جیهان
دوایین ھەواڵ
-
نەورۆز لە لەندەن بە شێوەیەکی شکۆدار بەڕێوەچوو
بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆزی لەندەن پیرۆزکرا. لە پیرۆزبایی نەورۆزدا راگەیەندرا "ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی لە ئێمە حەرامە، فاشیزم لەناو دەچێت، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت". -
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیادا پوتین سەرکەوتنی بەدەست هێنا
بە گوێرە ئەنجامە سەرەتاییەکان، ڤلادمیر پوتین رێژەی لەسەدا ٨٧.٨ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیای بەدەستهێناوە. -
مەراسیمی نەورۆز لە لەندەن بە دروشمی ئازادی و چارەسەری بەڕێوەدەچێت
کوردستانیانی دانیشتووی لەندەنی پایەتختی بەریتانیا بە جۆش و خرۆشەوە و بە دروشمی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد ئاهەنگی نەورۆز بەرێوەدەبەن. -
لە شێفیڵد مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید هێلین قەرەچوخ بەڕێوەچوو
بە دەستپێشخەری گروپی هاوپشتی کورد (کوردیش سۆلیدارێتی گروپ) لە زانکۆی شێفیڵدی بەریتا مەراسیمی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئانا کامبڵ ناسراو بە هێلین قەرەچوخ بەڕێوەچوو. -
لە لوزێرن شەهیدانی هەڵەبجە یادیان کرایەوە
لە لوزێرنی سویسرا مەراسیمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو. -
گۆشەگیری ئیمراڵی بوو بە ڕۆژەڤی کۆنسەی فیدراڵی سویسرا
پەرلەمانتارانی سویسرا گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە ڕۆژەڤی مەجلیسی فیدراڵی سویسرا و بانگەوازیان لە کۆنسەی فیدراڵ کرد دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بوەستێتەوە. -
کۆنسەی ئەوروپا داوای کرد دەمودەست دەمیرتاش ئازاد بکرێت
کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات و دەمیرتاش ئازاد بکات و بۆ عوسمان کاڤالا درێژە بە دیالۆگ بدات. -
سیناتۆرەکانی باسک پرسیاری "ئیمراڵی"یان لە حکومەتی ئیسپانیا کرد
سیناتۆرەکانی هەرێمی باسک ڕەشنووسی پرسیاریان پێشکەشی حکومەتی مەدرید کرد و تیشکیان خستەسەر ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
سیگوردسۆن: نابێت گۆشەگیری بەردەوام بێت
سەرۆکی پێشووی شارەوانی کۆپنهاگ، ڤیلۆ سیگوردسۆن ڕایگەیاند کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەپێی یاسا، ڕێککەوتن و مافە نێودەوڵەتیەکان نییە و ڕایگەیاندووە کە نابێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت. -
'لە زیندانەکانی ئەڵمانیا زمانی کوردی قەدەغەیە'
سیاسەتمەداری کورد محەمەد چاکاس کە لە زیندانی هانۆڤەر راگیراوە، ئەوەی خستەڕوو کە بە کردەوە زمانی کوردی لە زیندانەکانی ئەڵمانیا قەدەغەیە. -
'هەموو دەنگێکی دەم پارتی ببێتە گورزێک دژ بە ڕۆحی فاشیزم'
تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانەی زێڕین ئەوەیان دیاریکرد هەر دەنگێک بۆ دەم پارتی دەبێتە گورزێک لە ڕۆحی فاشیزم و گوتییان: "لە نەورۆزدا بە جۆش و خرۆشمان و لە هەڵبژاردەنەکانی ٣١ی ئادارد بە دەنگەکانمان کۆتای بە فاشیزم بهێنین." -
ئیشکگریی ئازادی لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٦١١ـەهەمین دایە
ئیشکگریی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٦١١ ـەهەمیندا لەگەڵ گرووپێک لە شاری سالزگیتەرەوە درێژەی پێدەدرێت. -
کەجەدەکە-ئە بۆ چالاکیەکانی نەورۆز بانگەوازی بەشداری بوونیکرد
کەجەدەکە-ئە داوای لە هەموو کوردانی دەرەوەی وڵات و دۆستەکانیانکرد، بەشداری لە نەورۆزی ناوەندی لە فرانکفۆرت بکەن و پیرۆزبایی نەورۆز ئەنجامبدەن. -
کۆبوونەوەی پۆڵەندا-ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بەرلین بەڕێوەدەچێت
دۆناڵد تاسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕێبەرانی پۆڵەندا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بەرلین سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن. -
٨ی ئادار لە شاری تۆرۆنتۆ بەڕێوەچوو
ڕۆژی٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا، بەڕێوەچوو. -
ئیسرائیل لەماوەی ٥ مانگدا هێرشی کردۆتە سەر ٤ هەزار و ٥٠٠ ئامانجی حزبوڵا
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە سەرەتای شەڕی غەززە تا ئێستە هێرشی کردۆتە ٤ هەزار و ٥٠٠ ئامانجی حزبوڵا لە لوبنان و سوریا. -
فەد مەد، بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزی فرانکفۆرت بانگەوازی بڵاو کردەوە
فەد مەدی نۆرس، بانگەوازی بەشداری لە جەژنی نەورۆزی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کرد کە لە ٢٣ی ئادار بەڕێوەدەچێت. -
کەرتی غەززە بە بێ ئاگربەست کەوتە ناو مانگی ڕەمەزانە
وەزارەتی تەندرستی حەماس ڕاگەیاند لە مانگی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی غەززە، هەتا ئێستا لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیلەوە ٣١هەزار و ١١٢ کەس گیانیان لە دەستداوە. -
لە هامبۆرگ بە مەراسیمێک پشتیوانی لە دەم پارتی کرا
لە شاری هامبۆرگ، بۆ پشتیوانی لە کاندیدەکانی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ناوچەی دەپەی خارپێت، سۆنگول دوزگون و جەعفەر ئۆغور بەڕێوەچوو. -
لە ساربروکێن مەراسیمی یادی شەهیدان بەڕێوەچوو
لە شاری ساربروکێنی ئەڵمانیا شەهید بشەنگ بروسک و شەهید سارا هۆگر یادیان کرایەوە. -
کەجەئێ-ئە: بەرخۆدانی شەنگال نابێت بە تەنها جێبهێڵرێت
کەجەئێ هەڵوێستی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال نیشاندا و وتی: "مێژوو لە ئەمڕۆدا لە مرۆڤایەتی دەخوازێت، قەرزەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکان بداتەوە. شەنگال هەرگیز سەر دانانەوێ. بەڵام نابێت لە بەرخۆدانی هەیبەتداریدا بە تەنها جێبهێڵرێت." -
هەفتەی کەلتووری کوردانی باسەل دەستی پێکرد
دوازدەهەمین هەفتەی کەلتووری کورد لە شاری باسەلی سویسرا دەستی پێکرد. -
لە فەڕەنسا ڕەشنووسێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و دژە جوولەکەگەرایی ئامادەکرا
پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی کە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی مارس لە پەرلەمانی فەرەنسا خوێنرایەوە، نکۆڵیکردن لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بە تاوان پێناسە دەکات. -
کۆن-مەد: لە ٨ی ئاداردا لە گۆڕەپانەکان تێکۆشانی ئازادی گەورەبکەین
کۆن-مەد پێشوازی لە ٨ی ئادار کرد و وتی: داوادەکەین لە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئاداردا تێکۆشانی ئازادی گەورەبکەین." -
حکومەتی ئێران: ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ٤١٪ بووە
حکومەتی ئێران ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و مەجلیسی پسپۆڕان ٤١٪ بووە.