کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بایندر: یەکێتی و یەکگرتووی کوردان بە مانایی کۆتایی هێنانی شەڕە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر ئاماژەی بە تێگەیی شەڕ کرد و وتی: لە بنکی سەردانی ئەردۆگان بۆ عێراق، کۆنسێپتێکی نوێی تەسفیەکردن لە دژی کوردان هەیە. ژەهرکوژی کۆنسێپتی شەڕ، یەکێتی و یەکگرتووی کوردانە." -
'لە رێگەی گۆشەگیرییەوە باجێکی قورس بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێندرێت'
پەرلەمانتاری دەم پارتی کامەران تانهان باسی لەوەکرد، کە بە رێگەی سیستمی گۆشەگیری باجێکی قورس دەخرێتە سەر کۆمەلگە. -
لە شەنگال ١ ی ئایار پیرۆزکرا
بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، شارەوانی گەلی کۆمەڵگەی بۆریک لە شنگال پارکی مناڵانی ئاخینی کردەوە. -
١ ی ئایار لە سلێمانی پیرۆزکرا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. -
تەڤگەری ئازادی: با لە ١ـی ئایاردا گۆرەپانی تێکۆشان گەورەتر بکەین
تەڤگەری ئازادی: "با لە ١ـی ئایاردا، گۆڕەپانی تێکۆشان گەورەتر و بە جۆشتر بکەین، لە دژی نادادیی و پیاوسالاریی و ھەڵاواردنی ڕەگەزیی و ھەژاریی و بێکاریی کە سیما و تایبەتمەندیی دەوڵەتانی داگیرکەر و فاشیزمن". -
گردبوونەوەی ١ی ئایار لە وان: سیاسەتی چەوساندنەوە و شەڕ شەرمەزارکرا
لە گردبوونەوەی ١ی ئایاری واندا سیاسەتی شەڕ و چەوساندنەوە لە دژی کرێکاران شەرمەزارکرا. -
لە مەتینا چالاکی: ١٣ داگیرکەر بە سزاگەیەندران- نوێکراوەتەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێی مەتینا لە دوو قۆڵەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان وەشاند، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
سی پی جەی داوای کرد نەتەوەیەکگرتووەکان لەپێناو سلێمان ئەحمەد هەنگاوی بەپەلە بنێت
کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) و گروپی مافی مرۆڤی مێنا داوایان لە کۆمیتەی بێسەروشوێنکراوە زۆرەملیەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە لە پێناو ئازادی سلێمان ئەحمەد هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێت. -
قەرەسوو: خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسو رایگەیاند، "ئەم خاوەندارییە هەموو مرۆڤایەتی دەگرێتەوە. ئەو کاتەش سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و رێبەر ئاپۆش بە تێکۆشانێکی لەو جۆرە ئازاد دەکرێت". -
لە نێوان دوو یادی ١ی ئایاردا.. ٥٧٥ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
لە نێوان یەکی ئایاری ٢٠٢٣ تا یەکی ئایاری ئەمساڵ نزیکەی ٥٠ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و کوژراون، زیاتر لە ٤٢٠کۆڵبەریش برینداربوون، کە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندەیە. -
موراد ئەسەر و ئۆرهان جان پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کران
زیندانیانی سیاسی موراد ئەسەر و ئۆرهان جان پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کران. -
١١ کۆڵبەری دیکە برینداربوون
لە ناوچە سنووریەکانی نەوسود، بانە و مەریوان ١١ کۆڵبەری دیکە برینداربوون. -
داوای گرتنی ئەو پۆلیسەی شاهین ئۆنەری کوشت رەتکرایەوە
دۆسیەی شاهین ئۆنەر کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لەلایەن پۆلیسێک بە ناوی سەلاحەدین کۆرکماز بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کوژرا، سەرلەنوێ کرایەوە و داوای گرتنی پۆلیسەکە رەتکرایەوە. -
لە شڕنەخ چوار کەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەی جزیر و شارۆچکەی دێرگولەی شڕنەخ هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەرماڵەکان و چوار کەسیان دەستبەسەرکرد. -
کەجەکە بۆ بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان: ١ی ئایار بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیدا بکەن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە داوای لە بزوتنەوە سۆسیالیستیە دیموکراتیکەکان کرد، لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵوێست بگرنەبەر و بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە. -
یەنەکە: پەدەکە ناهێڵێت پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەنەکە ڕایگەیاند پەدەکە ناهێڵێت پارێزەرێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت و گەلی کەرکوک بەبۆنەی ئەم هەڵوێستەوە زیانی پێ دەگات. -
لە ڕحا ٢ گەنجی دەم پارتی خرانە زیندان
ئەندامی مەجلیسی دەم پارتی موحسین ئایدغدو و عومەر کستاک، کە ٤ ڕۆژ پێش ئێستە لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکران، خرانە زیندانەوە. -
هێرشی داگیرکەری لە مەتینا کەوتووەتە قۆناغێکی نوێوە
هەپەگە رایگەیاند، "هێرشی داگیرکەری کە ١٦ی نیسان لە هەرێمی مەتینا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بووە و کەوتووەتە قۆناغی نوێوە." -
ورمێ؛ زیندانییەکی سیاسی ماوەی ١٢ رۆژە مانیگرتووە و دایکی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
ماوەی ١٢ رۆژە کەیوان رەشوزادە زیندانی سیاسی کورد لە دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی مانی لە خواردن گرتووە و دایکی ئەو زیندانییەش لەبارەی دۆخی کوڕەکەیەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە. -
نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە کەوتە بەردیدی خوێنەران
نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە لە ئامادەکردنی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کەوتە بەر دیدەی خوێنەران. -
"ئەردۆغان بەسەردانەکەی دەستکەوتێکی نەبوو تا قەڕەبووی شکستەکانی بکاتەوە"
چاودێرێکی سیاسی: "پەنابردنی ئەردۆغان بۆ عێراق بەڵگەیە لەسەر شکستەکەی کە هیچ دەستکەوتێکی لە کردووە سەربازییەکانی دەستنەکەوتووە". -
ئاهەنگی سەرکەوتن لە ئامەد
پاش سەرکەوتنی ئامەد سپۆر، ئامەدییەکان ڕژانە شەقام و ئاهەنگیان گێڕا. -
ئادسۆی دوای ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان بە هەلهەلە و چەپڵەرێزان پێشوازی لێکرا
عەبدولوەهاب ئادسۆی زیندانی سیاسی کە ماوەی ٣٠ بەدیل گیرابوو، ئازادکرا و لە زێدی خۆی لە قۆسەری مێردین بە هەلهەلە و چەپڵەڕێزان پێشوازی لێکرا. -
جوتیار پێشەوا: باشترین جێگرەوە بۆ دەسەڵاتدارێتی ئێستا، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە
بەشداربووی کۆنگرەیی حەوتەمی پەژاک جوتیار پێشەوا بەستنی کۆنگرەکە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا؛ "ئامانجی کۆنگرەیی حەوت بۆ چەسپاندنی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە لە ئێراندا." -
مینە کاراکاش: لە دژیی سیاسەتی تواندنەوە پێویستە زمانی کوردیی بەکاربهێنین
هاوگووتەبێژی ئەنستیتۆی زمانی کوردی ئامەد مینە کاراکاش ئەوەی دەستنیشانکرد بۆ بەتاڵکردنەوەی سیاسەتی تواندنەوەی دژ بە کورد، پێویستە لە هەموو جێگایەک بە زمانی کوردی قسەکەین.