کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە چیاکانی گابار و جودی داگیرکەران قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاند
هەرێمەکانی هەردوو چیای گابار و جودی لە باکوری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ژێر ناوی "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی"یەوە بۆ ماوی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا راگەیەندرا. -
لە بێرەجوک هێرشکرایەوە سەر بینای دەم پارتی
دوای هێرشە چەکداریەکەی دوێنێ چوارشەممە، جارێکی دیکە لە ناوچەی بێرەجوکی رحا هێرشکرایە سەر بینای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی). -
لەسەرەتای ئەم مانگەوە ٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون
لەماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژ چوار کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەقز کوژراون، بە گوێرەی ئامارەکانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژران و برینداربوون زیاتر لە ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار تۆمار کراوە. -
ئەبوبەکر کاروانی: پەدەکە ناتوانێت بەتەنها هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات
نووسەر و سیاسەتمەدار، ئەبوبەکر کاروانی ڕایگەیاند یەنەکە خاوەنی هێز و هاوپەیمانی هەرێمییە، دەبێت پەدەکە بزانێت کە ناتوانێت بەتەنها هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات. -
لە بەغدادەوە بڕیاری نوێ پەیوەست بە شەنگال
لە کۆبوونەوەی ١٩هەمینی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەیوەست بە عێراق هەندێک بڕیاردرا. یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لە بارەوەکرا ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بوو. -
هێرشەکانی سەر دەم پارتی شەرمەزارکران
دانیشتوانی بێرەجووک و ئەندامانی دەم پارتی شەرمەزاری هێرشە چەکدارییەکەی سەر بارەگایی دەم پارتییان کرد و وتییان: "نامەردەکان مێژووی تێکۆشانی پارتەکەمان نازانن. ڕێگە بەم نامەردییانە نادەین." -
چیاکۆ: پەژاک پارتی ژن ژیان ئازادییە
ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی مەجلیسی پەژاک ئاماژە بە خاڵەکانی کە لە کۆنگرەی حەوتەمی پەژاکدا گفتۆگۆ لە سەر کراون و سەرەنجی دایە سەر کەمپێنی جیهانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' و وتی: پێویستە گەلەکەمان لە هەورامان بە هەموو توانایەوە خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن.' -
هاوسەرۆکی مەخەدەشە داوای لە کۆچبەران کرد بە ئاسودەییەوە بگەڕێنەوە
لە کاتێکدا بڕیاردراوە هەموو قوتابخانەکانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان دابخرێت، هاوسەرۆکی مەخەدەشە داوای لە شەنگالییەکانی ناو کەمپەکان کرد بە دڵێکی ئاسودەوە بگەڕێنەوە بۆ جێگە و واری خۆیان. -
هێلین ئومیت: تێکۆشینێک کرا بۆ ئەوەی سی پی تی بگاتە ئەم ئاستە
هێلین ئومیت وتی: "ئەگەر سی پی تی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە DMME تاوانبار بکات، ئەوە بە کاریگەری بەرخۆدانی بەردەوام و یەکلاکەرەوەی گەل و دۆستانی کورد هاتووتە ئەنجام" و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لەم بوارەدا تێکۆشان بە چڕی ئەنجام بدرێت. -
لە سلۆپی کۆرسی زمانی کوردی کرایەوە
ناوەندی چاند و هونەری شارەوانی سلۆپی کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی کردەوە. -
پێنج کەس لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا پێچ هاووڵاتی و چالاکوانی ئایینی کورد لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون. -
شۆڕش ئالان: تێکۆشانی شەهیدانی سێدارە دەگەیەنینە سەرکەوتن
ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) شۆڕش ئالان سەبارەت بە شەهیدانی ٩ی ئایاری ٢٠١٠ کە لە زیندانی ئێڤین لەسێدارەدران، وتی: "'هەر پێنج شەهیدی سێدارە پێکەوە بوونە ئیرادەیەکی کوردستانی و ئێرانی'. -
هەپەگە، فەرماندە شەڤگەر چیای بە بیر هێنایەوە
هەپەگە فەرماندە شەڤگەر چیای بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "هەڤاڵمان شەڤگەر تا دوا هەناسەی بە سەرکەوتوویی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە برد." -
دادگا سزای ٣ ساڵ زیندان وەک ساڵێک و ٢٤ مانگ رادەگەیەنێت!
دادگا بە بانگەشەی "پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو" ٣ ساڵ سزای بەسەر ئوفوق دەمیر بڕیەوە، بەڵام سزاکەی وەک ساڵێک و ٢٤ مانگ راگەیاند. پێشتر بەهمان تۆمەت لە زیندان بووە، بۆئەوەی سزاکە هەڵنەپەسێردرێت، بەم جۆرە راگەیەندراوە. -
سەرمایەدارێکی مەریوانی نزیکەی ١٨٠ کەسی نانبڕاو کرد
سەرمایەدارێکی مەریوان بە شێوەی سەرەرۆیانە نزیکەی ١٨٠ دوکانداری پاساژ (مۆڵ)ێکی بێکار و نانبڕاو کرد. -
دەفەگە ناڕازیبوونی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان پیشاندا
دەفەگە ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ٢ ڕۆژنامەوان دەربڕی، کە لە وان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکراون و بانگەوازی یەکگرتنی کرد. -
یەژاستار چالاکی نیشانەشکێنی ئەنجامدا: ٣ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی زاپ لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامی چالاکی نیشانەشکێنیدا ٣ داگیرکەر سزادران. -
شەرقولئەوسەت: بارزانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئێرانە
رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت بڵاویکردەوە، کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێجیرڤان بارزانی بۆ ئێران هەوڵێکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم. -
کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا
لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا. -
'پەدەکە روفاتی ٦٧ شەهیدی فەرمانی بە بێ پشکنینی دی ئێن ئەی بەخاکسپاردووە'
نوێنەری رێکخراوی پێتریکۆر خێری ئیبراهیم: 'گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نێوان خانەسۆر و سنون لەلایەن پەدەکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی هەڵدراوەتەوە و روفاتی ٦٧ شەهید بە بێ پشکنینی دی ئێن ئەی لە نزیک شەرفەدین بەخاک سپێردراون، بەڵام کەس ناسنامەی قوربانیەکان نازانێت". -
بومەلەرزیەک شاری وانی هەژاند
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری ریختەر شاری وانی هەژاند. -
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە ئامەد و سێرت چالاکیان دژی داگیرکەران ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند لە ئامەد کامێرای وێنەگر و هەستەوەری دەنگی سوپای داگیرکەری تورکیان تێکشکاند، هەروەها لە میسرجی سێرت دژی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
لە سلێمانی ١٤هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان بەرزڕاگیرا
لە سلێمانی، ١٤هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەڕێوەچوو و لە مەڕاسیمەکەدا ١٤ باڵندە ئازادکران وەکو هێمایەک بۆ ئازادی رۆژنامەنووسان. -
فرۆکەی بێفرۆکەوان بە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور دەسوڕێتەوە
ماوەی دوو رۆژە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بە بەردەوام و بە نزیمی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخموردا دەسوڕێتەوە. -
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی سەردانی شارەوانی ئامەدیان کرد
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەمئۆغیولاری و تونجەر باقرخان سەردانی شارەوانی گەورە شاری ئامەدیان کرد.