ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ماک لە جزیر و گەڤەر گورزی لە "هێزە داگیرکەرەکان" وەشاند
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ناوچەی جزیری شەرناخ و ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ بە بۆمب گورزیان لە هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەشاندووە. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەرئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بنەماڵەکان داواکارییان پێشکەش کرد. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شنگاڵ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوەندی شنگاڵ و هەرێمەکانی چل مێرا و عامودی بوردومانکرد. -
له جزیری بۆتان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا
دوو تەقینەوەی بەهێز له گەڕەکی جودی ناوچەی جزیری بۆتان ڕوویاندا. -
دەم پارتی: دەبێت دەستبەجێ بۆردومانەکان رابگیرێن
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی رایگەیاند، کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی مەدەنییەکان پێسێلکردنی بنەما یاساییە نێونەتەوەییەکانە و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە بۆردومانی ناوچە مەدەنی نشینەکان بهێندرێت. -
نوسینگەی یاسایی سەدە: دەبێت کۆتایی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمراڵی بهێندرێت
نوسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە دیدارەکەی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد، پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمراڵی کۆتایی پێبهێندرێت و دەرفەت بە پاڕێزەران بدرێت دیدار ئەنجام بدەن. -
پەیامی رێبەر ئاپۆ
رێبەر ئاپۆ: گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بخوڵقێندرێت، من خاوەنی ئەو هێزە تیۆریک و پراتیکیەم کە ئەم قۆناغە لە دۆخی شەڕەوە بگوازمەوە سەر بواری یاسایی و سیاسی. -
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشەکان بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی بەرخۆدانی کرد
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلی کورد، داوای گەورەکردنی بەرخۆدانی کرد. -
دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام درا
دوای ٤٣ مانگ بۆ یەکەم جار لە ئیمراڵی عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی دیداری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. -
چالاکوانانی ژنێڤ بێریتانیان بیرهێنایەوە
لە چالاکیی دانیشتن لە شاری ژنێڤی سویسرا سیمبولی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) یادکرایەوە. -
کوشتنی نارین گوران: داوانامەکە پەسەندکرا
ئەو داوانامەیەی دەربارەی کوشتنی نارین گورانی ٨ ساڵ ئامادەکرابوو، پەسەند کرا. -
لە ناوەندی توساش تەقینەوە و شەڕ ڕوویدا
ڕاگەیاندرا لە ناوچەی کازانی ئەنقەرە لە ناوەندی پیشەسازیی فڕۆکەی تورک (توساش) تەقین و شەڕ ڕوویدا. -
کەسکین بایندر: پێویستە گۆشەگیری لاببرێت، کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد سەردانی ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کرد. -
کایا: بازرگانیکردن لە کەرتی تەندروستیەوە دەبێتە هۆی مردن
دیرەن جان کایا، هاوسەرۆکی ئەکسارای، ڕایگەیاند کە ئەوان بۆ خزمەتگوزارییەکی کۆمەڵایەتی و تەندروستی یەکسان، ئازاد و بەهێز بە زمانی دایکی تێکۆشان دەکەن و وتی: "تەندروستی مافێکە، نابێت بفرۆشرێت. بازرگانیکردن لە کەرتی تەندروستی دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤەکان." -
بایندەر: ئەو شتانەی ئەمڕۆ باسدەکرێن، بەرئەنجامی بەرخۆدانن
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر ڕایگەیاند گفتوگۆکان دەربارەی پرسی کورد، بەرئەنجامی تێکۆشانی گەلی کوردە و هەرگیز پاشەکشە لە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناکەن. -
گرووپی لوزەرن ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ
گرووپی لوزەرن لە هەفتەی ٦٤٤ هەمیندا ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ کە ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ بەردەوامە. -
تولای حاتەم ئۆغیۆلاری: دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیۆلاری وتی: "چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئێمەدایە. ڕێگەی موخاتەبی چارەسەری ڕوونە. گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان لاببرێت." -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکی تر داواکارییان بەرزکردەوە
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤٤ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، پارێزەرانی جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە. -
کۆمیسیۆن ئەنجامیی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری بەغدا، ئەنجامی بەرایی فەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. -
کۆبوونەوەی ئۆزەل_دەمیرتاش: "بێ سەروەریی یاسا ئاسایبوونەوە بەدی نایەت"
هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە ڕادەگیرێت، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
کۆماو بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان کۆبووەوە
کۆماو لەنێوان ١٩_٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان لە کۆڵن کۆبووەوە. -
لە سکەندەناڤیا بانگەوازکرا بۆ چالاکی لە ٢ ی تشرینی دووەم
نەجەدەکە بانگەوازی لە کوردستانی و دۆستەکانیان لە سکەندەناڤیا کرد لە ٢ ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "ژیان بوەستێنن". -
موردا مانتوش سەرۆکی گرووپی 'مافیای یەنیدۆغان' پاسەوانی پێشووی باخچەلی بووە
لە سکاڵاکانی پەیوەست بە دۆسیەی 'مافیای یەنیدۆغان' دەرکەوت کە موراد مانتوش سەرۆک چەتە و پاسەوانی پێشوی باخچەلییە. -
بانگەواز بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی کۆتایی دادگایکردنی دیجلە موفتوئۆغلۆ راگەیەندرا
دامەزراوە میدیاییە هاوپیشەکان بانگەوازییان بۆ بەشداربوون لە دانیشتینی کۆتایی لەسەر دۆسیەی هاوسەرۆکی دەفەگە، دیجلە موفتوئۆغلۆ کرد. کە ٢٥ی مانگ لە دادگای ئامەد ئەنجام دەدرێت. -
کۆمەڵکوژی منداڵان: دەم پارتی داوای لە وەزیری تەندروستی کرد دەست لەکار بکێشێتەوە
گوڵستان کلیچ، جێگری سەرۆکی فراکسیونی دەم پارتی، لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی منداڵانی ساوا، داوای لە وەزیری تەندروستی کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.