ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
نەژادپەرستەکانی ئاکەپە لە لەندەن هێرشیان کردەسەر منداڵێکی کورد
لە لەندەن شەرڤان تان تەمن ١٥ ساڵ لەگەڵ باوکی بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداری دەنگدانی کرد. ئاکەپەییەکان ویستیان شەڕڤان لە هۆڵەکە دەربکەن. -
جندی تونجەل پاڵێوراوە بۆ پەرلەمانی ویلایەتی برێمنی ئەڵمانیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ویلایەتی برێمن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت. جندی تونجەل پاڵێوراو بۆ پەرلەمانی هەرێمی برێمن داوای لە گەلی کورد کرد پشتیوانی لە کارەکانی بکەن . -
رۆژنامەوان یڵماز بە هۆیە ئەشکەنجەوە سکاڵای تۆمار کرد
رۆژنامەوان سەدات یڵماز کە ٢٩ی نیسان دەستگیرکرا، بە هۆی ئەوەی ئەشکەنجەدراوە، سکاڵای تۆمار کرد. -
پۆلیسی دەوڵەتی تورک چەندین کەسی لە گۆڕەپانی تەقسیمی ئیستەنبول دەستگیرکرد
بەلانیکەمەوە ٣٨ کەس لەو کەسانە دەستگیرکران، کە دەیانویست بە بۆنەی ١ی ئایارەوە بڕۆن بۆ گۆڕەپانی تەقسیم. هەروەها پۆلیس ڕۆژنامەنووس زەینەب کورای-یان ئەشکەنجە دا و بە بەتوندوتیژی دەستگیریان کرد. -
کەجەدەکە - ئە: با لە ١ی ئایاردا دەنگ بدەین
کەجەدەکە - ئە بە بۆنەی ۱ی ئایار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەمووان کرد، لە ۱ی ئایاردا دەنگ بدەن و دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە تێکبشکێنن. -
سەمرا ئوزونوک: لەپێناو مافی ژنان و کرێکاراندا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
یەک لە وتەبێژانی دەستپێشخەری کۆنە دیموکراتیکە شۆرشگێڕەکانی ئەوروپا سەمرا ئوزونوک سەبارەت بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار رایگەیاند، "بۆ مافەکانی ژنان و رنجدەران لە ئەوروپا و تورکیا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن". -
شەش کەس کە دەیانویست بچنە تەقسیم دەستگیرکرا
لە ئیستەنبوڵ ئەندامانی پلاتفۆرمی یەکێتی تێکۆشان و ئینشات ئیش و ئێنێرژی سەنێ بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم رێپێوانیان دەکرد، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە رێگەیان لێگیرا و شەش کەسیان دەستگیر کران. -
ئەرۆڵ: گۆشەگیریی ئیمراڵی پیشاندەری کار و ڕەفتاری ئاکەپەیە
پارێزەر ئۆزگول ئەرۆڵ لە سیمینارێکی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنقەرە قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بەسە بۆ مرۆڤ تا درک بەوە بکات چ شتێک چاوەڕێمانە لە ئەگەری بەردەوامیی ڕژێمی ئاکەپە. -
هەدەپە: تا کۆتایی دژی دەستگیرکردنەکان تێدەکۆشین
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەڵمەتی قڕکردنی سیاسییان چڕکردۆتەوە، هەروەها دەڵێت: «پارتەکەمان، پێکهاتەکانمان، هێزە تێکۆشەرەکانی تورکیا، تاکۆتایی لە دژی ئەم کودەتایە تێدەکۆشین». -
ئەردۆغان بە پاساوی "سوکایەتی" سکاڵای لە دژی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ تۆمار کرد!
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە پاساوی "سوکایەتی" سکاڵای لە دژی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ تۆمارکرد. -
لە شرنەخ پاسێکی سەربازی وەرگەڕا؛ ۲ سەرباز کوژران و ٤٥ سەربازیش بریندار
پاسێکی سەربازی لە ڕێگای نێوان گوندێکەمەلێ و سێگرکێ وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ٤٥ سەربازی تریش برینداربوون. -
ئۆپەراسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە دژی ئەسەپە؛ چەندین کەس دەستگیرکران
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان تاوەکو دێت هێرشەکانی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە زیاد دەکەن. لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئەندامانی ئەسەپەشاهین توموکلو هاوسەرۆکی ئەسەپە و چەندین کەسی تر دەستگیرکران. -
لە سویسرا یەکەم ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستیپێکرد
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە دەرەوەی تورکیا بەردەوامە. لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆوە لە سویسرا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستی پێکرد. -
کەنەکە: ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
تەژەکە_ئە: پێویستە گەلەکەمان لە ئەوروپا بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە_ئە) دەڵێت: «بانگەوازی گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەین لەنێوان ٢٧ ی نیسان بۆ ٩ ی ئایار ڕووبکەنە سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز». -
لە یادی شەهیدانی ٩ی ئایار رێپێوانێک لە بروکسێل بەرێوەدەچێت
پەژاک و کەژار لە یادی شەهیدانی ٩ی ئایار و هەروەها بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سیاسەتی لەسێدارەدان و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بروکسێل رێپێوانێک ساز دەکەن. -
پاکتاوکردنی سیاسی؛ موفتو ئۆغلو هاوسەرۆکی دەفەگە و ڕۆژنامەنووس یڵماز دەستگیرکران- نوێکرایەوە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی دا، کە ئەمجارە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەندێک لە شارەکاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەکی زۆر کەسیان دەستگیرکرد، کە ڕۆژنامەنووسانیشان لە ناودایە. -
پارتی چەپی سەوز دەنگدەران دەگوێزێتەوە بۆ بنکەکانی دەنگدان
ئەو دەنگدەرانەی لە ئیستەنبوڵ تۆمار نەکراون و دەیانەوێت لە شارەکانی خۆیاندا بۆ هەڵبژاردن دەنگ بدەن، داوایان لێکراوە تا ١٠ ی ئایار سەردانی بنکەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە شارەکان و ناوچەکان دا بکەن. -
ئایدار: پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات
زوبەیر ئایدار بۆ حسابپرسین لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بانگەوازی لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد کە دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داوایان کرد، مافی چاوپێکەوتنیان لە ئیمڕالی پێبدرێت. -
دەنگدان لە ئەوروپا بە گەرموگوڕیی دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی بیست و هەشتەمین هەڵبژاردنە گشتییەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کە ١٤ ی ئایار لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دەستیپێکرد. -
پێشانگای ٢+٢= کوردستان لە لۆزان دەستی پێکرد
پێشانگای ٢+٢= کوردستان لە شاری لۆزانی سویسرا دەستی پێکرد. -
لە تەکرداغ ٤ دەستگیرکراو رەوانەی زیندانکران
نورسەفا یارار، سەرجان گوندوز، فەرات سیاهـ و مەتین یەگین کە لە تەکرداغ دەستگیرکرابوون، رەوانەی زیندان کران. -
کاندیدێکی پارتی چەپی سەوز لەگەڵ کرێکارانی بیناسازی کۆدەبێتەوە
کاندیدی پارتی چەپی سەوز، جەنگیز چیچەک لەگەڵ کرێکارانی بیناسازی ناوەندیی دارایی ئەستەنبوڵ و بەڕێوەبەرانی کاری باڵاخانە زەبەلاحەکان (Dev Yapi-Îş) کۆدەبێتەوە. -
ئەوانەی ڕۆڵەکانیان لەدەستداوە پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن
نیهاد پالاندۆکەن باوکی هێلین پالاندۆکەن، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا کوژرا وتی، لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوزی دەکەن.