ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دادگای تورک یاداشتی تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنوس گۆک پەسەند دەکات
دادگای تاوانی پێنجەمی ئامەد، یاداشتی تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنوس عەبدولڕەحمان گۆک پەسەند دەکات بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن". -
لە چالاکییەکانی ئەمستردام و دارمشتات بانگەوازی "ڕۆژئاوا بپارێزە" دەکرێت
ئەو کوردستانییانەی دژی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان دەربڕی لە ئەمستردام و دارمشتات، بانگەوازیان لە مرۆڤدۆستان کرد شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن. -
هەدەپە ناڕەزایەتی دەردەبڕێت دژی ئازادکردنی پۆلیسە ئەشکەنجەدەرەکان
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ناڕەزایەتی دەربڕی دژی ئازادکردنی ئەو سێ پۆلیسەی ئەشکەنجەی مناڵە کوردە ١٤ ساڵەکەیان داوە لە شارۆچکەی لجێی ئامەد، ئاماژە بەوە دەکات، بەم بڕیارە دادوەر پەیامی "ئێمە لەپشتیانیان" داوە بە پۆلیسەکان. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندەواری عەین عیسا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک کەمپی کۆنی عەین عیسا و خواردنگەی نەخیل لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بە چەکی قورس تۆپباران دەکات. -
بنەماڵە و پاڕێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریان بەرزکردەوە
بنەماڵە و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە. -
لە ئیستەنبوڵ گۆشەگیری شەرمەزار کرا
گەنجان لە ئیستەنبوڵ بە چالاکیەک گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد. -
ناڕەزایەتی لە ستۆکۆڵم دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا
لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید، کۆمەڵکوژی داگیرکەری تورک شەرمەزاکرا، داوا کرا ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی ڕۆژئاوا پیادە بکرێت. -
لە ئامەد هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
ڕێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد تاوانی کوشتنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما، لەلایەن داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد. -
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە مێرسین و ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشە داگیرکەرییەکان لە مێرسین و ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا. -
کوردان لە سویسرا رژانە شەقام: رۆژئاوا دەپارێزین
کوردستانیان رایانگەیاند کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەوان بە دڵ و گیان رۆژئاوا دەپارێزن. -
دەوڵەتی تورک لە بروکسێل شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر بەڕێوەبەرانی کانتۆنی قامیشلۆ لە بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا شەرمەزار کران. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری بەرزکرایەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن داواکارییان بەرزکردەوە. -
گروپی کریل ئێشکگریی ئازادی وەرگرت
چالاکی ئێشکگریی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لە هەفتەی ٥٧٤ەمین بەردەوامە. گروپێک کە لە کریلەوە هاتبوو ئێشکگرییەکەیان وەرگرت. -
دیالە، جوولەکانی داعش هێزە ئەمنیەکانی کردە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
شاکر ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلعەبارا، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە دوای ئەوەی جموجۆڵی داعش بینرا لەناوچەکە". -
سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی پەسەندکرد
ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی پەسندکرد و رایگەیاند "پەسندکردنی بودجە، خاڵی وەرچەرخان دەبێت بۆ ئەوەی حکومەت دەست بە بەرنامەکەی بکات". -
تەڤدەم: پاراستنی دەسکەوتەکان گەرەنتی سەرکەوتنە
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی فاشیستی تورک لە بەهاکانی دیموکراسی دەترسێت، بۆیە هێرشدەکاتە سەر ئیرادەی گەلە دیموکراتیخوازەکان، داوا لە گەلانی هەرێمەکە دەکات خاوەندارێتی لە بەهاکانی بەرخۆدان بکەن. -
سەرۆک شارەوانیەکی ئاکەپەیی بە هۆی دەستدرێژییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت
سەرۆکی شارەوانی گوچڵوی زۆنگوڵداخی ئاکەپەیی گۆکهان مستەفا دەمیرتاش بەهۆی دەستدرێژیەوە کەوتە بەر لێپرسینەوە. -
لە رۆژی جیهانی پەنابەران، ئاماری قوربانیانی كۆچ لە هەرێم و عیراق ڕاگەیاندرا
دەزگای لوتكە: "لە ریزبەندی ئەو ووڵاتانەی زۆرترین رێژەی كۆچكردنیان هەیە لەلایەن هاوڵاتییانیانەوە، عیراق بە پلەی ١٢ دێت". -
قەرزەکانی ئێران بەسەر عێراق بەرەو کۆتاییهاتن دەچێت
حکومەتی عێراق نزیکدەبێتەوە لە دانەوەی تەواوی ئەو قەرزانەی ئێران، کە بەھۆی کڕینی غازەوە بۆ دابین کردنی کارەبا لەسەری کەڵەکە بوون. -
عێراق و هندستان یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان واژۆکرد
هەردوو ووڵاتی عێراق و هندستان یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان واژووکرد بۆ بانگەیشت کردنی کۆمپانیاکانی هندستان بۆ عێراق. -
بەریتانیا سزا بەسەر سوپاسالار و وەزیری بەرگری سوریادا دەسەپێنێت
بەریتانیا سزای بەسەر سوپاسالار و وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاند و تۆمەتباریان دەکات، لە بەکارھێنانی توندوتیژیی لەنێوانیشیاندا دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر خەڵکی سڤیل. -
هەدەپە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکات
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، تاوانی کوشتنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش و دوو یاوەرەکەی شەرمەزار دەکات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەستیار بن. -
١٨ی کانوونی یەکەم وەکو وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ٢٠٢٣ وەک وادەی بەڕێوەچوونى پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرد. -
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز داوا لە ووڵاتان دەکات چەتەکانی داعش و کەسوکاریان لە سوریا بگەڕێننەوە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتێرێز داوا لە ووڵاتان دەکات چەتەکانی داعش و کەسوکاریان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای کوردستان) بگەڕێننەوە. -
لە ئەڵمانیا چالاکی هاوبەش دژی سیاسەتی لەسێدارەدان لە ئێران بەڕێوەدەچێت
ژمارەیەک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لایەنە چەپ و دیموکراسیخوازەکانی ئێران لە دژی سزای لە سێدارەدان، چالاکییەکی هاوبەش لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەبەن.