ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
رێکخراوانی یاسایی نێودەوڵەتی سەردانی سی پی تیان کرد: پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت
رێکخراوانی یاسایی نێودەوڵەتی، بانگەوازیان لە تورکیا کرد کە گوێ لە سی پی تی بگرێت و کۆتایی بە گۆشەگیری نایاسایی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە بهێنێت. -
هونەرمەندانی کورد لەبەردەم وەزارەتی کەلتوری فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا
هونەرمەندانی کورد دوای شەهیدکردنی سێ چالاکوانی کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بۆ ئاشکراکردنی راستیەکانی و دادپەروەری، لەبەردەم وەزارەتی کەلتوری فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا. -
شەبنەم کۆرۆر فینجانی ئازاد نەکرا
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی بەڕێوەچوو و جارێکی دیکە فینجانجی ئازاد نەکرا و دانیشتنەکە بۆ ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخرا. -
لە هێلدس هایم یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری هێلدس هایم یادی شەهیدانی کۆمەڵکوی پاریس کرایەوە. -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی موەکیلەکەیان بکەن کە ٢ ساڵە هیچ زنیاریەکیان لەبارەیەوە نییە. -
لە دۆسیەی هەدەپەدا تا ١٢ ساڵ سزای زیندان سەپێندرا
لەبارەی سیاسەتمەدارارانی کورد کە لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لە میانی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە دژی هەدەپە دەستگیرکرابوون لە شەش ساڵەوە تا ١٢ ساڵ سزای زیندان سەپێندرا. -
ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکەی پاریس خرایە ژووری تاکەکەسیەوە
بکوژ و ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەیە ٢٣ی کانونی یەکەمی پاریس ویلیام م خرایە ژووری تاکەکەسیەوە. -
هەبەدەهە لە دامەزراوەی بگۆڕی دا
جەنگاوەرانی یەکەی ڕێناس بەرچەم لە هەبەدەهە لە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزەی ئەیاران لە توزلا و لەسەر ڕێگای قزل چەشمە لە دامەزراوەی بگۆڕی لایەنگری ئاکەپە چالاکیی تەقاندنەوەیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە وێستگەکە سوتاوە. -
لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٢ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە
لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان دا ٢٢ زیندانیی نەخۆش گیانیان لەدەستدا. -
تارا حسێن: پێویستە دەنگە ناڕازییەکانی باشووری کوردستان پێکەوە کۆببنەوە و کاری هاوبەش بکەن
تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان رایگەیاند، دۆخی ئەمڕۆی هەرێم و عێراق پێویستی بە خۆ رێکخستن کردن هەیە و پێویستیشە سەرجەم دەنگە ناڕازییەکان لە باشووری کوردستان کۆببنەوە و کاری هاوبەش بکەن. -
ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، کە دامەزراوە ئەوروپییەکان تێیدایە، چالاکیی ئێشکگریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە هەفتەی ٥٤٩هەمیندایە و چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕەوە بەڕێوەدەبرێت. -
وەزیری بەرگریی سوریا لەگەڵ ئاکار و فیدان کۆبوویەوە
عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگریی سوریا لە مۆسکۆ لەگەڵ خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک و هاکان فیدان سەرۆکی میت کۆبوویەوە. -
لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ئەمستردام چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو
بەمەبەستی سەرمەزارکردنی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ئەمستردام چالاکی ئەنجامدرا. -
چالاکی دادپەروەری لە نزیک وەزارەتی دادی فەرەنسا بەڕێوەچوو
بۆ دەرخستنی راستییەکانی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس و چەسپاندنی دادپەروەری لە نزیک وەزارەتی دادی فەرەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا. -
لە زیندانی جۆری تی خارپێت مانگرتن لە خواردنی بێ کۆتایی- بێ نۆرە
لە زیندانی جۆری تی خارپێت لە دژی کردەوە هەڕەمەکییەکان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ، ٥ زیندانیکراو دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێکۆتایی- بێ نۆرە کردووە. -
ئەو تورکەی لە فەرەنسا هێرشی کردە سەر سەرتاشێکی کورد بە تۆمەتی 'نەژادپەرستی' زیندانیکرا
ئەو تورکەی لە شاری ڕۆوبایکس لە فەرەنسا بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی کوردی هێرشی کردە سەر سەرتاشێکی کورد بە تۆمەتی ڕەگەزپەرستی زیندانیکرا. -
لە ئۆسلۆ چالاکییەک بۆ زەینەب جەلالیان ڕێکخرا
کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆبوونەوە و چالاکییەکیان بۆ زەینەب جەلالیان ئەنجامدا، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە زیندانیکراوە. -
هێرشە کیمیایەکانی دەوڵەتی تورک لە مارسیلیا ئیدانەکران
دوای ئەوەی ١١ گەریلا لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک دا شەهید بوون، گەنجانی کورد لە مارسیلیا ڕژانە مەیدانەکان وچالاکیی ئیدانەکردنیان ئەنجامدا. -
فەرەنسییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد سەردانی ناوەندی ئەحمەد کایایان کرد
چەندین نوێنەری رێکخراو و دامەزراوە فەرەنسییەکان و سەدان کوردستانی سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایایان کرد، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا کۆمەڵکوژییەک تیایدا ڕوویدا. -
لە ستۆکهۆڵم چالاکییەک بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان بەڕێوەچوو
لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادیی ژنە چالاکوانی کورد زەینەب جەلالیان، کە لە ئێران زیندانیکراوە، چالاکیەک ئەنجامدرا. -
لە ئەسینا رێپێوان لەدژی هێرشی کیمیایی ئەنجامدرا
گەنجانی تەجەشە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد. -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی موەکیلەکەیان بکەن کە ٢ ساڵە هیچ زنیاریەکیان لەبارەیەوە نییە. -
دۆسیەی دەنیز پۆیراز: بڕیار راگەیەندرا
لە دانیشتنی دۆسیەی دەنیز پۆیرازدا سزای زیندانی هەتاهەتایی دژوار و ٩ ساڵ سزای زیندان بەسەر بکوژی فاشیست ئۆنور گەنجەردا سەپێندرا. -
شوێنپەنجەی ئەنقەرە لە کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریسدا
ئەرتوگرول کورکچو ڕایگەیاند، لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا تەنیا ئەنقەرە بەرژەوەندیی هەیە و وتی: "ئەنقەرە هەموو ئەو شوێنانە، کە کوردی تیادایە بۆ خۆی بە مەیدانی جەنگی دەزانێت و سورە لەسەر ستراتیژیی "سەرکوتکردنی ڕاپەڕین" بۆ پەڕینەوەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣". -
ئەنجامدەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵی زیندانیکرا
داواکاری گشیتی پاریس بە پاساوی باری دەروونی دەستگیرکردنی بکوژ ویلیام. ئێم-ی هەڵوەشاندبوویەوە، بەڵام بکوژ ویلیام بە تاوانی "بە ئامانج گرتنی نەژادێک، کوشتن بە عەقڵیەتی نەژادپەرستی، هەوڵدان بۆ کوشتن و دابینکردنی چەکی بێ مۆڵەت" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.