کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە دوای ڕێککەوتننامەی نێوان ئەنقەرە-بەغدادەوە بەلایەنی کەمەوە ٨ مەدەنی تیرۆرکراون
لە دوای ڕێککەوتننامەی سەربازی نێوان ئەنقەرە و بەغداد کە بە ڕۆڵی سەرەکی هێڵی خیانەتی پەدەکە لە ١٥ی ئاب مۆرکرا، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک دژ بە کەسانی مەدەنی زیادیکردووە. -
دەستینا بۆتان؛ شەڕڤانێکی ڕەسەنی بۆتانی
ژیانی هەموو فیداییەکانی کوردستان داستانێکی جوانە. یەكێک لەو قارەمانانە دەستینا بۆتان بوو. تا دوا هەناسەی ژیانی بەرگری لە گەل و خاکەکەی کرد. -
ڕۆڵی ڕاستەقینەی پاراستن و هێزی دژە تیرۆری پەدەکە
بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان قەد ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانیان نەپاراستووە. کەواتە وتنی 'دروستکردنی دەوڵەتی کوردی' درۆیە. بۆیە هەمیشە دژ بە پەکەکەن. -
خەڵکی مەخمور دژی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان کرد
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کەمپەکە، ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
دەوڵەتی تورک لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ماڵێکی بۆردوومان کرد: ٣ ژن بریندار بوون_نوێکرایەوە
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی تورک، ماڵێکی لە کەمپی مەخمور بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ ژن بریندار بوون. -
سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژانی دەنیز جەودەت بولبون سەپاند
دادگای هەولێر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژانی دەنیز جەودەت بولبون سەپاند. -
گەشتەکەی بۆ بۆتان کرد به داستانێکی ئەفسانەوی
شەهید ئەیلەم ستێرک کە تا دوا هەناسەی لە دژی هێرشەکانی داگیرکاری و وێرانکاری دەوڵەتی تورک شەڕی کرد و چیرۆکی گەشتەکەی بۆ بۆتان کردە داستانێکی ئەفسانەوی. -
هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆتەر وەشێندرا
لە چالاکیەکانی گەریلا لە مەتینا و خواکورک ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر وەشێندرا. -
هەپەگە یادی شەهیدانی هەفتانینی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی سێ شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "رێپێوانیان لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا لە بەرزترین ئاستدا گەیاندە ئەنجام و جێگەیان لە مێژووی شکۆمەندانەی گەلەکەماندا کردەوە." -
بەسێ هۆزات: پەدەکە لەگەڵ تورکیا، داعش و حزبولکونترا هاوپەیمانی سازکردووە- نوێکراوەتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات ئاماژەی بە رێککەوتنی پەدەکە، داعش و حزبولکونترا لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان کرد و داوای لە گەلی کورد کرد کە لە دژی ئەو هێز و سیخوڕانە تێکۆشانی بەهێز بکەن. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لانی کەم ٦ کەس دەستبەسەرکران
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی دیواندەرەی شاری سنە و شاری مەریوان ٢ کوردی دەستبەسەرکرد. ژمارەی ئەو کەسانەی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دەستبەسەرکران گەیشتە ٦ کەس. -
جەنگاوەرانی ماک بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی شاری گەڤەر
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە وڵامدانەوە بە سەرکوتی سیاسی و سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە تەقەمەنی بنکەیەکی پۆلیسی شاری گەڤەریان کردووتە ئامانج. -
نارینی تەمەن ٨ ساڵ بەخاکسپێردرا
تەرمی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ لە گەڕەکی چولی کە لەوێ کوژرابوو، بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی قەندیلی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی شەڕ بە چڕی گوندەکانی بناری قەندیلی بۆردومان کرد. -
هەپەگە: لە زاپ ٤ داگیرکەر بە سزاگەیەندران
لە هەرێمی زاپ لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ئەوەندەی روونبووەتەوە ٤ سەبازی تورکی داگیرکەر سزادراون و ٤ ی دیکەش برینداربوون. -
ساڵح ئیزدین: پادێ روخساری سیاسی شنگاڵ بوو
ساڵح ئیزدین، ئەندامی کەنەکە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پادێ، ڕایگەیاند، کە پادێ ڕووخساری سیاسی شنگاڵ بوو و وتی: "یەکەمجارە پارتیەک پێش ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە دادەخرێت". -
زارین ئارام شۆڕشگێڕێکی فیدایی لە بۆتانەوە
زارین ئارام کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ زەریان دەنیز ئامەد پێکەوە بەشداری کار و تێکۆشانی کردووە، لە هەموو بوارەکاندا نوێنەرایەتی شوناسی یەژا ستاری کرد و بووە بە شەڕڤانێکی لێهاتوو. -
لە مەخمور ئێشکگریی ئازادی بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی ئێشکگریی ئازادی لە دژی گۆشەگیری توند لە ئیمراڵی، لە رۆژی ٤١٦هەمیندا بەردەوامە. -
زانکۆەکانی بنەماڵەی بارزانی
لە هەلومەرجێکدا کە گەلی باشووری کوردستان لە قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دایە و لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بووەتە ئامانج، بنەماڵەی بارزانی بە ئارەزووی خۆیان بە ملیۆنان دۆلار زانکۆ بۆ منداڵەکانیان دروست دەکەن و بەڕێوەی دەبەن. -
گەنجانی کەرکوک: بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەخوێنی ڕۆڵەکانی نیشتیمان سورە
لە شاری کەرکوک، لە چالاکییەکدا گەنجانی کەرکوک خیانەتی بنەماڵەی بارزانی-یان شەرمەزار کرد. -
لە سنە ٤ کورد دەستبەسەرکران
هێزەکانی ئێران لە ناوچەی دیواندەرەی سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٤ کەس دەستبەسەرکران. -
مەسعود بارزانی دان بەوەدا دەنێت کە سوپای تورکی پەلکێشی باشوری کوردستان کردووە
مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە لە کۆبوونەوەیەکی داخراو دان بەوەدا دەنێت چۆن سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پەلکێشی باشوری کوردستان کردووە و بە وتەی بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە 'بارزانی ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەنجامدانی ٣١ی ئابێکی دیکە نیشانداوە'. -
'حیزبولکۆنترا کە کوردی لە ناو بیرە تێزابدا دەسوتاند، دەبێت زیاتر رسوا بکرێت'
ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر زۆر بەتایبەت داوای لە مامۆستاییانی ئاینی کرد کە پێویستە زیاتر لە دژی هودا پار بوەستنەوە و رسوایان بکەن. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "رێبازی ئاپۆییان بە بنەماگرت و دژوارترین ئەرکەکانیان بە ئاسانی راپەڕاند". -
'پادێ ئەو پارتەیە کە ئێزدییەکانی کۆکردەوە بۆیە کراوەتە ئامانج'
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پادێ سلێمانی حاجی رایگەیاند، کە بڕیاری داخستنی پادێ لە میانی دیدارەکان لەگەڵ تورکەکان دراوە و وتی، "رۆژانە خاکەکەتان داگیردەکرێت، مرۆڤ دەکوژرێن، خۆی لەو کێشانە بە بەرپرسیار نابینن، لە بەرامبەردا دین و پارتی ئێزدییەکان دادەخەن".