پارێزگاری لە کایەی ئاسمانی وڵاتەکە بکات. -
لە شاکران سزایی زیندانی ژووری تاکە کەسی بەسەر زیندنیانی ژندا دەسەپێنرێت
زیندانیانی ژنی زیندانی شاکران چاوپێکەتنیان ئەنجام نەدا، لە پایی ئەوە بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ سزایی زیندانی ژووری تاکەکەسیان بەسەردا سەپێنراوە. -
چالاکی یەژا ستار لە زاپ: داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپدا لە چالاکی یەژا ستاردا دژ بە سوپایی داگیرکەری تورک داگیرکەرێک سزادرا. -
تەڤ-چاند و نەچەرە: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی سزایی لەسێدارەدانی هونەرمەند تۆماج ساڵحی بوەستێتەوە
تەڤ-چاند و نەچەرە بڕیاریی سەپاندی سزایی لە سێدارەدانی هونەرمەند تۆماج ساڵحییان شەرمەزارکرد کە لەلایەن دەڵەتی ئێرانەوە سەپێنراوە و بانگەوازییان لە هەمووانکرد لە دژی ئەو سزایە بووەستنەوە. -
هێرشی داگیرکاری لە گەڤەر
سوپایی تورک لە بنارەکانی گوندی تلۆرانی گەڤەر دەستی بە هێرشی داگیرکاری کردووە. -
'گەر لەناو کورداندا شەڕ بقەومێت، گورزی سەرەتا بەر باشوور دەکەوێت'
سیاسەتمەداری کورد دکتۆر محمەد ئەمین پێنجوێنی ئاماژەی بەوەدا بەشداریکردنی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر گەریلا، دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ کوردان و گورزی گەورە بەر باشوور دەکەوێت. -
لە سلێمانی دۆخی میدیای کوردیی و ئاستەنگییەکانی لە پانێلێکدا تاوتوێ کرا
فیدراسیۆنی ڕۆنووس لە سلێمانی، سەبارەت بە دۆخی میدیای کوردیی و ئاستەنگییەکانی بەردەمی، چەند پانێڵێکی ڕێکخست، تێیدا بەگشتی جەخت لە نەبوونی ئازادیی ڕۆژنامەوانی کرایەوە لە هەرێمی کوردستان. -
'ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ئەوروپا درۆیەکی گەورەیە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن'
ڕۆژنامەنوسانی ئازاد، لەبارەی هێرشەکانی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر هەردوۆ کەناڵی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی دەڵێن: "ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ئەوروپا، درۆیەکی گەورەیە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن." -
ناسنامەی دوو گەریلا کەلە گارە شەهیدبوون راگەیەندرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بە ناوەکانی ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس ئاشکرا کرد کە لە ١ی نیساندا لە گارە شەهیدبوون و بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لەگەلی کوردستان کرد. -
'دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەرامبەر بە گەریلا سەرکەوێت'
فەرماندەی بڕیارگەیی ناوەندی یەژا ستار شەردا مەزڵوم گابار باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورک بۆ بەدەستخستنی سەرکەووتن لەبەرامبەر تەڤگەری ئازادی کودستاندا هەموو ڕێبازێک دەگرێتەبەر و وتی: "دەوڵەتی تورک چی دەکات با بیکات، ناتوانێ بەرامبەر گەریلا سەرکەوێت." -
سزای قورسی دارایی بە سەر سێ کۆڵبەردا سەپێندرا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران سێ کۆڵبەری خەڵکی بانەیان دەستگیرکرد و سزای دارایی ٣٠ ملیۆن تمەنیان بەسەردا سەپاندن. -
لە قۆسەر دوو کەس دەستبەسەرکران
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٢ کەسیان دەستبەسەرکرد. -
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هاتووچۆی لە گابار و جودی قەدەغەکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەرێمەکانی گابار و جودی لە باکووری کوردستانی وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" راگەیاندەوە. -
خەڵکی ئێلح هێرشی پۆلیسیان شەرمەزار کرد
خەڵکی ئێلح بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشی سەر بینای دەم پارتی لە ئێلح و گوتیان تێکۆشانی ڕێکخراوی گەل بەرامبەر نادادی سەردەکەوێت.