جیهان
دوایین ھەواڵ
-
فەرەنسا بۆ تورکیا: بڕیاری خۆت بدە
کاترین کۆلۆنای وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی رێگریکردنی تورکیا لە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ وتی، تورکیا دەبێت بڕیاری خۆی بدات و خۆی سەر پشک بکات. -
وڵاتانی ئەمریکای باشور لەدژی گرۆپەکانی تاوان رێککەوتنامەیەکی ستراتیژیان واژۆ کرد
نوێنەری ٩ وڵاتی ئەمریکای باشور بۆ رووبەرووبوونەوەی گرۆپەکانی تاوان رێککەوتنامەیەکی ستراتیژیان واژۆ کرد. -
لە چین لافاوێکی گەورە دروست بوو
لە هەندێک هەرێمەکانی باشوری چین لافاوی گەورە دروست بوون کە بە یەکێک لە گەورەترین لافاوەکانی ئەم سەدەیە دادەنرێت. -
یونیسێف: ئەگەری مردنی ٨ ملیۆن منداڵ لە ماوەیەکی نزیکدا هەیە
رێکخراوی پارێزگاریکردن لە منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند، ئەگەری مردنی ٨ ملیۆن منداڵی ٥ ساڵ و کەمتر هەیە. -
لە هیندستان بارانی وەرزی: زۆر کەس گیانیان لەدەستدا
لە هیندستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزیەوە لافاو دروست بوو. بەهۆی لافاو و هەورە تریشقەوە بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. لە بەنگلادیشیش لافاو دروست بوو و کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس داناوە. -
یاساناسانی كۆنگرەی ئەمریكا: رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا ئەستەمە
باب مەنەندز دەڵێت:"لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئێران رێككەوتنێك پێكبێت، زۆر گەشبین نیم". -
لە هیندستان بەهۆی لافاوەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی ئاسان و میغالای هیندستان لەماوەی ٢ رۆژی رابردوودا ٣٢ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە. -
سكرتێری گشتیی ناتۆ: رەنگە شەڕی ئۆكرانیا بەساڵان درێژە بكێشێت
بڕیار وایە لەدانیشتنی بەرپرسانی ناتۆ لەكۆتایەكانی مانگی حۆزەیران، وڵاتانی ئەندام لەسەر هاوكاریە سەربازیە پێشكەوتووەكان بۆ ئۆكرانیا بڕیار بدەن. -
گەمارۆ دەخرێتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئیماراتی، چینی و ئێرانی
بەهۆی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێرانەوە چەند كۆمپانیایەكی ئیماراتی، چینی و ئێرانی گەمارویان دەخرێتە سەر. -
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: دانوستانەكان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە بن بەست
رافائل گەڕوسی رایگەیاند؛ ئێران وەڵامی پرسیارەكانی ئاژانسی لەمەڕ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئۆرانیۆم كە لەسێ بنكەی ئەتۆمیی ئێراندا نەداوەتەوە. -
لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەكاتێكی نزیكدا وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆدەبێتەوە. -
بلینكن؛ كۆژاندنەوەی كامێراکانی ئاژانس قەیرانی ئەتۆمی ئێران قوڵتر دەكاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند؛ كۆژاندنەوەی ٢٧ كامێرای چاودێری ئاژانس لەلایەن ئێرانەوە دەبێتە هۆی زیاتر گۆشەگیركردنی ئابوری و سیاسی ئێران. -
ئەنقەرە لەراپۆرتەكەی پەرلەمانی ئەوروپا تۆڕەیە
پەرلەمانی ئەوروپا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر توركیا بڵاوكردەوە. -
وەزیری بەرگری ئۆکراینا: هەموو رۆژێک ١٠٠ سەربازی ئۆکرانی دەکوژرێن
