کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە جولەمێرگ پۆلیسەکان مادەی هۆشبەر دەدەنە گەنجان
لقی جولەمێرگی ئیهەدە دەربارەی بەکارهێنان و پەیداکردنی مادەی هۆشبەر ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پۆلیسی تورک مادەی هۆشبەر دەدەنە گەنجان. -
هەپەگە: لە شاخی ئامێدی داگیرکەرێک سزا درا
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "لە هەرێمی زاپ، داگیرکەرێک بە هۆی ئۆپەراسیۆنی نیشانشکێنەکانەوە سزا دراوە و کامێرایەکی چاودێرییش تێکشکێندرا. -
دژ بە هێرشەکانی سەر هەردوو کەناڵی "میدیا خەبەر و ستێرک تیڤی" کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا
لە سەنتەری میترۆی شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی ئازاد، دژ بە هێرشەکانی پۆلیسی بەلجیکا بۆسەر هەردوو کەناڵی "میدیا خەبەر و ستێرک تیڤی" ئەنجامدرا. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی 'ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە'ی بڵاو کردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان کە لە ١٥ی شوبات بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا ٣٧ داگیرکەر سزا دران بڵاو کردەوە. -
لە باشوورەوە دژی هێرشی سەر راگەیاندنی ئازادی کورد نامەیەک ئاراستەی حکومەتی بەلجیکا دەکرێت
دەیان چالاکوان، ئەکادیمی و هاووڵاتی لە باشووری کوردستانەوە دژی هێرشی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی نامەیەک ئاراستەی حکومەت و دادگای ئەو وڵاتە دەکەن و ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن. -
لەو پێنج کەسەی لە دێرسیم دەستبەسەرکران، دوو کەسیان رەوانەی زیندان کران
لە کۆی ئەو پێنج کەسەی لە ٢٢ی نیساندا لە دێرسیم دەستبەسەرکران، دوو کەسیان راپێچی زیندان کران. -
گوشاری سەر زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ چڕتر دەبێتەوە
لە دژی گوشاری کاربەدەستانی زیندانی ورمێ، زیندانییەکی سیاسیی کورد هەوڵی خۆکوشتنیدا و زیندانییەکی سیاسی دیکەش ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە مانی لەخواردن گرتووە. -
پارتی ئیسلامی کوردستان: وەستانەوە بەرامبەر بە داگیرکەری لەسەر هەر کوردێک فەرزە
سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) حیکمەت سەربڵند باسی لەوەکرد، کە وەستانەوە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردێک فەرز و ئەرکە. -
کەرکوک، دەربارەی مێژووی گۆڕینی دیموگرافیای خورماتوو کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "مێژووی گۆڕینی دیموگرافیای خورماتوو" کۆڕێک بۆ نووسەر حەسەن باران سازکرا. -
لە کەرکوک ڤستیڤاڵی ساڵانەی پێشانگای کتێب کرایەوە
لە شاری کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کتێبەوە، ڤیستڤاڵی ساڵانەی پێشانگای کتێب دەستی پێکرد. -
خەڵکی شەنگال: پێویستە حکومەتی عێراق نەکەوێتە نێو داوی ئەردۆگانەوە!
بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، گەل دژی سەردانی ئەردۆگان بۆ بەغدا و هەولێر ڕێپێوانیان کرد و گوتیان، پێویستە حکومەتی عێراق نەکەوێتە نێو داوی ئەردۆگانەوە! -
کەنەکە هێرشەکەی سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی شەرمەزار کرد
کەنەکە هەڵکوتانەسەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی شەرمەزار کرد و رایگەیاند: "جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ دامودەزگاکانی راگەیاندنی کوردی دەردەبڕن و پیرۆزبایی لە بەرخودانی ئەوان دەکەن". -
رۆژنیوز: هەڵکوتانەسەری کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر شەرمەزار دەکەین
رۆژنیوز سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر رایگەیاند، " ئەم کارە نا ئەخلاقییەی پۆلیسی بەلجیکا هاوکاتە لەگەڵ ١٢٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییە و درێژەپێدەری ئەقڵیەتی دەوڵەت-نەتەوەیە دژ بە ڕاگەیاندن و کولتوور و بوونی کورد". -
پژاک: پەیوەندیی قووڵی نێوان شۆڕشی گەلەکەمان و رۆژنامەوانی ئازاد و دیموکراتیک هەرگیز ناپچڕێت
کۆمیتەی راگەیاندنی ئازادی پژاک بە بۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی بە جەختکردنەوە لە پەیوەندی پتەوی نێوان شۆڕشی گەلی کورد و رۆژنامەوانی ئازاد و دیموکراتیک رایگەیاند: "تێکۆشان تا گەیشتن بە لوتکە و ترۆپکی پێشکەوتنی رۆشنگەرانە بێ وچان بەردەوام دەبێت". -
تەڤگەری ئازادی - کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ و قڕکردنی گەلێک
تەڤگەری ئازادی - کەرکوک: "ئامادەکارییەکانی ئەردۆغان بۆ شەڕ و ماڵوێرانی و سڕێنەوەی و جینۆسایدی گەلی کوردە". -
"بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین"
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان/ دەرەوەی وڵات داوادەکات دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک هەموو هێزە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لە دەرەوەی وڵات بکەونە ئامادەباشی و بەهێز و ئیرادەی یەکگرتووانە ئەو داگیرکارییە تێکبشکێنن. -
مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨٠ ساڵ جارێکی دیکە زیندانی کرایەوە
مەقبولە ئۆزەری تەمەنی ٨٠ ساڵ کە بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە بە بڕیاری دەزگای پزیشکی دادی ئازادکرابوو، جارێکی دیکە زیندانی کرایەوە. -
شێوازی پێشوازی پەدەکە لە ئەردۆغان کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە
داپۆشینی شەقامەکانی هەولێر و قەڵای ئەو شارە بە ئاڵای تورک، کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی رۆشنبیران و کەسایەتیەکانی باشووری کوردستانی لێکەوتەوە و وەک ئابڕوچوونێکی دیکەی ئەو حزبە ناودێری دەکەن. -
هێرشە داگیرکارییەکانی سەر مەتینا: ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران
هەپەگە ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی سەر مەتینا بەردەوامی هەیە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکدا ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران. -
رەوتی هەڵوێست داوای هەڵوێستی نیشتمانی دەکات لە دژی داگیرکەری
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی سەبارەت بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازێکی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: "دەبێت حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی ئەوە خاوەن هەڵوێستی روون بن، دەبێت دژی هێرشەکانیش هەڵوێستی نیشتمانییان هەبێت". -
تەڤگەری ئازادی: هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند، هاتنی سەرۆککۆماری تورک بۆ عێراق، بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و ئاژاوەگێڕییە. -
'پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بووەستنەوە'
سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکنی دەوڵەتی تورک و هاتنی ئەردۆغان بۆ باشوری کوردستان، مامۆستا و ڕۆشنبیرانی کورد هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە." -
دەقی ئەنجامنامەی ٢٢ەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بڵاوکرایەوە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ٢٢ هەمین کۆبوونەوەی گشتیی خۆیدا جەختی لە سەر یەکڕیزی و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەری کردەوە. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد
هەپەگە رایگەیاند، کە لە مەتینا دوو گەریلا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە لە کەسایەتی هاوڕێ رەوشەن و هەرەکۆلدا ئێمە ببینە شایەنی هەموو هاوڕێ شەهیدەکانمان". -
هەپەگە: لە مەتینا ٣ داگیرکەر سزادران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە گۆڕەپانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا، ٣ داگیرکەر سزادراون.