ئۆلیسکی ریزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکراینا رایگەیاند کە هەموو رۆژێک نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن و ٥٠٠ سەربازیش دەکوژرێن. -
داعش لەنیجیریا هێرشی كرد و ٢٣ كەسیان كۆشت
لەباكوری رۆژهەڵاتی نیجیریا، گروپێكی سەر بەچەتەكانی داعش ٢٣ كەس كەسەرقاڵی كۆكردێنەوەی پاشماوەكانی ئاسن"ئاسنە كۆنە" بوون، كۆشت. -
ئامینە کاکەباوە: دەبێت پشتیوانی لە هەدەپە و ڕۆژاوا بەردەوام بێت
ئامینە کاکەباوە لە پاڕڵمانی سوێد ڕایگەیاند: نابێت و ڕێگە بە ئەردۆغان بدرێت سەروەری سوێد پێشێل بکات. ئەمن و پارتیی سۆسیال دێمۆکرات هاوبیرین لەمەر پشتیوانی لە هێزە دێمۆکڕاتیکەکان لە تورکیا و ڕۆژئاوا و لە داهاتووش ئەوە بەردەوام دەبێت. -
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کۆمەڵکوژیەک ئەنجامدرا
چەتەکانی داعش لە هەرێمی ئیتوری باکوری رۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لانیکەم ٢٠ کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد. -
بۆلغارستان، مەكدۆنیا و مۆنتەنەگرۆ كایهی ئاسمانیان بەرووی لاڤرۆڤدا داخست
بۆلغارستان (بولگاریا)، مەكدۆنیا و مۆنتەنەگرۆ كایهی ئاسمانیان بەسەر فرۆكەی وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ داخست. -
ئەمریكا رەشنووسی بڕیارنامەی دژ بەئێرانی رەوانەی ئەنجوومەنی گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم كردوە
بەگوێرەی وتەكانی نێد پرایس، وەڵامنەدانەوەى ئێران بە راپۆرتی بەرێوەربەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆكاری نیگەرانیی جددیە. -
زیلینسکی: هەموو رۆژێک ٦٠ تاوەکو ١٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن
ڤۆلۆدۆمیر زیلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکراینا رایگەیاند کە لە شەڕی رووسیادا هەموو رۆژێک ٦٠ تاوەکو ١٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن. -
لە بەرازیل زریان دروست بوو: لانیکەم ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە رۆژهەڵاتی باکوری بەرازیل چەندین رۆژە بارانێکی بەلێزمە دەبارێت. بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی رۆچوونی زەوی و دروستبوونی لافاو و زریانەوە، لانیکەم ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
به هۆی وێنهی عهبدوڵا ئۆجالانهوه گوشار دهخرێته سهر هونهرمهندانی كینیا
هونهرمهندانی كینیا، لهبهر ئهوهی وێنهی رێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالانیان دروست كردووه، گوشاری دهستگیركردنیان دهخرێتهسهر. هونهرمهندان وتیان، "ئێمه سهر بۆ ههڕهشهكان دانانهوێنین". -
ئەمریكا لە ئاوەکانی یونان دەستی بەسەر كەشتییەكی روسیدا گرت كە نەوتی ئێرانی باركردبوو
ئەمریكا دەڵێت، هەموو شتێك لە ماڵ و موڵکەوە و کەلەوپەلی جۆراوجۆرەوە، کە پەیوەندیی بە "گروپی تیرۆریستیی" سوپای پاسدارانەوە هەبێت، دەستی بەسەردا دەگرن ئەگەر لە ئاوە نێودەوڵەتییەكانیشدا بێت. -
فینلەندا و سوید شاندێک رەوانەی ئەنقەرە دەکەن
فینلەندا و سوێد کە دەوڵەتی تورک هەڕەشەی ڤیتۆرکردنی ئەندامیتی ناتۆی لێکردبوون، رۆژی چوارشەممە شاندێک بۆ ئەنقەرە دەنێرن. -
نهتهوه یهكگرتووهكان: ژمارهی كۆچبهران لهجیهاندا گهیشته ١٠٠ ملیۆن
نهتهوهیهكگرتووهكان ئاماژهی بهوهكرد، كه ژمارهی ئهو كهسانهی كۆچبهر بوون و ماڵ و زێدی خۆیان جێهێشتووه ١٠٠ ملیۆن كهسی تێپهڕاندووه.